گۆڤاری ژمارە 39ی ئاڵتەرناتیڤ چاپ و بڵاو كرایەوە

گۆڤاری ژمارە 39ی ئاڵتەرناتیڤ لە ساڵی 14هەم و خولی سێیەم ئۆرگانی فەرمی پەژاک چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئاڵتەرناتیڤ لەم ژمارەی خۆیدا بەتێروتەسەلی تیشكی خستووەتە سەر گرنگی بانگەوازیەكەی رێبەر ئاپۆ بۆ بابەتی چەك سووتاندنی گەریلاكان و گرنگی ئەو هەنگاوە مێژووییە لەبەرەو پێشبردنی نیازپاكی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كوردستان و لەهەمانكاتدا رەنگدانەوەی ئەم هەنگاو و وەرچەرخانە دیموكراتیكیە لەسەر پرۆسەی گۆڕانكاری لەئێران و رۆژهەڵاتی كوردستاندا و گرنگی رۆڵی گەنجان و ژنان و چین و توێژەكانی كۆمەڵگە لەم قۆناخە راگوزەرە و بونیادنانی كۆمەڵگەیەكی دیموكراتیك و ئاشتیانە.

هاوكات ئاڵتەرناتیڤ لەم ژمارەی خۆیدا ئاماژە بەشەڕی دوازدە رۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەكات و رایدەگەیەنێت كە گەلانی ئێران ناچار نین لەنێوان دەستێوەردانی دەرەكی و سەركوتكاری و داپلۆساندنی نێوخۆیی لەلایەن رژێمی ئێرانەوە یەكیان هەڵبژێرێت و دەبێت گەلان و چین و توێژەكانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان پێداگری لەسەر تێكۆشانی هێڵی سێیەم بكەن و رژێمی ئێرانیش دەبێت بزانێت كە ناكۆكیەكانی لەگەڵ هێزی هەژمونخوازی جیهانیدا هەروا بەئاسانی تێپەڕ نابێت و تەنیا  رێگری لەدەستێوەردانی دەرەكی؛ وەرچەرخانی دیموكراتیك لەنێوخۆی ئێران و هەنگاونان بۆ دامەزراندنی سیستەمێكی دیموكراتیكە كە ماف و ئازادی و ناسنامەی هەموو گەلان بەبێ جیاكاری و هەڵاواردنی رەگەزی، نەتەوەیی و جۆگرافی و دینی ـ مەزهەبی هەنگاوی بوێرانە بنێت.

ئاڵتەرناتیڤ كۆمینی دیموكراتیك بە گونجاوترین سیستەمی بەڕێكخستنی كردنی كۆمەڵگەی دیموكراتیك بەناو دەكات و رایدەگەیەنێت كە كۆمین بچووكترین یەكەی بەڕێكخستن كراوی كۆمەڵگەیە و دەتوانێت رۆڵێكی كارای لەچارەسەركردنی كێشەكانی كۆمەڵگە و سیستەم بگێڕێت.

لەم ژمارەی ئاڵتەرناتیڤدا كۆمەڵێك بابەتی تیۆری و سیاسی و كۆمەڵایەتی رۆژانەیی لەخۆ دەگرێت و دەتوانرێت ئاسۆی خوێنەر بەنیسبەت پرسە رۆژانەییەكانیش روونتر بكاتەوە. خوێنەرانی هێژا و خۆشەویست دەتوانن بۆ وەرگرتنی فایلی نوێی ژمارەی 39ی  گۆڤاری ئاڵتەرناتیڤ سەردانی ماڵپەڕی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان “پەژاك” PJAK.NET بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار