سەبارەت بە هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر گەل و هێزەکانمان لە رۆژهەڵات و باشووری کوردستان
لە بەردەوامیی ئەو هێرشانەی کە ماوەیەکە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە شاهۆ و مەریوانەوە تاکوو سەردەشت، دەستی پێکردبووە. لە ئەنجامی هێرش و ئۆپراسیۆنەکانی کوماریی ئیسلامی بۆ سەر هێزەکانمان، هەڤاڵ دێرسیم بەهار لە سەردەشت شەهید بوو.
دوای ڕاپەڕینی ڕەوای گەلەکەمان لە ئاودانان، کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمشەو، کاتژمێر ٧:٣٠، بە درۆن و هاوەن هێرشی کردە سەر ناوەندەکانمان لە پێنجوێن. هاوکات، لە ئاسۆس تاکوو ئیستا درۆن دەگەڕێت، بەڵام هیچ زەرەر و زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە.
ئەم هێرشانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوکاتە لەگەڵ ڕاپەڕینی ڕەوای گەلەکەمان لە ئاودانان؛ ڕاپەڕینێک کە تاکوو ئێستا چەندین کەسی تێدا بریندار بوون و چەندین کەسیش گیراون.
کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێت باش بزانێت کە بە هێرش و سەرکووت ناتوانێت پێش بە بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلەکەمان بە پێشەنگایەتی پژاک بگرێت و ناتوانێت ڕاپەڕینەکانی گەل راوەستێنێت.
کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێ باش بزانێت کە هێرشی سەرکووتکاری ئەنجامی پێچەوانەی دەبێت و ئیمە و گەلەکەمان لە تێکۆشان و خەبات تا گەیشتن بە ئازادی بەردوام دەبین و ئاگری تێکۆشان بە تینتر دەکەین.
مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک)
١٧-١١-٢٠٢٦ – ٢٦ی خەزەلوەر