كۆماری ئیسلامی ئێران بە درێژایی تەمەنی، هەمیشە سیاسەتی چەوساندنەوە و قڕكردنی سیاسی و كۆمەڵایەتی و بە تایبەت كەلتووری بە سەر گەلی كورد و كۆمەڵگای كوردستان داسەپاندووە و هەر جار بە شێوازێكی جودا هەوڵیداوە بۆ بێناسنامە كردنی ئەم گەلە. هێندی جار بە بڵاو كردنی مادەی هۆشبەر و هێندی جار بە سیاسەتی زیندان و لەسێدارەدان و ئەشكەنجە سێبەری ترس و وەحشەتی بە سەر گەلی كورددا هێناوەتەوە. بە تایبەت زەخت و گۆشارێكی كە رۆژانە لە سەر ژنان بەڕێوە دەچێت و وەكوو شەپۆلێك بە بەردەوامی ژنانی كوردی گرتۆتە بەر و بێبەزەییانە هێرشیان لە سەر دەكات. لە لایەكی دیكەشەوە بە سیاسەتی برسی هێشتن و كەم دەرفەت هێشتنی ناوچەكانی كوردستان ئامانجیان ئەوەیە كە خەڵكی كورد و بە تایبەت ژنان، كۆیلە بكەن و كۆێلەتییەكی مۆدیرن لە سەر گەلەكەمان بسەپێنن. سەرەڕای ئەوەی كە لەم سەردەمەدا دەرفەتی ئەوە هەیە ئیمكانات مادی و ئاسایش بە دوورترین گۆندەكان بگەێنن، بەڵام كۆماری ئیسلامی ئێران بە نەدانی ئاسائیترین ئیمكانی هاوشێوە لە تەك بەشەكانی دیكەی ئەو وڵاتە، ئامانجی ئەوەیە كە گەلی كورد و بە تایبەت كچ و كۆرانی كورد مەجبووری سەردانەواندن بۆ دەوڵەت بكات. نموونەی هەر بەرچاویش گۆندی شیناوێی سەر بە پیرانشارە كە لە بەر نەبوونی ئیمكان و سیستەمی گەرما لە مەكتەبی ئەو گوندەدا و بەكار هێنانی رەوشی كۆن و دوور لە ئەمنییەت و هێوەری، 38 خۆێندكاری كچ سووتاون و 8 كەسیان رەوشیان مەترسیدارە. هەروەها یەك لەو كچانە لە بەر بەرز بوونی رێژەی سووتانیان گیانیان لە دەست داوە. ئەوەش یەكێك لە سیاسەتەكانی جیاوازی خستنە ناو نەتەوەكانی ئێرانە و لاواز بوونی ئاستی بەرپرسیارێتی و رێوەبەری لەو وڵاتەدا دەگەیەنێ و گەندەڵییەك نیشان دەدا كە بە ریشەی ئەو رژیمەدا چۆتە خوارەوە. بە تایبەت سووتانی 38 كەس لە مەكتەب بابەتێكی ئاسایی نییە و پێویستی بە لێكۆڵین و لێ پرسین هەیە.

هەڵبەت كە بێ بەرپرسیاریەتی و كەمتەرخەمی بەرپرسانی وەزارتی پەروەردە و لە ئاستی ژوور دا دەولەت بابەتێكی حاشاهەڵنەگرە و پێویستی بە چاودێری جیدی لەم بابەتەدا هەیە. چۆن ئەم گۆندە گۆندێكی كوردستانە، زۆر بە ئاسانی دەتوانن لە بەرامبەر بێ ئیمكان بوونی مەكتەبەكان و بارۆدۆخی خۆێندكارانی كورد، بێ بەرپرسیار هەڵسوكەوت بكەن و گەلەكەمان بێدەرفەت و فەقیر بهێڵن. بۆیە دەتوانین بێژین كە دەوڵەت لە بەرامبەر ئەم رووداوە و بە هەزاران رووداوی دیكە كە رۆژانە لە ناوچەكانی كوردستان لە بەر بێ بەرپرسیاری و گرینگی نەدانی سەرانی دەوڵەت روودەدەن، بەرپرسیارە و پێویستە حیسابی خۆیان بە گەلی كورد و بە تایبەت خەڵكی گۆندی شیناوێ و بنەماڵەی خۆێندكاران بدەن. هەڵوێستدانانی گەلەكەمان لەم چوارچێوەیەشدا كە بە بۆنەی رەدكردنەوەی ئەم چەشنە سیاسەتانەیە بە پیرۆز دەزانین. بەو هۆیەوە ئێمەش وەكو یەكێتی ژنانی رۆژهەڵاتی كوردستان خۆپێشاندانی گەلەكەمان سڵاو دەكەین و هاوكات وەكوو YJRK پشتیوانی خۆمان رادەگەیەنین.

پێویست دەكات خەڵكی ناوچەكانی دیكەی رۆژهەڵاتی كوردستانیش پشتیوانی خۆیان لە چالاكییەكانی پیرانشار و خۆیندكارانی زانكۆی پەیام نوری مەهاباد و گۆندی شیناوێ نیشان بدەن و بۆ بەرگری لەم كردەوەانەی رژیم، كە بە تایبەت لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دیار دەبن، خاوەن هەڵوێست بن. ئەمڕو ئەگەر منداڵانی گۆندی شیناوێ لە ئاگری بێبەرپرسیارانەی كاربەدەستانی وەزارەتی پەروەردەدا سووتان، دەبێت كە سبەی لە ناوچەكانی دیكە و منداڵانی دیكە بە هۆكاری دیكە گیانیان بكەوێتە بەر مەترسی. گەلی كورد لە بەر ئەوەی ئامادە نییە ببێتە ئامێری سیاسەتەكانی دەوڵەت، بۆیە هەمیشە مەجبوور دەبن لە بێ دەرفەتی دا بژین و بەدیل بدەن؛ بۆیە پێویستی بە ئاستی هۆشیار بوونی گەل هەیە. گەل دەبێت ئەم هەڵوێستەی دەوڵەت قەبووڵ نەكەن و بۆ سڕینەوەی ئەم نابەرامبەرییە، خاوەن هەڵوێستی چالاكانە بن.

ئێمەش وەكوو YJRK لە سەرەتادا پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هەر دوو كچی جەوان كە گیانیان لە دەست داوە، دەكەین و خۆمان لە پەژارەیاندا بەشدار دەبینین. هەروەها بۆ ئەو خوێندكارانەی دیكەش هیوای شیفای و تەندرووستیمان هەیە. لە كۆتاییدا دیسان داوامان لە گەلی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە تایبەت دایكان و ژنانی كوردیش ئەوەیە كە لە بەرامبەر هەرجۆرە زەخت و گۆشاری عەقلییەتی دەسەڵات، كردەوەی نامرۆڤانە و دوور لە داد بێدەنگ نەمێنن و لە برا و خوشكانی خۆیان لە گۆندی شیناوی و پیرانشار خاوەن دەربكەون و ئەمەش وەكوو ئەرك و بەرپرسیاری خۆیان ببینن.

یەكێتی ژنانی رۆژهەڵاتی كوردستان (YJRK)
10.12.2012