فەرمانداری یەرەکە لە دەیەمین ساڵیاددا شەهیدانی داڵاهۆی بەبیرهێنایەوە

بۆ ڕای گشتی!

لە ساڵی ٢٠١٦ و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ١٢ کەس لە هەڤاڵانی گەریلامان لە ناوچەی داڵاهو ڕووبەڕووی پیلانی ترسنۆکانەی ڕێژیمی ئێران و خائینە ترسنۆکەکان بوونەتەوە و لە ئەنجامدا هەر ١٢ هەڤاڵمان گەیشتنە پلەی شەهیدبوون. “یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ی.ڕ.ک.)” یادی هاوڕێ شەهیدەکانمان “بروسک باز، باوەر ئارتین، دژوار زاگرۆس، چیا لەیلاخ، کۆچەر میدیا، عاکف سیمورخ، جەمیل تۆڵهەڵدان، خەبات نیشتیمان، هەڵو زرێبار، دارا ئیدر، وەلات کوردستان و فواد شۆڕشگەر” دەکاتەوە.

بێ گومان لە درێژەی خەباتەکانماندا، ڕۆح و بوێری و خۆبەخشی و دۆستایەتی بێهاوتای ئەم هەڤاڵ شەهیدانە هەمیشە لە یادەوەرییەکانماندا دەمێنێتەوە و لە هەموو ساتێکی خەباتماندا لەسەر بنەمای خواست و یادەوەری ئەو شەهیدانە دەژین کە هەمیشە سەرکەوتنیان کردە بابەتی سەرەکی ژیانی خۆیان.

لە یادی ١٠ ساڵەی شەهیدبوونی هەڤاڵانماندا جارێکی دیکە جەخت لەوە دەکەینەوە کە هەمیشە درێژە بە ڕێگای خەباتیان دەدەین و بەردەوام خەبات دەکەین بۆ بەدیهێنانی خەون و ئامانجەکانیان. بەم پێیە جارێکیتر سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە خۆشەویستەکانیان و سەرجەم خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان دەکەین.

فەرمانداری YRK

4-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار