لێدوانی یەرەکە
بۆ رای گشتی؛
وەک خەڵکی ئێمە و رای گشتی ئاگادارن لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران لە ناوچەی شاهۆ و مەریوان لە دژی هێزەکانمان دەستی پێکردووە. بە پی ئەوە، لە ڕۆژانی سەرەتاوە هۆشداری پێویستمان دابوو. هەروەها لە بەیاننامەکەماندا ڕامانگەیاندبوو کە ئەگەر ئەم هێرشانە بەردەوام بن، مافی بەرگریکردنی رەوا لە خۆمان بەکاردەهێنین. سەرەڕای ئەم هۆشدارییانە، دوژمن هێرشەکانی ڕانەگرتووە.
لە ٢٠ی ئۆکتۆبەردا، دوژمن جارێکی دیکە هێرشی تۆپخانەی قورسی لە دەوروبەری گوندی دەگاگا لە ناوچەی کۆساڵان دەستپێکرد. ئەم هێرشە لە لایەن پایگایەکەوە کە دەکەوێتە دەوروبەری گوندی دەگاگا ئەنجامدراوە، هەروەها هێرشەکانی پێشووتر بۆ سەر ناوچەکەش لەم پایگایەوە ئەنجام دراون. هێزەکانمان لە چوارچێوەی بەرگریکردن لە خۆیان وەڵامی پێویستی ئەو هێرشانەیان دایەوە و هێزەکانمان لەو هێرشانەدا هیچ زیانێکیان بەرنەکەوت.
٢١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦
فەرمانداریی YRK