له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا شاهیدی راپه‌ڕین و سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك و جه‌وانانی به‌شه‌ره‌فی شاری مه‌هاباد بووین كه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان سه‌باره‌ت به گیان له‌ده‌ستدانی “فه‌ریناز خوسره‌وانی” رژانه سه‌رشه‌قام و جارێكی دیكه به هه‌ڵوێستێكی به‌جێ و شۆڕشگێڕانه، ڕق و تووڕه‌یی خۆیان له رژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران و سیاسه‌ته نامرۆڤانه‌كانی نیشان دا. سه‌ره‌تا پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی فه‌ریناز و خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد ده‌كه‌ین و هه‌روه‌ها سـڵاو ده‌نێرین بۆ راپه‌ڕین و سه‌رهه‌ڵدانی جه‌وانانی شاری مه‌هاباد. بێگومان ئه‌م پیلانگێڕی و سیاسه‌ته‌ی كه كۆماری ئیسلامی له سه‌ر گه‌لی كورد و به‌تایبه‌ت ژنان و جه‌وانان په‌یڕه‌وی ده‌كات، ئه‌نجام و به‌رهه‌می زهنییه‌ت و فه‌رهه‌نگی ده‌ستدرێژی و پاوانخوازی ده‌وڵه‌ته كه رژیمی ئیسلامی له‌ماوه‌ی دەستهەڵاتی ره‌ش و پڕ له جه‌نایه‌تی خۆی هه‌وڵی داوه په‌ره‌ی پێبدات و له ناو كۆمه‌ڵگا جێگیری بكات.
جارێكی دیكه ده‌ركه‌وت كه هیچ فه‌رق و جیاوازییه‌ك له نێوان عه‌قلییه‌تی داعش و كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا نیه. راپه‌ڕینی خه‌ڵكی مه‌هاباد سه‌لماندی كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو زه‌خت و گوشار و سیاسه‌ته نامرۆڤانه‌كانی كۆماری ئیسلامی، گه‌لی كورد و جه‌وانانی هۆشیارن و سه‌ر بۆ هیچ دەستهەڵاتێک دانانه‌وێنن. جه‌وانانی رۆژهەڵاتی كوردستان پێویسته بزانن كه ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ی كۆماری ئیسلامی ته‌نیا ده‌ستدرێژی و هێرش بۆ سه‌ر فه‌ریناز نیه، به‌ڵكوو كاربه‌ده‌ستانی رژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ولایه‌تی فه‌قی ئه‌خلاق، فه‌رهه‌نگ و جه‌وانانی كۆمه‌ڵگایان كردووه به ئامانجی له ناو بردن. هه‌ربۆیه روو به جه‌وانان و ژنانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئَێران راده‌گه‌ێنین كه خۆڕاگری و خه‌لاسی له ده‌س ئه‌م رژیمه سه‌ره‌ڕۆ و چه‌په‌ڵه، ته‌نیا به به‌رفراونتركردنی تێكۆشان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك و یه‌كگرتووانه مسۆگه‌ر ده‌بێت. رژیمی دژه ژن و رزیوی كۆماری ئیسلامی، له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێست و خۆڕاگری جه‌وانانی كورد یه‌گجار لاوازه و كه‌وتووه‌ته ناو ترسێكی گه‌وره.
داوا له جه‌وانان و ژنانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران ده‌كه‌ین كه به هه‌ر شێوازێك بۆیان ده‌كرێت، پشتیوانی له جه‌وانان و خه‌ڵكی راپه‌ڕیووی مه‌هاباد بكه‌ن و به خۆڕاگری و درێژه‌دان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، چیدی ئیزن نه‌ده‌ن چه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی درێژه به سیاسه‌ته قیزه‌ونه‌كانیان له كوردستان بده‌ن. ئیدی كاتی ئه‌وە هاتووه كه هێڵێكی سوور بۆ كۆماری ئیسلامی دابنێن. هه‌روه‌ها له ساڵوه‌گه‌ڕی به‌رخۆدانی زیندانی ئێوین و له سێداره‌دانی تێكۆشه‌رانی ئازادیخواز، شه‌هیدان” فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، شیرین عه‌له‌م هولی، عه‌لی حه‌یدریان، فه‌رهاد وه‌كیلی و مه‌هدی ئیسلامیان” له لایه‌ن رژیمی ئیسلامی ئێرانه‌وه، یادی ئه‌م شه‌هیدانه به‌رز راده‌گرین و به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه تا ده‌سته‌به‌ركردنی ئارمانج و ئاواته‌كانیان به‌رده‌وامی به تێكۆشان بده‌ین. بێگومان کۆمەڵانی جه‌وانانی رۆژهەڵاتی كوردستان(KCR) له به‌رامبه‌ر جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی و بۆ پشتیوانی و پاراستنی جه‌وانان و خه‌ڵكی راپه‌ڕیووی كوردستان بێده‌نگ نابێت و خاوه‌ن هه‌ڵوێست ده‌بێت.
كوردیناسیۆنی کۆمەڵانی جه‌وانانی رۆژهەڵاتی كوردستان ─ KCR
09.05.2015