کۆمەڵانی مافخوازی کوردستان!
خەڵکی ئازادیخوازی ئێران!
لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕاگەیاندنی «هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران» شەپۆلێک لە شادی و جۆش و خرۆشی شۆڕشگێڕانە، خەڵکی کوردستان، نەتەوە بندەستەکان و ئازادیخوازانی ئێرانی گرتەوە. ڕاگەیاندنی ئەم هاوپەیمانییە دەنگدانەوەیەکی بەرفراوانی لە نێوان هێزە سیاسییە خەباتکارەکانی ئێران و نێوەندە سیاسییە نێودەوڵەتییەکانیشدا هەبوو. لە بەرانبەردا، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها تاقمێک لە دژبەرانی مافی نەتەوە بندەستەکان و ئازادییە دێموکراتیکەکان کە خۆیان لەژێر بەرگی ئۆپۆزیسیۆندا حەشار داوە، کاردانەوەیەکی هیستیریک و ڕقئەستوورانەیان نیشان دا کە دیارە بۆ ئێمە چاوەڕوانکراو بوو.
هەر لە درێژەی ئەو دژکردەوانەدا ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی ڕەشەمەمە، ڕەزا پەهلەوی بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە پلاتفۆرمی ئێکس، ئەویش بە ئەدەبییاتێکی خۆپێشازانانە و تۆمەتبەشینەوەی بێبنەمای هەمیشەیی، نەتەوەی مەزنی کورد و حیزبە سیاسییە خەباتکارەکانی کوردستانی دایە بەر شاڵاوی تانە و تەشەر. ناوبراو وێڕای بەرزکردنەوەی گۆپاڵی هڵۆڵی “جیاییخوازی”، هەڕەشەی ئەوەی کردووە دوای ڕووخانی کۆماری ئیسلامی، سوپا بۆ سەرکوتکردنی بزووتنەوەی مافخوازانەی نەتەوەی کورد ڕادەسپێرێت.
ڕەزا پەهلەوی هەر دەڵێی ئەم ڕاستییە مێژووییەی لەبیر چووە کە هەر کاتێک ئیرادەیەکی ڕاستەقینە بۆ پارچەپارچەکردنی ئێران لە ئارادا بووبێت، کەس ئیزنی لە باوک و باپیری تاجداری ئەو وەرنەگرتووە و تۆزی ئەوانی نەشکاندووە؛ وەک چۆن لە بەخشینی “ئاراراتی بچووک”، دەستبەرداربوون لە “بەحرەین” و سەرچاوەکانی ڕووباری “هیرمەند”، لە فرۆشتن یان ڕادەستکردنی بەشە جیاجیاکانی خاکی ئێران درێغییان نەکردووە. ئەوان هەمیشە لە وەرچەرخانە مێژووییەکاندا بە تەقەی یەکەم فیشەک و تەنانەت بە ئیشارەتێکی لاوەکیی لایەنە دەرەکییەکان، یان ڕایان کردووە و پەڕشوبڵاو بوون یان کونەمشکیان لێ بووەتە قەیسەری. لەڕاستیدا ئەوان تەنیا شوێنێک کە توانیویانە خۆیانی تێدا بنوێنن، گۆڕەپانی کۆمەڵکوژیی خەڵکی مەدەنی و سەرکوتکردنی ئازادییە دێموکراتیکەکانی خەڵکی ئێران، بەتایبەت نەتەوە بندەستەکانی ئەم وڵاتە بووە.
هەڕەشە بەردەوامەکانی ناوبراو بۆ بەکارهێنانی سوپا بە مەبەستی بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ داخوازییە سیاسییەکانی نەتەوەکانی ئێران، پەردە لەسەر ئەو ڕاستییەش لادەدات کە لە ئێرانی پاشەڕۆژی مەبەستی ئەودا، شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ داخوازییە مەدەنی و خواستە دێموکراتیکە نووسراوەکان لە جاڕنامەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، هەر بە ئەمنیییەتی و سەربازی دەمێنێتەوە و هیچ جیاوازییەکی بنەڕەتی لە نێوان ڕێژیمی سیاسیی ئارمانیی ئەو و ڕێژیمە سەرکوتکەرەکانی ڕابردوو و ئێستای ئێراندا نابێت. لەگەڵ ئەمەشدا، بۆچی وا بیر دەکەنەوە کە خەڵکی وەزاڵەهاتوو لە دیکتاتۆریی کۆماری ئیسلامی ئامادەن مل بۆ ئەو و هاوبیرانی وەک بەشێک لە ئاڵترناتیڤ بۆ ئێرانی داهاتوو ڕابکێشن؟
لە لایەکی دیکەوە، دیارە ناوبراو وێڕای بێئاگایی لە مێژوو و جوغرافیا، تێگەیشتنێکی دروستیشی بۆ کاتی ئێستا نییە. ئەگەرنا دەبوو بزانێت کە ئەڕتەش و تێکڕای ئامرازەکانی سەرکوتی حکوومەتی و هەر ئەو سوپای “پاسداران”ە تیرۆریستییەی کە جێگەی نازی هەمیشەیی و پشتیوانیی ئەو بووە و هەیە، لە سەدەی ڕابردوودا هیچ کات لە کوردستان دوور نەبووە و نین؛ هەروەها هیچ میکانیزمێک بۆ سەرکوت نەماوە کە لەسەر کوردستان تاقی نەکرابێتەوە و شکستی نەهێنابێت، هەتا ناوبراو بیەوێت دوای تاجگوزاریییە خەیاڵییەکەی خۆی، لەو بوارەدا داهێنان و نوێگەرییەک پێشان بدات.
خەنجەر لە کالان دەرهێنانی ڕەزا پەهلەوی دژ بە بزووتنەوەی ئازادیخوازیی کورد لە کاتێکدایە کە بە شایەتیی سەرجەم ئازادیخوازان و شارەزایانی کاروباری ئێران، لە بزووتنەوەی «ژینا» (ژن، ژیان، ئازادی) و هەروەها ڕاپەڕینەکەی ئەم دواییەی خەڵکی ئێراندا، ناوبراو بە هاوکاریی دەستەوتاقمە گوماناوییەکانی دەوروبەری، ڕۆڵێکی حاشاهەڵنەگری لە دروستکردنی دووبەرەکی و پەرتەوازەیی لە ڕیزەکانی گەل و نەیارانی ڕێژیمدا بووە. تەنیا ڕەوتێکی سیاسی کە لەم ماوەیەدا هێشتا پەیمانی برایەتیی لەگەڵدا ماوە و هاوسۆزیی بۆ نیشان داون، هەر ئەو هێزە چەکدار و ئەمنیییەتی و سەرکوتکەرە تیرۆریستییانەی ڕێژیم بوون؛ تا ئەو ڕادەیەی لە نوێترین لێدوانەکانیدا بۆ بێبەریکردنی ئەوان لە تاوان و کارەساتە سامناکەکانی مانگی بەفرانباردا، ئیدیعا دەکات هێزە چەکدارەکان دەستیان لە سەرکوتەکاندا نەبووە و تەواوی ئەو تاوانانە دەستی دەرەکیی لەپشت بووە! هەروەها لە کاتێکدا دۆست و دوژمن شایەتیی ئەوە دەدەن نەتەوەی کورد و حیزبە سیاسییە خەباتکارەکانی کوردستان بە درێژایی تەمەنی ستەمکارانەی کۆماری ئیسلامی، هەمیشە دڕکێک بوون لە چاوی سەرەڕۆیی ڕێژیمی خومەینیدا و بەردوام پەناگە و پشتیوانی ڕاستەقینەی ئازادیخوازانی نەتەوەکانی ئێران بوون و لە ڕێگەی خەبات دژی ئەم ڕێژیمە سەرکوتکەرەدا تێچووی قورسیان داوە؛ کەچی ئەم کەسە حیزبە کوردییەکان بە هاوکاری لەگەڵ خومەینی تۆمەتبار دەکات. ئەم تۆمەتبارکردنەش لە کاتێکدایە کە هەر ئەوکاتەی کوردستان لەسۆنگەی فەتوای جیهادی خومەینییەوە لە زەوی و ئاسمانەوە کرابووە ئامانجی هێرشی خوێناوی، ڕەزا پەهلەوی خۆی چەندین جار گوتوویەتی کە نامەی بۆ خومەینی نووسیوە و داوای کردووە وەک فڕۆکەوانێکی سادە لە ڕیزی هێزەکانیدا وەری بگرێت!
جێگەی سەرسوڕمانە کەسێک بەو ڕابردووە پڕ لە شەرمەزارییەوە، حیزبەکانی کوردستان بە هاودەستی لەگەڵ خومەینی و هۆکارە دەرەکییەکان تۆمەتبار دەکات؛ لە حاڵێکدا خۆی بە پێدانی بەڵێنی درۆ بە خەڵکی ڕاپەڕیوی ناوخۆی وڵات سەبارەت بە بوونی دەیان هەزار هێزی هەڵاتوو لە ڕیزەکانی سەرکوتکەران، بوونی سەدان هەزار ئامێری “ستارلینک” و مەحاڵبوونی پچڕانی ئینتەرنێت و گەیشتنی یارمەتیی دەرەکی، هەزاران کەس لە ئازادیخوازانی ئێمەی کێشایە نێو داوی ڕێژیمی تاوانباری کۆماری ئیسلامی. بێگومان لە دوای ئازادیی ئێران و دوای دادگاییکردنی سەرانی خیانەتکاری حکوومەت و بکوژان و تاوانبارانی ڕێژیم، ناوبراویش دەبێ لە بەرامبەر ئەم جۆرە هەڵە خیانەتئامێزانەی خۆیدا وەڵامدەر بێت.
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم جۆرە لێدوانە سووک و بێبنەمایانەی ڕەزا پەهلەوی، جەخت لەسەر هەڵوێستە بنەڕەتییەکانی خۆی لە پاراستنی ئامانجەکانی نەتەوەی کورد و مافە ڕەواکانی نەتەوە بندەستەکانی ئێران دەکاتەوە و پێی وایە ئەم جۆرە قینلەزگی و لێدوانی دوژمنکارانە لە کۆتاییدا ناگەنە هیچ ئەنجامێک، بەڵکوو ئیرادەی نەتەوە ئازادیخوازەکان و تێکۆشەرانی ئێران لە خەبات بۆ وەدیهێنانی ئامانجە ئازادیخوازانەکانی خەڵکی ڕاپەڕیو و ناشتنی هەمیشەیی دیکتاتۆری و فاشیزم لە هەر جۆر و ڕەنگێک قایمتر دەکات. بۆیە جارێکی دیکەش داوا دەکەین لە سەرجەم هێزەکانی کوردستان کە خوازیاری ئازادی و بەرگری لە مافی نەتەوەکەی خۆیانن، بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ گوتارە پاوانخواز و تۆتالیتێرەکان، بێنە ڕیزی «هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران»ەوە.
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران
٦ی ڕەشەمەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی (٢٥ی فێورییەی ٢٠٢٦ی زایینی)
ڕاگەیەندراوی “هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران” لە وەڵامی هەڕەشەکانی ڕەزا پەهلەوی دژ بە نەتەوەی کورد