کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو

کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، ١٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ بەڕێوە چوو. لەو کۆبوونەوەیەدا کۆمەڵێک باس و بابەتی پێوەندیدار بە کاروباری بەڕێوەبەریی هاوپەیمانی تاوتوێ کران و بڕیاریان لەسەر درا.

لەو کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی ئێران و کوردستان، دەرەنجامەکانی شەڕ و ڕەوتی گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکان هەڵسەنگێندرا و بۆ چەند ئەرکێکی هاوپەیمانی بڕیار وەرگیرا. بابەتی ئاییننامەی نێوخۆیی هاوپەیمانی، پەسندکردنی لۆگۆی هاوپەیمانی، خاڵە جەوهەرییەکان بۆ ڕاییکردنی کاروباری مەیدانیی هاوپەیمانی لە قۆناغی گوزار و چەندوچۆنیی دیپلۆماسی و چۆنیەتیی دەرکەوتنی هاوپەیمانی لە دەرەوەی وڵات چەند تەوەرێکی دیکەی باسەکانی ئەم کۆبوونەوەیە بوون.

دوا بەشی کاری کۆبوونەوەکە ڕاگواستنی بەرپرسایەتیی دەورەیی هاوپەیمانی بوو.

بابەتی پەیوەندیدار