ڕاگەینراوی یەرەکە
بۆ ڕای گشتی؛
لە ماوەی دواییدا، جارێکی دیکە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە هێرش کرایە سەر هێزەکانمان. بۆ ئەوەی رای گشتی ئاگادار بێت، زانیاری سەبارەت بەم هێرشە بۆ گەلەکەمان بڵاودەکەینەوە. پێشتریش ئاماژەمان پێکردبوو ئێستاش جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە کە لە بەرامبەر هەر هێرشیک بۆ سەر گەل و هێزەکانمان، مافی بەرگیی ڕەوای خۆمان بەکار دەهێنین.
ڕێژیمی ئێران لە ناوچەی شاهۆ لە ڕێکەوتی ٢١ی مانگەوە تا ئێستا، هێزێکی سەر بە سوپای پاسدارانی لەگەڵ چەکی قورس و درۆنی بۆمبرێژکراو (کامیکازە) لە ناوچەکە جێگیر کردووە. لە رێکەوتی ٢١ی ڕەزبەر، دوژمن بە درۆنی کامیکازە و چەکی قورس، ناوچەی “دەشتە قەڵبێ”ی بۆمباران و تۆپباران کرد. هەروەها، لە ٢٣ی ڕەزبەر ، لەکاتەکانی سەرلەبەیانی سەرەتا بە چوار درۆنی خۆکۆژ و دواتر تا نیوەرۆ، هەرێمی کڵا تەرزانیشی بۆمباران کرد. هەروەها لەو هەرێمەدا هەژمارێکی پاسداریان جێگیر کردوەو وا دەردەکەوێت کە لە جووڵە و هێرشکانیان بۆ سەر هێزکانمان سوورن و بەردوام دەبن.
ئەوەش ڕوون دەکەینەوە کە لەلایەن هێزەکانمانەوە وەڵامی سنوردار دراوەتەوە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە ئێمە لەو ئاستەدا دەمێنینەوە، ئەگەر ئەم هێرشانە بەردەوام بن، وەک یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا کۆتایی مافی بەرگریی رەوای خۆمان بەکار دەهێنین و وەڵامی پێویست دەدەینەوە.