ژمارە 3ی گۆڤاری ئاڵتەرناتیڤ چاپ و بڵاوكرایەوە

ژمارە سێی گۆڤاری ئاڵتەرناتیڤ ئۆرگانی فەرمی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان(پەژاك) لە ساڵی چواردەیەم خولی چوارەم چاپ و بڵاوكرایەوە.

لەم ژمارەیەی ئاڵتەرناتیڤدا كە هاوكات بوو لەگەڵ سەدەمین ساڵەی دەوڵەت – نەتەوە لە ئێران، لەسەر پەیدابونی ئەم دیاردەیە لێكۆڵین كراوە و لایەنە جیاوازەكانی دەوڵەت – نەتەوە و ئەو خەسارانەی كە لە كۆمەڵگەی داوە خراونەتە بەرباس. هەروەها لەم ژمارەیەدا دۆخی ئێستای ئێران لەبواری سیاسی و كۆمەڵایەتی شیكاری كراوە.

لەم ژمارەیەی ئاڵتەرناتیڤ وتوێژێكی تایبەت لەگەڵ ئەمیر كەریمی هاوسەرۆكی پەژاك ئەنجام دراوە كە تێیدا دۆخی ئێران بە چڕی هەڵسەنگاندنی كراوە. لەم وتوێژەدا سەرەڕای خەسارناسی قوڵ سەبارەت بە سیاسەتی ناوخۆی و دەرەكی رژێمی ئێران، هەڵوێستی پەژاك لەهەمبەر دۆخی ئێستای رژێم و خستنەپێشی ئاڵتەرناتیڤ بۆ تێپەڕبون لەم قەیرانانە و جەخت كردنەوە لەسەر هێڵی سێیەم لە سیاسەت كردندا جارێكی دیكە بەڕونی و كراوەیی باس كراوە.

هەروەها لەم ژمارەدا بە شێوەیەكی تایبەت راپۆرتێك لە كۆنفرانسی سەدەمین ساڵەی دەوڵەت – نەتەوە كە لە ستۆكۆڵم بەڕێوەچوو ئامادە كراوە.

خوێنەرانی هێژا و خۆشەویست دەتوانن بۆ وەرگرتنی فایلی نوێی ژمارەی 3ی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو سەردانی ماڵپەڕی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان “پەژاك”  PJAK.NET بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار