هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران:
پێشوازی لە بڕیاری دەفتەری سیاسیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بۆ هاتنە نێو هاوپەیمانییەکەمان دهکەین
کۆمهڵانی خهباتکار و تێکۆشهری کوردستان!
دەفتەری سیاسیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڕیاری دا لەمڕۆوە بەشداری لە هاوپەیمانیی حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێراندا بکات. هاوپهیمانیی حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران به گهرمی پێشوازی لەو بڕیارەی دەفتەری سیاسیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەکات و لەسەر ئەو باوەڕەیە ئەم ههنگاوه گرینگە، ئەویش لهم قۆناغه ههستیارەدا یەکڕیزیی زیاتر و تەبایی پتری هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێرانی لێ دەکەوێتەوە.
دڵنیاین وەک چۆن کۆمهڵهی شۆڕشگێڕی زهحمهتکێشانی کوردستانی ئێران له داڕشتنی بڕگه و خاڵهکانی پلاتفۆڕمی پەسەندکراوی هاوپهیمانییەکەدا دهور و نهخشێکی گرنگیان هەبوو، لە بەردەوامی کاری مەیدانی و بەدیهێنانی ئامانجەکانی ئەم پلاتفۆڕم و هاوپەیمانییەشدا دەوری کاریگەری خۆیان دەبێت. هێز لە یەکگرتن و یەکڕیزی دایە و بێگومان ئەو یەکگرتن و هاوپەیمانییە لە ئامانجەکانمان نزیکیتر دەکاتەوە.
سەرکەوێ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان.
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران
١٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی