ژمارەی 4هەمینی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو چاپ و بڵاو كرایەوە

ژمارەی 4هەمینی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو لەساڵی چواردەیەم، خولی چوارەم ئۆرگانی فەرمی پەژاک چاپ و بڵاوكرایەوە

  ژمارەی ئەمجارەی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو راوەستەی لەسەر دوو تەوەر كردووە: یەكەم؛ بارودۆخی سیاسی و كۆمەڵایەتی ناوخۆی ئێران كە بووە هۆكاری سەرهەڵدانی گەلان كە بەردەوامی شۆڕشی ژن ژیان ئازادیە و جەختكردن لەسەر یەكێتی وێڕای پاراستنی فرەڕەنگی پێكهاتەكانی ناوخۆی ئێران و خستنە بەرباسی ئاڵتەرناتیو بۆ دواڕۆژی سیاسی ئێران.

لە تەوەرێكی تری گۆڤاری ئاڵتەرناتیودا سەرنج خراوەتە سەر هێرشی هەمەلایەنەی چەتەكانی هەتەشە كە بە پشتیوانی دەوڵەتی تورك و زهنیەتی داعش بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان و هەڵسەنگاندنی ئەم بارودۆخە قەیراناویە و راوەستەكردن لەسەر گرنگی رۆڵی یەكێتی نێوماڵی كورد و رۆحی بەرخۆدان بەرامبەر هەر هێرشێك كە دەكرێتە سەر گەلەكەمان.

خوێنەرانی هێژا و خۆشەویست دەتوانن بۆ وەرگرتنی فایلی نوێی ژمارەی 4 گۆڤاری ئاڵتەرناتیو سەردانی ماڵپەڕی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان “پەژاك”  PJAK.NET بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار