ئاڵتەرناتیو گرنگی بەشداری گەلەكەمان لە رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێرانی بەرز نرخاند و ستایشی هەڵوێستی نەتەوەیی و دیموكراتی گەلی كورد و گەلانی ئێرانی كردووە.

لە بەشێكی تری گۆڤاری ئاڵتەرناتیودا ئاماژە بە كێشە نێوخۆیەكانی ئێران بە تایبەتی پرسی كرێكاران و بێ كاری و هەڵاوسانی ئابووری كراوە و ئاماژە بەوە كراوە كە چارەسەركرانی ئەو كێشانە بە گۆڕانكاری نێوخۆیی لە سیستەمی سیاسی-ئیداری-هزری رژێم و كۆمەڵگە پێكدێت.

لەم ژمارەیەی ئاڵتەرناتیودا ئاماژە بە رەوشی سیاسی و دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران كراوە و هۆشیاری ئەوە دەدرێت لە ئەگەری رێكەوتنی ئەو دوو دەوڵەتە زەخت و گوشارە نێوخۆیەكان لەسەر كۆمەڵگە زیاتر ببێت و تەنانەت مەترسیەكان لەسەر بزوتنەوە كوردیەكانیش بەرفراوانتربێت، بۆیە لە چوارچێوەی رێنماییەكانی رێبەر ئاپۆ بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی لەم قۆناغە هەستیارەدا كە رۆژهەڵاتی ناوین و جیهان بەر بە دیزاینكردنێكی نوێ دەچێت بە ئەركێكی هەنووكەیی و نەتەوەیی بینراوە.

گۆڤاری ئاڵتەرناتیو  ئەم ژمارەیەی خۆی پێشكەشی رۆحی بەرز و پیرۆزی هەڤاڵی شەهید باران زیلان دەكات.

خوێنەرانی هێژا و خۆشەویست دەتوانن بۆ وەرگرتنی فایلی نوێی ژمارەی 36گۆڤاری ئاڵتەرناتیو سەردانی ماڵپەڕی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان “پەژاك”  PJAK.NET بكەن.