وتووێژ لە گەڵ پەێمان ویان
به بۆنه‌ی سێهه‌مین ساڵه‌وه‌گه‌ڕی شۆڕشی مێژوویی ژن، ژیان، ئازادی، چاوپێكه‌وتنێكمان له گه‌ڵ هاوسه‌رۆكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان هه‌ڤاڵ په‌یمان ویان پێكهێناوه، په‌یمان ویان له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه ئه‌م شۆڕشه هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه بووه به هۆی گۆڕانكارییه‌كی ئه‌رێنی گه‌وره له روانگه و زهنییه‌تی كۆمه‌ڵگا، هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی هێندێك لایه‌ن، شۆڕش به ره‌نگ و شێوازی جیاواز به‌رده‌وامه. له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی وه‌ك مژاری باڵاپۆشی زۆره‌ملێ، ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕش و شه‌ڕی تایبه‌تی رژێم تاوتوێ و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ كرا، ده‌قی ته‌واوی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه.
ئاڵترناتیو: چه‌ن رۆژی دیكه سێ ساڵ به‌سه‌ر شۆڕشی ژن، ژیان ئازادی‌دا تێده‌په‌ڕێ، له‌م سێ ساڵه‌دا شرۆڤه و لێكدانه‌وه‌ی زۆر بۆ ئه‌م شۆڕشه كراوه و ده‌كرێت، هێندێك ده‌ڵێن كه شۆڕش كۆتایی پێهاتووه یان زۆر كز و لاواز بووه، هێندێكێش به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه له‌و باوه‌ڕه‌دان كه شۆڕش نه‌ته‌نیا كۆتایی پێنهاتووه، بگره به شێواز و ره‌نگی جیاوازتر به‌رده‌وامه، بۆچوونی ئێوه بۆ ئه‌م بابه‌ته چیه؟
په‌یمان ویان: سه‌ره‌تا سه‌ری رێز و نه‌وازش له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو شه‌هیدانی رێگای ئازادی و به‌تایبه‌ت شه‌هیدانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” داده‌نه‌وێنم و به رێز و حورمه‌ته‌وه یادیان ده‌كه‌مه‌وه. هه‌روه‌ها رێز و سڵاوم هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی كه له‌م شۆڕشه‌دا تێكۆشانیان كرد، برینداربوون و هێشتاش به جۆشه‌وه درێژه به خه‌بات و تێكۆشان ئه‌ده‌ن. به‌تایبه‌ت سڵاو ده‌نێرم بۆ ئه‌و ژنه شۆڕشگێڕانه‌ی كه هه‌نووكه له گرتووخانه‌كانی رژێمدا خۆڕاگری ده‌كه‌ن و بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی هێز و هیوا بۆ هه‌موو تێكۆشه‌ران و ئازادیخوازن، بێگومان ئه‌م شۆڕشه له‌سایه‌ی له‌خۆبووردوویی و گیانبازی ئه‌وانه‌وه په‌ره‌ی سه‌ند و له‌هه‌موو شوێن بڵاو بوویه‌وه. سه‌باره‌ت به پرسی ئێوه پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه شۆڕش پرۆسه‌یه‌كی ده‌مدرێژه كه ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری قووڵ له‌هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌ت له‌بواری زهنییه‌تی و فه‌رهه‌نگی. ئه‌گه‌ر چاوێك له‌رابردوو بكه‌ین ده‌بینین كه زۆر سه‌رهه‌ڵدان، ناڕه‌زایه‌تی و تێكۆشان هاتوونه‌ته ئاراوه كه هێندێكیشیان وه‌ك شۆڕش به‌ناو ده‌كرێن، به‌ڵام راستی ئه‌وه‌یه كه چوون نه‌بوونه‌ته هۆی گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له عه‌قڵییه‌ت و روانگه‌ی كۆمه‌ڵگا و مژاری به‌ڕێوه‌به‌ریدا، ناتوانین ناوی شۆڕ‌شیان لێبنێین، ته‌نیا سیمای ده‌سه‌ڵاتدارن گۆڕاوه؛ به‌ڵام شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بوو به هۆی گۆڕانكارییه‌كی ئه‌رێنی گه‌وره له روانگه و زهنییه‌تی كۆمه‌ڵگا. ئه‌م گۆڕانكاریه‌ش هه‌روه‌ها به‌رده‌وامه، رۆژانه هه‌ركه‌س شاهیدی كاریگه‌ری و ره‌نگدانه‌وه‌ی له بواره جیاوازه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیه. هه‌ربۆیه ده‌توانین بڵێین كه شۆڕش نه‌ته‌نیا ته‌واو نه‌بووه، به‌ڵكوو به ره‌نگ و شێواز و فۆرمی جیاواز به‌رده‌وامه. به‌ڕای من ئه‌وانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی ته‌واوبوونی شۆڕش ده‌كه‌ن، یا له مانای راسته‌قینه‌ی شۆڕش تێنه‌گه‌یشتوون، یان به زانابوون بۆ لاوازكردنی وره و هیوای گه‌لان و له‌پێناو درێژتركردنی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
ئاڵترناتیو: به‌ڕای ئێوه گرنگترین ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م شۆڕشه هه‌تا ئێستا چی بووه و چۆن ده‌كرێت خاوه‌نداریه‌تیان لێبكه‌ین؟
په‌یمان ویان: بێگومان ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م شۆڕشه زۆرن و له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ئه‌و گۆڕانكارییه ئه‌رێنیه بوو كه له‌بواری زهنییهتیهوه له‌نێو كۆمه‌ڵگا دروست بوو. به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر مژاری ئازادی ژن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سیاسه‌ت كردن بۆ نێو چین و توێژه جیاوازه‌كان. ئه‌م جاره گه‌لان به دروشمی ژن،ژیان، ئازادی هێندێك پێوان و سنووریان بۆ تێكۆشان و ئازادیخوازی و سیاسه‌ت كردن دیار كرد، بۆ وێنه هه‌نووكه گه‌لانی ئێران چیدی هیچ كه‌س، لایه‌ن، رێكخستن و ره‌وتێك كه بڕوای به ئازادی ژن نه‌بێت و لهكرداریشدا پێویستیه‌كانی پێكنه‌هێنێت، په‌سند ناكه‌ن و مسۆگه‌ر ئه‌م لایه‌ن، كه‌سایه‌تی و ره‌وتانه له داهاتووی ئێران‌دا جێگایان نیه، وه‌كی دیكه گه‌لانی ئێران له‌م شۆڕشه‌دا سه‌لماندیان كه رێگا به هیچ پلان و پرۆژه و ئاڵترناتیوێكی هاورده و به‌دوور له راستی كۆمه‌ڵگای ئێران و خواست و ویستی، ناده‌ن. ئه‌مه‌ش بۆ خۆی ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه گه‌لان ئێستا به‌ڕوونی ده‌زانن چی ره‌د ده‌كه‌ن و چیان ده‌وێت بۆ داهاتوویان. به‌ڕای من یه‌كگرتنی گه‌لان، یه‌كێكی دیكه له ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌كانی ئه‌م شۆڕشه‌یه، هه‌موو گه‌لانی ئێران به پێشه‌نگایه‌تی ژنان، وێڕای ئه‌و هه‌موو زه‌خت و سیاسه‌تانه‌ی كه رژێم به ساڵانه له پێناو ئاژاوه‌گێڕی و دووبه‌ره‌كی نانه‌وه له‌نێو گه‌لاندا په‌ێڕه‌وی ده‌كات، به‌شێوازێكی یه‌كگرتوو، هاوده‌نگ و هاوئاهه‌نگ به به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی هاتنه گۆڕه‌پانی خه‌بات و خۆڕاگری و پشتگیری یه‌كتریان كرد. بێگومان ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ش له‌سایه‌ی خوێنی شه‌هیدانی شۆڕشه‌وه هاتوونه‌ته ئاراوه، هه‌روه‌ها به هه‌زاران تێكۆشه‌ر و ئازادیخواز برینداربوون و هه‌زاران كه‌سیش رووبه‌ڕووی گرتن، ئه‌شكه‌نجه، زه‌خت و گوشاری جیاوازبوونهتهوه. هه‌ربۆیه له‌پێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان، پێش هه‌موو شت ده‌بێ یاد و بیره‌وه‌ری ئه‌و شه‌هیدانه زیندوو رابگرین و به‌رده‌وام رێزیان لێ بگرین، باشترین شێوازی ئه‌م یه‌كه‌ش، بێگومان درێژه‌دانه به رێگا و رێبازیان و به‌دیهێنانی ئاوات و ئامانجه‌كانیان. خاڵی دیكه‌ی گرینگ ئه‌وه‌یه كه گه‌لانی ئێران به‌تایبه‌ت پێشه‌نگانی شۆڕش واته ژنان، پێویسته به‌رده‌وام هۆشیار بن و رێگا به چه‌واشه‌كاری و سیاسه‌تی په‌رته‌وازه كردنی گه‌لان له لایه‌ن رژێمه‌وه نه‌ده‌ن، پێویست ئه‌و یه‌كیه‌تی و یه‌كگرتووییه‌ی كه هاتووه‌ته ئاراوه پته‌وتر بكرێت.
ئاڵترناتیو: به ده‌ستپێكردنی شۆڕش یه‌ك له‌و مژارانه‌ی كه گه‌نگه‌شه و تاوتوێی زۆری له‌سه‌ر كرا و هێشتاش به‌رده‌وامه، مژاری باڵاپۆشی زۆره‌ملێ یان حجاب بوو، تێڕوانین و هه‌ڵوێستان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته له كۆمه‌ڵگای ئێستای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران چیه؟
په‌یمان ویان: رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاریه‌وه به‌رده‌وام ژنانی كردووه به ئامانج و به هه‌ر شێوازێك كه بۆی بكرێت زه‌خت و گوشار ده‌خاته سه‌ریان و ده‌یانچه‌وسێنێته‌وه. مژاری حجاب یان بالاپۆشی زۆره‌ملیش یه‌ك له‌و سیاسه‌تانه‌ی رژێمه كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه په‌یڕه‌وی كردووه و بۆته هێمای چه‌وساندنه‌وه و زۆرداری و له‌به‌رچاونه‌گرتنی ئیراده‌ی ژنان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه. ئه‌مه سیاسه‌ت و به‌رنامه‌یه‌كی ئایدیالۆژیكه له پێناو په‌راوێزخستن و بێكاریگه‌ركردنی ژنان. رژێم بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا بخاته ژێر ركێفی خۆی و بێ ئێراده‌ی بكات، سه‌ره‌تا هێرش ده‌كاته سه‌ر ژنان و هه‌وڵی به كۆیله و كاڵاكردنی ئه‌وان ده‌دات. كۆیله‌بوونی ژن دێته واتای كۆیله‌بوونی هه‌موو كۆمه‌ڵگا و ئازادی ژن واته ئازادی كۆمه‌ڵگا، تا ژن ئازاد نه‌بێ، هیچ چین و توێژ و به‌گشتی كۆمه‌ڵگا ئازاد نابێ. رژێم ئه‌مه به باشی ده‌زانێت، بۆیه ئه‌و هه‌موو زه‌خت و گوشاره ده‌خاته سه‌ر ژنان، به‌تایبه‌ت له مژاری حجابی زۆره‌ملێ. ئه‌گه‌ر ئه‌وڕۆ ژنان حجابی زۆره‌مڵێ رهددهكهنهوه و له‌به‌رامبه‌ری تێكۆشان ده‌كه‌ن، له راستیدا روانگه، سیاسه‌ت و ئایدیالۆژی ئه‌و سیسته‌مه ره‌د ده‌كه‌نه‌وه و تێكۆشانی له‌به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن. مژار ته‌نیا به كارهێنان یان لابردنی چارشێو و رووسهرییهك نیه، بابه‌ته‌كه شتێكی ئایدیۆلۆژێكه و بۆته هێمامی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی و چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان له لایه‌ن رژێمه‌وه. به‌هه‌زاران ژن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته رووبه‌ڕووی توندوتیژی و كوشتن بوونه‌ته‌وه، ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراون. به‌هه‌زاران ژن به‌م به‌هانه‌وه له مه‌یدانی سیاسه‌ت، په‌روه‌رده، كار و خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌رزش و … دوورخراونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌و ئامانجه‌ی رژێمه، واته په‌راوێزخستن و بێكاریگه‌ركردنی ژنان. لای ئێمه مژاری حجاب گرێدراوی ئیراده و خواستی ژنان بۆ خۆیانه، كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نیه لابردن یان به‌كارهێنانی حجاب به‌سه‌ر ژناندا بسه‌پێنێت. تێكۆشانی ئه‌وڕۆی ژنان بۆ به‌ده‌ستخستنی ئه‌م ئازادیه و ده‌یان ماف و ئازادی بنه‌ڕه‌تی دیكه و مسۆگهركردنیانه. ئێمه‌ش تێكۆشانی ژنان به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر مژاری حجاب زۆر به گرینگ و پیرۆز ده‌زانین و پشتیوانی ته‌واوی لێده‌كه‌ین.
ئاڵترناتیو: له كۆتاییدا بانگه‌وازی و داخوازتان بۆ چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران به‌گشتی و به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چیه؟
په‌یمان ویان: راستی ئه‌وه‌یه كه هه‌نووكه رژێمی ئێران له ناوخۆ و ده‌ره‌وه رووبه‌ڕووی چه‌ندین قه‌یران و كێشه‌ی گه‌وره بۆته‌وه و له زۆر لایه‌نه‌وه گه‌یشتووه به چه‌قبه‌ستوویی، زیاتربوونی ئه‌و زه‌خت و گوشارانه‌ش بۆ سه‌ر گه‌لانی ئێران و به‌تایبه‌ت زیاتربوونی رێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردن و له‌سێداره‌دانه‌كان، بێگومان په‌یوندی به‌م یه‌كه‌وه هه‌یه، رژێم ده‌یهه‌وێت كومه‌ڵگا چاوترسێن بكات و رێگا له هاتنه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بگرێت. هه‌ربۆیه له‌م قۆناغه‌دا پێویسته خه‌ڵك به‌باشی له‌سیاسه‌تی شه‌ڕی تایبه‌تی رژێم تێبگات و نه‌كه‌وێته داوی ئه‌و سیاسه‌تانه. رژێم هه‌نووكه له هه‌ركات زیاتر لاوازبووه و به‌ر به له‌ناوچوون ده‌چێت، لازمه كه گه‌لانی ئێران به رۆحی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی یه‌كگرتوویی و یه‌كریزی خۆیان پته‌وتر بكه‌ن و له‌هه‌موو گۆڕه‌پانێك درێژه به شۆڕش بده‌ن. له‌م نێوه‌دا ئه‌وه‌ی كه له هه‌موو شت گرینگتره، مژاری خۆ بهرێكخستنكردنه، به‌تایبه‌ت له بواری خۆپاراستن. گه‌ل و كۆمه‌ڵگایه‌كی بهرێكخستنكراو ده‌توانێت رووبه‌ڕووی هه‌رچه‌شنه زوڵم و زۆرداری بێته‌وه و بگات به ئازادی، به پێچه‌وانه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگا له‌هه‌موو بوارێك خۆی به‌رێكخستن نه‌كات، چه‌نده تێكۆشان و فیداكاریش بكات، ناگات به ئازادی. رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌م بواره‌دا سه‌رچاوه و پێشه‌نگی شۆڕش بووه و لازمه كه به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌كانی رابردوو و هه‌روه‌ها تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، ئه‌م رۆڵی پێشه‌نگایه‌تیه به‌هێزتر بكرێت.