ژمارەی 38هەمینی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو لەساڵی چواردەیەم، خولی سێیەم ئۆرگانی فەرمی پەژاک چاپ و بڵاوكرایەوە.
لەم ژمارەیە تیشك خراوەتە سەر رەهەندەكانی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل و باس لەوەكراوە كە ئەم شەڕە هیچ پەیوەست نییە بە كۆمەڵگە و گەلانی ناوخۆی ئێران و بەڵكو شەڕی نێوان دوو دەسەڵاتی هەژموونگەرایە كە هەریەكەو دەیەوێت دەسەڵاتداری خۆی بەسەر كۆمەڵگە و هێزی بەرامبەر بسەپێنێ بۆیە كۆمەڵگە ناچار نییە لەنێوان دیكتاتۆریەت و چەقبەستوویی زهنی و فكری رژێم و سەركوتكاریەكانی و ئەو شەڕەی لە دەرەوە بەسەر ئێراندا سەپێنراوە یەكیان هەڵبژێرێت، بەڵكو پێویستە ئیرادەیەكی ئازاد و بێ لایەنگری هیچ لایەكیان پەرە بە خۆڕێكخستن و پتەوكردنی ریزەكانی كۆمەڵگە لە چوارچێوەی رێوەبەری هاوبەش و یەكساندا كە ژنان و گەنجان پێشەنگی سەرەكی بن بەبنەما بۆخۆی وەربگرێت.
لەهەمان كاتدا لە بەشێكی تری گۆڤارەكەدا تیشك خراوەتە سەر لایەنی خۆپاراستنی كۆمەڵایەتی و ئاماژە بەوە كراوە لەم هەل و مەرجە هەستیار و قەیراناویەدا بە رۆحی نیشتمانپەروەری و بەرپرسیارێتی كۆمەڵایەتی خاوەنداری لەیەكتر بكەن هەرچۆن لە قۆناخ و قەڵەمبازە مێژووییەكان گەل خاوەنداری لە یەك كردووە و بە رۆحی تێكۆشان و دیموكراسیانە سیستەمێكی یەكسان و هاوبەشیان دامەزراندووە بەو شێوازەیش بە هانای یەكترەوە چونە.
لە بەشێكی تری ئەڵتەرناتیودا ئاماژە بە هەوڵە چەواشەكاریەكانی رژێم كراوە چ لەناوخۆ و چ لەدەرەوە بەتایبەتیش رژێم سەرەڕای ئەو هەموو دانوستان و دیالۆگە بێ ئەنجامانەی و سیاسەتی هەڵەی لە ئاست روداو و هاوسەنگیە سیاسیەكاندا بێنێتە نێو ئێران و گەلانی ئێران بكاتە سوتەمەنی ئەو سیاسەتە هەڵانەی خۆی.
هاوكات ئەڵتەرناتیو سەرنجی خستۆتەسەر ئەوەی رژێمە لە ترسی سەرهەڵدانەوەی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دەستی كردوە بە راوەدونان و رەشبگیری ژنان و گەنجان و چالاكوانان لەژێر ناوی گوایە پەیوەندی لەگەڵ هێزی دەرەكیدایە سزایان بۆ دەبڕێتەوە، بەتایبەتی لە كوردستاندا كەشێكی میلیتاریستی و عەسكەرتاریەتی خولقاندووە كە تەنها پێناسە لە زهنیەتی چەقبەستووی رژێم دەكات.
خوێنەرانی هێژا و خۆشەویست دەتوانن بۆ وەرگرتنی فایلی نوێی ژمارەی 83 گۆڤاری ئاڵتەرناتیو سەردانی ماڵپەڕی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان “پەژاك” PJAK.NET بكەن.