کۆنفرانسی هاوبەشی حیزبەکان و رۆشنبیرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەڵمانیا لەسەر تەوەری “بزوتنەوەی ژینا – ژن، ژیان، ئازادی” بەڕێوەدەچێت

کۆڵن، ئەڵمانیا

کۆنفرانسێکی هاوبەش بە بەشداریی لایەن و کەسایەتییە دیارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ٢٨ی سپتەمبەری ٢٠٢٥ لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

 ئەم چالاکییە کە ئامانجی پاڵپشتی و بەهێزکردنی بزووتنەوەی “بزوتنەوەی ژینا – ژن، ژیان، ئازادی”ە، کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی ٢٨ی سپتەمبەر لە هۆڵی ٢٠٠٠ لە شەقامی (شاڵدەردیشێر ڤێگ) لە ناوچەی (بێرگیش گلادباخ) بەڕێوەدەچێت.

لە کۆنفرانسەکەدا نوێنەری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە نێویاندا پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پارتی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران، سازمانی کوردستانی حیزبی شیوعی ئێران، پارتی ئازادیی کوردستان (پاک)، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان (KZK) بەشدار دەبن. نوێنەری ئەو لایەنانە بریتین لە: عادل ئەلیاسی، سیامەند موعینی، کۆیستان گادانی، بێهرووز مەلەکشا، جەمیلە ڕەحیمی، میلاد ئەفراز و شەماڵ پیران.

بابەتی پەیوەندیدار