بۆ ڕای گشتی

لە ڕێکەوتی ٢٤و٢٥ی مانگ لە ناوەندی شاری سەردەشت و هەروەها لە هەرێمی بانەش تیمەکانی پڕۆفێشناڵی ئێمە چالاکی تۆڵەسەندنەوەیان ئەنجامدا، چالاکییەکان بۆ یاد و تۆڵەی هەڤالی هێژامان دەرسیم بەهار پێکهاتووە.

لە سەردەشت تیمە پرۆفێشناڵەکەی ئێمە بە شێوەیەکی زۆر سەردەمی و شارەزا توانیویەتی لە ماوەیەکی کورتدا پایگایکی سپای پاسداران بە ئامانج بگرێت. لەم چالاکیەدا، فەرماندەی پایگاکە و پاسدارێک کوژراون و دوو پاسداری دیکەش برینداربوون. هەروەها لە شاری بانە لە ڕێکەوتی ٢٥ی مانگ لە کاتژمێر ١٥:١٠ تیمێکی دیکەی هەڤاڵان بە چالاکیەک دەرەجەدارێکی سپایان سزا دا. هەردوو چالاکییەکە بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەهید دەرسیم بەهار و بەرزڕاگرتنی یادی ئەو هەڤاڵە هێژایەمان پێک هاتووە.

وەکوو پێشتریش ڕامانگەیاندبوو هەر هێرشێک کە لە دژی ئێمە پێک بێت، وڵامی پێویستمان بۆی دەبێت و لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوا، خۆمان و گەلەکەمان دەپارێزین و لەکات و شوێنی خۆی وڵامی پێویست دەدەینەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی  یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان YRK

٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٥

بابەتی پەیوەندیدار