هه‌ڵمه‌تی رزگارکردنی شه‌نگال دوای تێکۆشانێکی یه‌ک ساڵه، ئه‌مڕۆ گه‌لی ئێمه به تایبه‌ت ئێزیدیه‌کانی له‌شه‌نگال دڵخۆش کرد و گه‌لی کورد رۆژێکی تری مێژوویی، له‌مێژووی هاوچه‌رخی خۆیدا تۆمار کرد. ئێمه رزگارکردنی شه‌نگال له‌سه‌رجه‌م گه‌لی کورد و به‌تایبه‌ت ئێزیدیه‌کان پیرۆز ده‌که‌ین و له‌هێزه‌کانی گه‌ریلا، شه‌ڕڤانان و پێشمه‌رگه ده‌ستخۆشی ده‌که‌ین، که ماوه‌ی ساڵێکه له‌پێناو رزگارکردنی شه‌نگال به رۆحی به‌رخۆدانی کۆبانێ له‌سه‌نگه‌ره‌کانی شه‌ڕدان. هاوکات به‌شداری هێزه‌کانی هه‌ر چوار لای کوردستان له‌پڕۆسه‌ی رزگارکردنی شه‌نگال، به خاڵێکی گرينگ و مێژوویی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین و پیرۆزباییش له‌سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی که له‌و پڕۆسه‌يه‌دا به‌شداربوون، ده‌که‌ین.
تراژیدیای شه‌نگال ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه که شه‌نگالی راده‌ستی داعش کرد و پاراستنی شه‌نگالیان نه‌کرد. ده‌رئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه گه‌لی ئێزیدی جارێکی‌تر رووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵکوژی بوویه‌وه، به‌ڵام هێزه‌کانی گه‌ریلا و شه‌ڕڤانان بۆ خاوه‌ندارێتی له‌گه‌لی ئێزیدی خۆیان گه‌یانده چیای شه‌نگال و تا رزگارکردنی شه‌نگال له‌ئیزیدیه‌کان به‌رگرییان کرد. به‌داخه‌وه سیاسه‌تی ئه‌و لایه‌نه‌ی که گه‌لی شه‌نگالی راده‌ستی داعش کرد، مانه‌وه‌ی گه‌ریلای له‌ناوچه‌که‌دا پێ هه‌زم نه‌کراو به‌رده‌وام داوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی گه‌ریلایان له‌و ناوچه‌یه‌دا کرد. به‌ڵام هێزه‌کانی گه‌ریلا له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به گه‌لی شه‌نگال و کوردیان دابوو، ئه‌مڕۆ به‌ڵێنه‌که‌یان به رزگارکردنی شه‌نگال پێک هێنا. ئه‌وه‌ی که نیگه‌رانی له‌لای گه‌لی کورد دروست ده‌کات هه‌مان لایه‌ن که له‌سه‌ره‌تای داگیرکردنی شه‌نگال تا رزگار کردنی ئاماده نییه، هه‌بوونی هێزه‌کانی گه‌ریلا و شه‌ڕڤانان له‌ناوچه‌که‌دا قه‌بووڵ بکات، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌وه، بۆ ته‌واوی رای گشتی ئاشکرا بوو که گه‌ریلا و شه‌ڕڤانان رۆڵی سه‌ره‌کییان له‌رزگارکردنی شه‌نگال گێڕاوه‌و ئه‌و سیاسه‌ته‌یان مایه‌پووچ کرده‌وه. له‌و باوه‌ڕه‌داین که ئیدی ده‌بێت رێگا به‌وه بدرێت که گه‌لی شه‌نگال و ئێزیدیه‌کان بڕیاری دیاری کردنی چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن.
هه‌ر چه‌ند هێزه‌کانی گه‌ریلا، شه‌ڕڤانان و هێزه کوردیه‌کان ئه‌مڕۆ شه‌نگالیان رزگار کرد، له‌هه‌مان کاتدا له‌باکووری کوردستان گه‌لی کورد له‌شاری فارقین رووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵکوژی بووه‌ته‌وه‌و چه‌کداره‌کانی ئه‌ردۆغان به تۆپ، تانک و کۆپته‌ره‌وه هێرشی کردوه‌ته سه‌ر هاوڵاتیانی شاره‌که‌و به ده‌یان هاوڵاتی بریندار و شه‌هید کراون. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هێرشانه گه‌لی کورد چۆکی له‌به‌رده‌م AKP دانه‌نواندوه‌و پێداگری له‌خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیمۆکراتی خۆی ده‌کات. بۆیه داوا له‌هه‌ر که‌س و لایه‌نێک ده‌که‌ین که به‌رۆحی به‌رخۆدانی کۆبانێ و شه‌نگال خاوه‌ندارێتی له‌شاری فارقین بکه‌ن. PJAK هه‌ر چۆن له‌کۆبانێ یارمه‌تیده‌ری به‌رخۆدانی هێزه‌کانی کۆبانێ و شه‌نگال بووه، به هه‌مان رۆحه‌وه پشتیوانی شاری فارقینیشه.
مه‌جلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ─ PJAK
13.11.2015