ژمارەی تایبەتی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو لەساڵی چواردەیەم، خولی چوارەم ئۆرگانی فەرمی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پەژاک چاپ و بڵاوكرایەوە
لەم ژمارەیەی ئاڵتەرناتیودا بارودۆخی نائاسایی رۆژئاوای كوردستان كە لە قۆناخی هەری هەستیاری خۆیدایە، بە چڕوپڕی خراوەتە بەر باس.
لەم ژمارەیەدا بە كاردانەوەی هێرشی هەمەلایەنەی چەتە و بەكرێگیراوانی تەحریر الشام كە لەلایەن سیستەمی سەرمایەداری جیهانی و بەتایبەتی دەوڵەتی توركیاوە پشتیوانی دەكرێن و كاریگەری ئەو هێرشانە لەسەر داهاتووی سیاسی ناوچەكە شیكردنەوەی بۆ كراوە.
لە وتارەكانی ئەم ژمارەیەدا دەستكەوتە سیاسی، كۆمەڵایەتی، كلتوری، هونەری و لەشكەرییەکانی سیستەمی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتیكی رۆژئاوای كوردستان كەوتۆتە بەر باس.
خوێنەرانی هێژا و خۆشەویست دەتوانن بۆ وەرگرتنی فایلی نوێی ژمارەی تایبەتی ئاڵتەرناتیو سەردانی ماڵپەڕی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان “پەژاك” PJAK.NET بكەن.