ژمارەی پازدەهەمی گۆڤاری «ئەڵتەرناتیڤ»، لە ساڵی چواردەیەم، وەرزی چوارەم، ئۆرگانی فەرمی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، بڵاوکرایەوە.
لە ئەم ژمارەیەدا، لە گفتوگۆیەکی تایبەت لەگەڵ سیامەند موعینی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پژاك، باس لە قۆناغی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ئێران، دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەو گۆڕانکارییەی دوای شۆڕشی «ژن ژیان ئازادی» ڕوویداوە، کراوە.
لە گفتوگۆکەدا هەروەها بابەتگەلێک وەک مافی سیاسی و نەتەوەیی کورد، خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک، ڕۆڵی ژنان و گەنجان، ڕێکخستنی کۆمەڵگە، دیپلۆماسیی کوردی، پێویستیی هاوکاریی هێزە سیاسییە کوردییەکان، ڕۆڵی دیاسپۆرا و هەڵوێستی پژاک لە بەرامبەر گۆڕانکارییە سیاسی و جەنگەکانی ناوچەکە، تاوتوێ کراون.
گفتوگۆکە هەروەها پرسیاری ئایندەی سیاسەتی ئێران، شوێنی کورد و ژنان لە پێکهاتەی داهاتوو، و چۆنیەتیی پاراستنی بەشداریی کۆمەڵگە و دامەزراوە دیموکراتیکەکان لە بەرامبەر کۆکردنەوەی دەسەڵات دەخاتەڕوو.
خوێنەرانی هێژا و خۆشەویست بۆ خوێندنەوە و وەرگرتنی ژمارەی پازدەیەمی گۆڤاری «ئەڵتەرناتیڤ»، دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاک) بکەن.