ریپۆرتاژ
#ئەمیر_کەریمی هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لە سەر بابەتەکانی ١٢ەهەمین کۆنگرەی پەکەکە، مەسەلەی چەک دانان یا شێوازی داهاتووی خەباتی پەژاک و دۆخی هەرێمەکە نرخاندن دەکات.
هەڤاڵ ئەمیر کەریمی دەڵێت:
🔻ئیستراتژی پەژاک گرتنە دەستی دەسەڵات نیە بەڵکوو دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی بە ئیرادەو خۆ بەڕێوەبەرە.
🔻بانگەوازیەکەی رێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە شۆک هێنەر نەبوو و لە کۆنگرەی ٧ی پەژاکەوە ئێمە ئامادەکاریمان بۆ کردوە.
🔻ئێمە نە چەک دادەنێین نە خۆشمان هەڵدەوەشینینەوە و ئیستراتژی پەژاکیش شەڕی چەکداری نیە.
🔻بانگەوازی رێبەر ئاپۆ تەنیا بۆ وڵاتانی داگیرکەری نیە بەڵکوو لایەنێکی ئەو بانگەوازیەش رو بە تەڤگەری ئازادی کوردە.
🔻ئێران لە لێواری رووخاندایە و رێکەوتن لە گەڵ ئەمریکا ناتوانێت نەجاتی بدات.