لێدوان بۆ رای گشتی

لە چوارچێوەی هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر دەسکەوتەکانی گەلەکەمان، بە تایبەتیش شەڕۆان و گریلا و یەکینەکانی پاراستنی ئازادی کوردستان، دوێنێ جارێکی تر کاتژمێر23:23فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەوڵەتی تورک 2جار هەرێمی ئاسۆسیان بوردمان کردووە. هەرچەندە هیچ زەرەر و زیانێک بەر یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەکەوتبێ، زەرەرێکی زۆری لە سروشتی ناوچەکە و رەز و باخی هاووڵاتییان داوە و دڵەڕاوکێ و ناڕەحەتی لە ناو دانیشتوانی ناوچەکەدا دروست کردووە.

ئەم هێرشانە لە کاتێکدا ڕوویان لە زیاد بوون کردووە، کەچی لە ئێستادا بە دەسپێشخەری ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادیخوازی گەلی کوردستان قۆناغێکی ئاشتی و دێموکراتیک دەستی پێکردووە، کەچی بەرپرسانی دەوڵەتی تورک بە بێ لەبەرچاوگرتنی ئەو هەنگاوانە و هەستیاری قۆناغەکە، ڕۆژانە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و فڕۆکەی شەڕکەر پەرە بە هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی پاراستنی کوردستان دەدەن. بۆیە لە ڕوانگەی بەرپرسیارەتیمان لە بەرانبەر قۆناغەکە و بەجێهێنانی ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتیەی لە سەر شانمانە؛ داوا لە گەلەکەمان و ڕای گشتی نێودەوڵەتی دەکەین، ئەم پێشێلکاریە زەق و بەرچاوەی دەوڵەتی تورکیا ببینن و بە پێی ئەوە هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن.

ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستانYRK

16ی رەشەمەی2724ی کوردی

16اسفند1403 کۆچی