هێرشی وەحشیانەی سپای پاسدارانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە رێکەوتی 2 ی جۆزەردان لە هەرێمی جوانڕۆ ئەنجام درا، بووە هۆی شەهید بوونی 4 هەڤاڵی قارەمانمان بە ناوەکانی “کاواندا ئاگری”، “ئاخین خویندا”، “بەرچەم فورات” و “بەدران ئاندۆک” لە گەریلاکانی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان “ی ر ک”و هێزەکانی پاراستنی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان”ه پ ژ” . جارێکی دیکە روخساری قرێژ و سیاسەتە چەپەلەکانی ئەم رژیمە لە سەرکووتی دەنگی ئازادیخوازانەی گەلی کورد ئاشکرا بوو. لوتکەی ئەم سیاسەتە وەحشیانەی کۆماری ئیسلامی ئێران و هێزە نیزامیەکان و ئیتلاعاتیەکانیان لە رووداوی شاری مەهاباد بینیمان کە گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان وەڵامێکی گونجاویان بۆ سیاسەتی دژە ئینسانی و دژە کۆمەڵگایی رژیم دایەوە. هەموو ئەم هێرشانە و کردەوە نیزامیەکان و ملیتاریزە کردنی کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت شەهید بوونی گەریلاکانی رێگای ئازادی لە کاتێکدا پێک دێت، کە ئەم رژیمە ئەو ئاگر بەستەی کە لە ساڵی 2011 دا هاتبووە ئارا، بن پێی کردووە و لەهەمانکاتدا شاهیدی پەرە پێدان و بەرفراوان بوونی سیاسەتەکانی دەوڵەتی روحانی لە تیرۆر، دەسترێژی کردن، هێرشی نیزامی، ملیتاریزە کردن، قۆڵبەست کردن و لە سێدارەدان و نموونەی هەری دواییش شەهید کردنی هەڤاڵە قارەمانەکانمان لە جوانڕۆ.

لەسەر ئەم ئەساسە ئەم کردەوانەی رژیم بێ وەڵام ناهێڵینەوە و لەم چوارچێوەیەشدا چالاکی سەردەشت سەرکەوتوانە پێکهات. ئەم چالاکیەش بە ناوی شەهیدی فەرماندە کاواندا و سێ هەڤاڵەکەی و بۆ تۆڵەی شەهید کردنیان، لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان پێکهاتووە . لەم چالاکیەشدا ماشینێکی نیزامی گروپی زەربەتی رژیمی ئێران تێکشکنراوە و هەر هەشت سەرنشینەکانی کوژران.

هەڤاڵ کاواندا کە لە هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشان و تاکتیکی شەڕی نوێ گەریلایی نموونەیەک لە تێکۆشەرێکی ئاپۆیی و ژنێکی قارەمانی کورد بوو. هەڤاڵان “ئاخین” و “بەرچەم” نموونەی لە خۆبردوویی و فیداکاری و پێشەنگانی ئافرێنەری ژن و ژیانێکی ئازاد بوون، هەڤاڵ “بەدران” یش نموونەیەکی شۆرشگێڕی و فیدایی رێگای ئازادی و ئامانجەکانی گەلەکەی و تێکۆشەرە ماندوونەناسەکانی بزووتنەوەی ئاپۆیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بوو.

ئێمە وەکوو یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هێزەکانی پاراستنی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئەم شەهیدانە و بە تایبەتی دایکی شەهیدان و گەلەکەمان دەکەین، بە وەبیر هێنانەوەی شەهیدانی قارەمانمان “کاواندا”، “ئاخین”، “بەرچەم” و “بەدران” جارێکی دیکە سۆز و پەیمانی خۆمان لە خاوەندارێتی لەم شەهیدان و رێرەوی رێگای ئازادی و دیمۆکراسی تا سەرکەوتن رادەگەیەنین. هەروەها رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران وشیار دەکەینەوە کە پێداچوونەوە بە سیاسەت و کردەوەکانی خۆی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بکات. هەروەها لە ئەگەری بەرەوامی هێرشی نیزامی کە لە رێگای جۆراوجۆر بە تایبەتی لە رێگای بەکار هێنانی بەکرێگیراوان و کۆنترا گەریلا بۆ فشار خستنە سەر خەلک، لەناو بردنی جوگرافیای سروشتی، دروستکردنی پایگای نیزامی، ملیتاریزە کردنی رۆژهەڵاتی کوردستان، گرتن و لە سێدارەدانی تێکۆشەرانی ئازادیخوازی کورد، بێتە ئاراوە، لە چوارچێوەی پاراستنی جەوهەری و پاراستنی رەوا ، چالاکیگەلێکی زۆر بەهێزتر و بەرفراوانتر لە هەموو ناوچەکان لە دژی هێزەکانی سەرکوتکار و داگیرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام دەدەین.

 

فەرماندەی بڕیارگای یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان ─ YRK
03.06.2015