لێدوانی ناوەندی ڕاگەیاندنی YRK
بۆ ڕای گشتی!
لەم دواییانەدا بە تایبەتی دوای ئۆپەراسیۆنی هێزی تایبەتی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە دژی هێزەکانمان لە ناوچەی مەهاباد و شەهیدبوونی ٤ گەریلامان لەو ناوچەیە، لێکۆڵینەوەمان لەو ڕووداوە دەست پێ کرد. لەو بەدواداچوونەدا جارێکی تر سەلمێندرا کە هۆکاری کەوتنە ژێر کۆنترۆڵی هەڤاڵانمان و ئۆپراسیۆنی سەربازی و شەهیدبوونیان، ئەو کەسە خیانەتکارانەی کورد بوون کە هاوکاری دوژمنیان دەکرد. ئەم کەسانە لە شێوەی گروپی بەکرێگیراودا خۆیان ڕێکدەخەن و وەک کرمی دار بە هاوکاری دوژمن هێرش دەکەنە سەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد و لە هەموو ڕوویەکەوە لە دوژمن خراپتر گورز دەوەشێنن.
لە ڕاگەیەندراوی پێشووماندا ڕامانگەیاند کە بەکرێگیراوێک بە ناوی عومەر دێهقان کە لە شەهیدکردنی ٤ هەڤاڵەکەماندا بەشدار ببوو و بەشداری ئەم ئۆپەراسیۆنەی کردبوو، لە تۆڵەی ئەو ڕووداوە لەلایەن هێزەکانمانەوە سزا درا. لەم ڕووداوەدا نەک هەر ئەو، بەڵکو چەند بەکرێگیراوێکی دیکە کە هاوکاری دوژمنیان کردووە دەستنیشان کراون و لە کاتی گونجاودا لێپرسینەوەیان لێ دەکرێت. ڤیدیۆی چالاکیی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی مەهاباد بۆ سزادانی عومەر دێهقانمان لەبەردەستە، و ئەمڕۆ کاتژمێر ٩ی شەو بەکاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەم گرتە ڤیدیۆییە لە کەناڵی تێلێگرامی “ئوفوقی گەریلا” بڵاودەکرێتەوە.
ئێمە “فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)”، جارێکی دیکە ئەو کەسانە ئاگادار دەکەینەوە کە دەستیان لە خوێنی گەلەکەمان و گەریلاکاندا هەبووە، دژایەتی نرخەکانی گەل دەکەن، گەندەڵی لە کۆمەڵگادا بەرەوپێش دەبەن، قاچاخی مادەی هۆشبەرن و لاوانەکانمان بە لاڕێدا دەبەن، کە بە دڵنیاییەوە سزا دەدرێن. بۆیە بانگەوازی ئێمە بۆ ئەو کەسانە ئەوەیە کە دەستبەرداری چەکی دوژمن بن نەک هاوکاری دوژمن بکەن و با بگەڕێنەوە ناو ڕیزەکانی گەلەکەمان و بە شانازییەوە لە سایەی کوردایەتی خۆیاندا بژین.
سڵاو و رێزی شۆڕشگێڕانە
12-8-2026
ناوەندی ڕاگەیاندنی YRK