لە ڕێکەوتی 13.10.2015 لە ئەنجامی بۆسەیەکی پاسداران و بەکرێگیراوانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەرێمەکانی سەر بە شاری خۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڤالێکمان بە ناوی سەربەست بۆتان خەڵکی شاری شرناخی باکوری کوردستان بە قارەمانی چووەتە ڕیزی شەهیدانەوە. بەم بۆنەیەوە لە سەر ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (YRK) سەر خۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید سەربەست و هەروەها شەهید زاڵ کە ماوەیەک لەمەو پێش لە هەرێمەکانی کۆساڵان شەهیدکەوتبوو دەکەین. و بەڵێنی پێداگری و درێژەپێ دانی ڕێبازیان دەدەین.
ناو: ئاراپ ئووجا
دایک: سوڵتان
باوک: ئیسماعیل
شوێن و کاتی دایک بوون: ١٩٨٨ شرناخ
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ─ YRK