دیداری هاوبەشی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان ـ پژاك و کۆمەڵە لە ناوەندی پێوەندییەکانی کۆمەڵە

‎لە ڕۆژانی ڕابردوودا وەفدێكی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاك پێكهاتوو لە هەڤاڵان ئەمیر كەریمی هاوسەرۆك،  گوڵان فەهیم جێگری هاوسەرۆك و هەریەك لە بەرێزان ئەهوەن چیاكۆ بەرپرسی پەیوەندییەكان و ڕێبوار دڵخواز ئەندامی پەیوەندییەكانی پژاك لە لایەن هاوڕێ ڕەزا كەعبی سكرتێری گشتی كۆمەڵە، هاورێ نەوید مێهراوەر ئەندامی دەستەی كارگێڕی، هاوڕێیان پڕشەنگ محەممەدی، مەهوەش حەمیدی، ،وەلی ڕۆستەمی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و كاروان ئیوەر بەرپرسی سكرتاریەتی كۆمەڵە لە ناوەندی پەیوەندیەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان پێشوازییان لێكرا.

‎لەو دیدارەدا لە سەر بارودۆخی هەر چووار پارچەی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە و گۆڕانكارییەكانی دوای هێرشی ٧ی ئۆكتۆبەر و شەڕی١٢ ڕۆژەی  ئیسرائیل و ئێران و كاریگەرییەكانی و  ئامادەیی كورد بۆ گوڕانكارییەكانی ناوچەكە گفتگۆ كرا.

هەر وەها پەیوەندییەكانی هەر دوو لایەنی كۆمەڵە و پژاك و هاوكاری و هاوئاهەنگی نێوانیان و پرسی ژنان و ژینگە و هەولدان بۆ بە ئاكام گەیشتنی پرسی ناوەندی دیالۆگ لە نێوان حەوت حیزبی ڕۆژهەڵاتی كوردستان درانە بەرباس و لەو بارەوە ڕوانینی هاوبەش هەبوو.

لە كۆتایی دیدارەكەدا هەر دووڵا پێداگریان لە دۆستایەتی و لێك نزیك بوونەوەی زیاتری نێوان كۆمەڵە و پارتی ژیانی ئازادی كوردستان كردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار