(KCRرژێمی داگیركاری ئێران لەرێكەوتی 16ی بەفرانباری 1389رۆڵەیەكی قارەمانی گەلەكەمانیان دوای ئەشكەنجەیەكی بێ‌سنوور لەسێدارەدا. لەساڵیادی لەسێدارەدانی كادیری پێشەنگ و ئەندامی كۆردیناسیۆنی كۆمەڵانی گەنجانی رۆژهەڵات (KCR)، حسێن خزری ناسراو بە هێمن بێكەس، یادی سەرجەم هەڤاڵانی شەهیدمان بەرز رادەگرین و جارێكیتر سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەل و بنەماڵەو هەڤاڵانی ناوبراو دەكەین و ئەم هەڵویست و كردەوە نامرۆڤانەی رژێمی ئێران بە توندی شەرمەزار دەكەین.
كەسایەتی شۆڕشگێڕی گەلەكەمان شەهید هێمن بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەدژی گەلەكۆمەی نێودەوڵەتی لەسەر (رێبەر ئاپۆ)، بەشداری ناو ریزەكانی گەریلا دەبێت. بۆیە دەبێتە یەكێك لەو گەنجانەی كە بە (نەوەی راپەڕینی نوێ) لەقەڵەم دەدرێن. شەهید هێمن لەناو ریزەكانی تێكۆشاندا گەنجێك بوو كە لەگەڵ زام و ئازارەكانی نەتەوەكەی ئاشنا بووبوو، سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی سیاسەتە چەپەڵەكانی داگیركەران لەكوردستان و بۆ مایەپووچ كردنی ساتێك درێغی نەدەكرد، بۆ ئەوەی ببێتە دەرمانێكی زامە پڕئازارەكانی نەتەوەكەی هەوڵی دەدا هەر شتێك بەخێرایی فێر بێت. لەناو تەڤگەر و گەلدا گەنجێكی زۆر هۆشیار، بوێر، لێهاتوو و كارامە بوو، خاوەن كەسایەتییەكی بە جۆش و بە مۆڕاڵا بوو كە بە (هێمنی رووخۆش یان رۆخساری دەمكراوە) لەناخی دڵی هەڤاڵانیدا جێگای گرتبوو. شەهید هێمن بۆ ئەوەی ئەركی سەردەمیانەی بۆ گەنجانی رۆژهەڵات جێ‌بەجێ‌ بكات، لە پێواژۆی هەڵمەتی بە (پارتیبوون)ی PJAK وەك كادیرێكی فیدایی گەنجان بۆ وشیاركردن و رێكخستن بووینی گەنجان دەربازی خەباتی رێكخستنی رۆژهەڵاتی كوردستان دەبێت.
بەڵام شەهید هێمن لەماوەیەكی كورتدا لەلایەن چەكدارەكانی رژێمەوە دەستگیر دەكرێت و بە دوور لەپێوەرەكانی مافی مرۆڤ زیاتر لە 240 رۆژ لەزیندانی تاكەكەسی هێزەكانی سوپای پاسداران و ئیتلاعات لەژێر سەختترین ئەشكەنجەدا لێكۆڵینەوەو لێپرسینەوەی لەسەر دەكەن، تا سەرجەم ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی پەسەندی بكات. بەڵام شەهید هێمن بەو پەڕی سەربەرزییەوە لەدژی فاشیزمی كۆماری ئیسلامی ئێران بەرخۆدان دەكات، بۆ ئەوەش بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەردا دەسەپێنرێت، بۆیە لەوەڵامی ئەوەشدا وتوویە: “بڕیارێك كە بە سەرمدا سەپێنراوە پێی سەربەرزم، لەبەر ئەوەی لەرێگای مافی رەوای نەتەوەكەم لەسێدارە دەدرێم و بە لەسێدارەدانی من و هاوشێوەكانی من مەرگی رژێم نزیك دەبێتەوەو بەو رەنگە رژێم بەدەستی خۆی زەمینی لەناو چوونی خۆی خۆش دەكات”.
هەڤاڵ هێمن بە تاوانی ئەوەی كە كوردە لەسێدارە درا. بەڵام بۆ شەرمەزاری لەسێدارەدانی هێمن بە سەدان جەوان بەشداری ریزەكانی گەریلا بوون و ئەمڕۆ لەبەرەكانی تێكۆشاندا درێژەپێدەری رێبازی هێمن و فەسیحەكانن. لەكۆتاییدا بانگەوازی لەسەرجەم گەنجانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین كە بۆ خاوەندارێتی لەرێبازی هێمن و فەسیحەكان، سەنگەرەكانی تێكۆشان بەهێزتر بكەن و بە چالاكی رادیكال كردەوە چەپەڵەكانی رژێم مایەپووچ بكەنەوە. بە تایبەت گەنجانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەپێناو پاراستنی كەرامەتی گەلەكەیان و بۆ بەدیهێنانی ئامانجی شەهیدان بەشداری ناو ریزەكانی یەكینەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ببن.

كۆردیناسیۆنی كۆمەڵگای جەوانانی رۆژهەڵات ( KCR)
05\01\2016