ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی یەرەکە سەبارەت بە سزای عومەر دێهقان لە مەهاباد ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە؛

بۆ رای گشتی؛

وەک گەلەکەمان و رای گشتی دەزانن لە ٧ی پۆشپەر (٢٨ی ژۆئێن)، ٤ لە هەڤاڵانمان بە فەرماندەیی نەمر، (ئارژین گارزان) بە قارەمانێتییەکی گەورە لە ناوچەی مەهاباد گەیشتنە ئاستی شەهیدبوون. ئێمە وەک ی.ر.ک لە لێدوانەکانماندا گوتمان ئەم ڕووداوە بێ سزا نابێت.

لە ئەنجامی بەدواداچوونەکان دەرکەوت کە یەکێک لەو کەسانەی دەستی لە شەهیدکردنی ٤ هەڤاڵەکەماندا هەبووە کەسێکە بە ناوی (عومەر دێهقان). ئەو کەسە ماوەی ساڵێک بوو لەگەڵ ڕێژیمی ئێران هاوکاریی دەکرد و خەریکی کارکردن بوو. لە ئاستێکی بەرزدا دژی گەلەکەمان لەسەر خاکی کوردستان کاری بۆ دوژمن دەکرد و چەکی دوژمنی هەڵگرتبوو. هەروەها ئەم کەسە دەستی هەبوو لە شەهیدکردنی شەهیدان ئارژین گارزان و جیهان سیروان و باوەر جودی و شاهان گابار. بۆیە لە ١٦ی گەلاوێژ (٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٦) ئۆمەر دێهقان لە دەڤەری میهاباد گوندی گاگێش لە لایەن هێزەکانمانەوە سزا درا.

لە کۆتاییدا دەڵێین هەرکەسێک دەستی لەم ڕووداوەدا هەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت و سزای خۆی وەردەگرێت.

سلاو و رێزی شۆڕشگێڕی

10-8-2026

ناوەندی راگەیاندنی YRK

بابەتی پەیوەندیدار