دوێنێ رێکه‌وتی 10ی ئۆکتۆبر له‌لایه‌ن حکومه‌تیئاکەپە و چه‌ته‌کانیه‌وه، سێ ته‌قینه‌وه له‌شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی ئاشتی له‌شاری ئانكا‌را له‌دژی گه‌لی کورد و تورک پێکهات و له‌ئه‌نجامدا نزیکه‌ی 130 که‌س گیانیان به‌خت کرد و زیاتر له 500 که‌سیش به سه‌ختی برینداربوون. ئه‌و ره‌شه‌کوژییه به‌توندی ئیدانه ده‌که‌ین و سه‌ره‌خۆشی خۆشمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م که‌سوکاری قوربانیانی ئه‌و کاره‌ساته دڵته‌زێنه ده‌که‌ین و هیوای چاکبوونه‌وه‌شمان بۆ سه‌رجه‌م برینداره‌کان هه‌یه.
له تورکیا و باکووری کوردستان گه‌لی کورد و گه‌لانی ئازادیخواز، له‌پێناو چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کانی تورکیا، خۆیان ئاماده ده‌که‌ن تا جارێکی‌تر به سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنی 1ی نۆڤه‌مبه‌ردا کۆتایی به زه‌هنیه‌تی فاشیستی ئه‌ردۆغان بێنێنن. حکومه‌تی AKP هه‌ر له ئێستاوه هه‌ستی به شکستی خۆی کردووه و به دووپات کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵکوژی دڕندانه‌تر وه‌ک ره‌شه‌کوژیه‌کانی پرسووس و ئامه‌د ده‌یهه‌وێت رێ له‌سه‌رکه‌وتنی HDP بگرێت و به به‌رده‌وام کردنی شه‌ڕ و کۆمه‌ڵکوژی، ده‌سه‌ڵاتی خۆی بپارێزێت و به براوه‌ی هه‌ڵبژاردنیش خۆی نیشان بدات. بۆ ئه‌وه‌ش له به‌رانبه‌ر یه‌کێتی و یه‌کڕیزی گه‌لانی تورکیا له‌مپه‌ڕ دروست ده‌کات و به‌و زه‌هنیه‌تیه‌وه ئه‌ردۆغان و چه‌ته‌کانی، كۆبوونه‌وه‌ی ئاشتی و دیمۆکراسییان له ئا‌نکا‌را وه‌رگه‌ڕانده گۆمی خوێن.
ئه‌و ئاژاوه‌گێڕییه‌ی حکومه‌تی AKP له ئا‌نکا‌را، سه‌لماندی که ئه‌و حکومه‌ته لایه‌نگری شه‌ڕ و کۆمه‌ڵکوژییه و هه‌رگیز توانای چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی ناوخۆی تورکیای نییه و حکومه‌تێکی قه‌یراناوییه. دوێنێ له‌پرسووس گه‌نجانی سۆسیالیستی کۆمه‌ڵکوژ کرد و ئه‌مڕۆش له ئا‌نکا‌را گه‌لی ئازادیخوازی کورد و تورکی کرده ئامانج؛ که پێداگرییان له‌سه‌ر پێکه‌وه ژیانی گه‌لان و ئاشتی ده‌کرد. ئه‌م کرده‌وه‌ش جارێکی‌تر ئاشکرای کرد که ئه‌وه‌ی له تورکیا پێداگری له‌سه‌ر شه‌ڕ و دیکتاتۆری ده‌کات، ئه‌ردۆغان و حکومه‌ته‌که‌یه‌تی. دوای ئاشکرابوونی کرده‌وه دڕندانه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی، ئه‌مجاره‌ش به‌ڕێگای چه‌ته‌کانی داعشه‌وه ده‌یهه‌وێت سه‌رجه‌م هێزه دژبه‌ر و دیمۆکراسیخوازه‌کانی تورکیا به رێگای کۆمه‌ڵکوژییه‌وه له‌ناو ببات و خوێشی به بێ‌تاوان له‌قه‌ڵه‌م بدات. به‌ڵام ئیدی بۆ رای گشتی ئاشکرایه که تۆمه‌تباری سه‌ره‌کی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه ئه‌ردۆغان و حکومه‌ته‌که‌یه‌تی و رۆژێک دێت که حسابی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌ش بدات. چونکه هه‌ڵسووکه‌وتی هێزه چه‌کداره‌کانی ئه‌ردۆغان له‌به‌رانبه‌ر برینداره‌کانی کۆمه‌ڵکوژییه‌که، ئه‌وه پشت‌راست ده‌کاته‌وه که به‌هانای برینداره‌کانه‌وه نه‌چوون و رێگرییان له گواستنه‌وه‌ی برینداره‌کان کرد. هاوکات دوای ته‌قینه‌وه‌کان په‌لاماری هاوڵاتییه داخ له‌دڵ و برینداره‌کان ده‌ده‌ن و به ئاوی به‌ته‌وژم و گازی فرمێسکرێژ، تۆڵه له‌هاوڵاتیانی تورک و کورد ده‌ستێنن. ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستیانه‌ی ئه‌ردۆغان هه‌رگیز ناتوانێت کۆسپ له‌به‌رده‌م تێکۆشانی ئازادیخوازی گه‌لی کورد و تورک دروست بکات. سه‌رکه‌وتنی HDP تاکه رێگای له‌ناوبردنی AKP و مایه‌پووچکردنی پیلانگێڕیه چه‌په‌ڵه‌کانیه‌تی. بۆیه پێویسته هه‌ر که‌س بۆ سه‌رکه‌وتنی HDP له هه‌ڵبژاردنی 1ی نۆڤه‌مبه‌ر و پڕۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا به به‌رپرسیاریه‌وه بجوڵێته‌وه.
حکومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت رێز له‌داخوازی گه‌ل بگرێت
گرژی و ئاڵۆزیه‌کانی تورکیا، گه‌یشتۆته باشوری کوردستانیش و هاوکات زه‌هنیه‌تی فاشیزمی ئه‌ردۆغان باشوری کوردستانیشی خسته‌تۆته ناو قه‌یرانه‌وه. زیاتر له دوو ساڵه قه‌یرانی سیاسی به‌رۆکی کۆمه‌ڵگای باشوری کوردستانی گرتۆته‌وه. تا ئێستا لایه‌نه سیاسیه‌کان نه‌یانتوانیوه ئه‌و قه‌یرانه چاره‌سه‌ر بکه‌ن. گه‌له‌که‌مان ماوه‌یه‌کی زۆره چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌رکردنی دۆخه‌که‌یه. به‌ڵام به‌جێگای چاره‌سه‌ری، قه‌یرانه‌کان قووڵ‌تر بوونه‌ته‌وه. پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی قووڵ‌کردنی کێشه‌کان. تایبه‌ت سووربوونی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق له مانه‌وه‌ی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی له پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم که ماوه‌ی یاسایی به‌سه‌رچووه و رێک نه‌که‌وتن له‌گه‌ل لایه‌نه‌کانیتر ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای به‌دوای خۆی هێناوه. هاوکات له ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌رنه‌کردنی قه‌یرانه‌کان دۆخی هه‌رێم به ئاقارێکی زۆر مه‌ترسیدارتردا ده‌ڕوات.
به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی که نه‌ده‌بوو بکرێت، کرا. له‌دۆخێکدا له باکوور هاوڵاتیانمان له‌لایه‌ن چه‌کدارانیAKPوه، له‌رۆژئاوا، له‌لایه‌ن چه‌ته‌کانی داعشه‌وه، له‌ئێران له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانی رژیمی کۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌کوژرێن و هاوکات له باشوریش به‌داخه‌وه به‌ده‌ستی چه‌کدارانی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ده‌کوژرێن و ئه‌وه‌ش مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه. ته‌قه‌کردن له‌هاوڵاتیان و شه‌هید کردنیان له‌که‌یه‌کی ره‌شی تره بۆ کارنامه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم. ئێمه په‌لامار و ته‌قه‌کردنی چه‌کداره‌کانی سه‌ر به پارتی بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران و شه‌هیدکردنی سێ هاوڵاتی و بریندارکردنی به‌ده‌یان هاوڵاتیتر به‌توندی شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین و سه‌ره‌خۆشی خۆشمان ئاراسته‌ی که‌سوکاری شه‌هیده‌کان ده‌که‌ین و هیوای چاکبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌کان ده‌که‌یه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانییه، گرژی و ئاڵۆزیه‌کان سه‌رتاسه‌ری شاره‌کانی هه‌رێم بگرێته‌وه و ململانێ حزبیه‌کان قووڵ‌تر بنه‌وه و سووتاندنی باره‌گاکان و کوژرانی هاوڵاتیان ببێته نه‌ریتێکی باو. له‌کۆتاییدا پشتگیری خۆمان بۆ ویست و داخوازیه ره‌وا و ئاشتیخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان له باشور جارێکی‌تر دووپات ده‌که‌ینه‌وه و داوا له حکومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ین که نابێت مۆزایده له‌سه‌ر گه‌ل بکه‌ن و ده‌بێت رێز له داخوازی گه‌ل بگرن.
مه‌جلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ─ PJAK
11.10.2015