لێدوانی پژاک سەبارەت بە بێسەروشوێن کردنی هەڤاڵ موحسین قادری لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

مافی مرۆڤی ناونەتەوەیی

هەموو سازی و دەزگاکانی مافی مرۆڤ

ئاگاداری دەدەین کە هەڤاڵمان، هەڤاڵ موحسین قادری بە ناوی کۆد شاهین لە ڕێکەوتی  ١ی پووشپەری ١٤٠٤ (٢٢ی ژوئەنی ٢٠٢٥) لە شاری بانە لە کاتێکدا کە بۆ ئەرکێکی سازمانی دەچوو لە کەمینێکی بە پیلانەوە لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە دیل دەگێرێت. ئێمە لە چارەنووسی ئەو هەڤاڵەمان اگادار نەبووین و دوای لێکۆلینەوە و بە دواداچوون بۆمان دەرکەوت کە هەڤاڵ شاهین دەستگیر کراوە. سازمانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بانگی بنەماڵەی هەڤاڵ شاهین دەکات و وێنەی تەرمێک لە گەل بڕێک چەک و تەقەمەنی پێشانی ئەوان دەدات و بانگەشە دەکات کە ئەوە تەرمی کوڕەکەی ئەوانە. بنەماڵە ئەو بانگەشەیە قەبوڵ ناکەن و ڕەتی دەکەنەوە کە ئەو تەرمە هی هەڤاڵ شاهینە. بێگومان ئەو بانگەشەیە ڕاست نیە چونکە تەرمەکە تەرمی هاڤاڵ شاهین نیە و هەروەها هەڤاڵ شاهین هیچ جۆرە چەک و تەقەمەنیەکی پێنەبووە و چەکدار نیشان دانی هەڤاڵ شاهین بەمەبەست دەکرێت. لە ئەنجامی بەدواداچوون دا بۆمان دەرکەوتووە کە هەڤاڵ شاهین بە زیندوویی کەوتووەتە دەست هێزەکانی دەوڵەت و هەتاکوو ئێستا بێ سەرو شوێن کراوە و چارەنووسی نادیارە. ئێمە کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرانبەر ژیانی هەڤاڵمان هەڤاڵ شاهین بەرپرسیار دەزانین و زۆر بە هەستیاری چاوەدێری ئەم پرسە دەکەین. هەروەها لە دەزگاکانی مافی مرۆڤی و مافی زیندانیانی سیاسی دواکارین کە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار