لە رێکەوتی ٧. /٠٨/ ٢٠١٩ لە بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیە و هاوکاری ئێران و دەستی بە کرێگیراوەکانی کورد، ٧ کادیری پێشەنگی تەڤگەرەکەمان و دوو وڵاتپارێزی کورد لە کاتێکدا کە خەریکی راپەڕاندنی ئەرکی شۆڕشگێڕی خۆیان بوون، لە هەرێمی ئاسۆس سەر بە شارباژێر، بە ناوەکانی؛ سۆنگووڵ دیلمان ناسراو بە ئۆزگوور کوردستان، مەدینە شێخۆ ناسڕاوە بە ئەیلەم جودی ، فەرهاد یەخدەلەکی ناسراو بە رێزان کوردستان، ئارەزوو موحەمەدی ناسراو بە بێریوان تاقەدار، دیلان مەحموود ناسراو بە ڤەژین دۆغا، نەسرین خەلیل ناسراو بە شیلان شۆڕش شاهۆز، دۆزگین عومەر ناسراو بە ڕۆژبین گۆڵناز شەهید بوون.
بە هاتنی یەکەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی هەڤاڵانی پێشەنگی تەڤگەرەکەمان جارێکی تر دەوڵەتی فاشیستی تورکیا، ئێران و بە کرێگیراوانی کورد شەرمەزار دەکەین و یادی ئەو هەڤاڵە قارمان و کۆڵنەدەرانەمان بەرز ڕادەگرین. سۆز و و پابەند بوونمان بە هێڵی شەهیدان دووپات دەکەینەوە و بە رۆحی تێکۆشان و بەرخۆدانی شەهیدانی رێگای ئازادی شۆڕشی رۆژهەڵاتی کوردستان مسۆگەر دەکەین.
لە سەردەمێکدا کە ڕۆلە قارەمانەکانی گەلی کورد، بۆ سەلماندنی ئیرادە و مافی ژیانی ئازاد لە کوردستاندا پێشەنگایەتی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی دەکەن، وە بیر هێنانەوەی ئەم کۆمەڵکوژییە، بانگێکە بۆ تەواوی جەوانانی کورد بە تایبەت ژنانی جەوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا. تێکۆشانێک کە ڕۆڵەکانی هەرچوارپارچەی کوردستان لە ژێر حۆکمی داگیرکەری دەردەخات و دەیانکات بە نموونەی کەسێتی ئازاد و بۆ پێشەنگایەتی یەکڕیزییەکی سیاسی – نەتەوەیی گەلی کورد، بێ وچان لەتێکۆشاندان، هەرچەند لەو پێناوەدا گەلێک قوربانی مەزن دراوە، بێگومان ئەوەش بەدیهێنانی ئازادی و چەسپاندنی دیمۆکراسی لەناوچەکە و کوردستان مسۆگەر دەکات.
مێژووی خۆراگری گەلی کورد لێوانلێوە لە داستان و حەماسەی گیانبازانەی جەوانانی کورد کە هەرگیز ژیانی کۆیلایەتییان پەسند نەکردووە و خەیانەتیان بە خەیاڵی ژیانی ئازاد لە پێناو ئاواکردنی نەتەوەی دیمۆکراتیک و ئازاد نەکردووە. شەهید نرخی هەرە پیرۆزی گەلی کوردە کە وەکو وزەیەک، کڵپە و بڵێسەی ئاگری شۆڕشی کوردستان گەشتر دەکات و دەنگی خۆڕاگری گەلەکەمانی لە هەر چوارپارچەی گەیاندە گوێ رای گشتی جیهان.
ئەو هەڤاڵانەمان کە لەئەنجامی هێرشێکی دڕندانەی تورکیا بە هاوکاری ئێران شەهید بوون، لەسەرجەم رەهەندەکانی رێکخستنیدا بەرپرسیارانە بەشداربوون و بە بێ دوودڵی کار و خەباتی شۆڕشیان بە سەرکەوتوویی راپەڕاندووە. بەم جۆرە ئەو هەڤاڵانەمان بوونە پێشەنگی راستەقینەی بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەوشت بەرزی و کۆمەڵایەتی بوون، دڵنزمی، فیداکاری و هەستی بەرپرسیارێتی قووڵ و دڵسۆزی و رۆحی بەرزی هەڤاڵێتی لەهەر یەک لەو هەڤاڵانەمان بووەتە هۆکار کە هەمیشە یادیان لەیادگەی گەلەکەمان بدرەوشێتەوە. ئەوەش ئەو تایبەتمەندیانەیە کە لەپێناو قووڵ بوونەوە لەسەر هزر و رامانی رێبەر ئاپۆ لەکەسایەتی خۆیاندا گەشەیان دابوو و بوونەی میلیتانی شۆڕشی ئازادی گەلەکەمان کە ژنان دەستپێشخەری ئەو شۆڕشە دەکات.
هەڤاڵانمان وەک؛ ئۆزگوور، ئەیلەم، بێریوان، ڤەژین، شیلان، رۆژبین بوونە سەمبۆلی راستەقینەی هێڵی ئازادی ژن و سنوورە دەستکردەکانی زیهنیەتی ڕەگەزگەرایی – نەتەوەپەرستی حاکم لە سەر کوردستانیان بەزاند . بۆیە هێزە داگیرکەرەکان لە گەشەدان و پێشکەوتنی سیاسی، کۆمەڵایەتیەکان لە کوردستاندا کە بە هەوڵ و کۆششی گەریلا و شەڕڤانە قارەمانەکانی کوردستان تۆمار دەکرێت، بێ پەروا و بێ لەبەرچاوگرتنی هیچ پێوەرێکی ئەخلاقی، لە سەر هێرش و پەلاماری داگیرکەری بۆ سەر کوردستان پێداگرن.
دەوڵەتی فاشیستی تورکیە لە کاتێکدا لە ناو قەیران و گێژاوی سیاسی، ئابووری کۆمەڵایەتی دەگەوزێت لە قۆناخی تێکچوون و هەڵوەشاندنەوەدان، بۆ پەردەپۆش کردنی قەیرانە ناوخۆیی و تێکشکاندنەکانی پەنا دەباتە بەر هێرش و پەلامار بۆ سەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان.
یک ساڵ بەسەر ئەو هێرشە دژە مرۆییە تێدەپەڕێت و دوا بە دوای ئەو هێرشە تا بە ئەمڕۆ بە دەیان کادیری پێشەنگی تەڤگەری ئازادی کورد لە ئەنجامی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی فاشیستی تورکیە و ئێران شەهید کران و ئەو هێرشانەش تا بە ئەمڕۆ بەردەوامە. تەنانەت لەم دوو مانگەی دواییدا دیسان دوو هەڤاڵی ژنی پێشەنگی تەڤگەرمان لە ئەنجامی هێرشێکیتری هەوایی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا و هاوکاری ئێران لە ئاسۆس شەهید کران و هەمان هێرشی پاکتاوکاری درێژەی هەیە. لەسەر ئەو بنەمایە داوا لە تەواوی جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین کە بۆ خاوەندارێتی کردن لە نرخی پاکی شەهیدان، بەشداری ڕیزەکانی گەریلا ببن.
پێویستە گەنجان بە رۆحی تێکۆشان و خۆڕاگری نەبەزانەی هەڤاڵانمان بەشداری جەنگی ئازادی لە دژی کۆنسێپتی قڕکردنی کوردان ببن و خاوندارێتی لە ڕێگای شەهیدانی ئازادی بکەن، تا هێڵی خیانەت تێک ببەن. ئێمەش وەکو هاوڕێیانی ئەو شەهیدانە، بەڵێنی درێژەپێدان و پتەو کردنی تێکۆشانمان دووپات دەکەینەوە.
بژی ڕۆحی ئازادیخوازی شەهیدان
بژی ڕێبەر ئاپۆ
ژن ژیان ئازادی
فەرمانداری هێزەکانی پاراستنی ژن – هەپەژە
٠٧/٠٨/٢٠٢١