بۆ رای گشتی
لە چواردەهەمین ساڵوەگەری گەلەكۆمە و پیلانگێڕی نێودەوڵەتی 15ی شوبات داین. هاوكات زۆرتر لە یەك ساڵ و نیوە لەوپەڕی بێئەخلاقییەوە، گۆشەگیری لە نێو گوشەگیریدا لە بەندیخانەی تاكەكەسی دورگەی ئیمراڵی لە سەر رێبەر ئاپۆ بە رێوە دەچێت.
نەیارانی گەلی كورد بە بیرۆكەی پاوانخوازی و داگیركەرانەیانەوە، هەمیشە هەوڵیان داوە بۆ قڕكردن و پاكتاوكردنی گەلی كورد. لەم پێناوەشدا هەر چەشنە سیاسەت و پلانێكی دژەمرۆڤانەیان بەوپەڕی درندەییەوە پێك هێناوە. سەرەڕای ئەو هەموو كردەوە هۆڤانە، هەموو كاتێك سیاسەتە ناحەزەكانی خۆیان رەوا نیشان داوە، لە راستیەكان حاشایان كردووە و پەنایان بۆ سیاسەتی چەواشەكاری بردووە.
هاوكات كە گەلی كورد بە پێشەنگایەتی بزاڤی ئاپۆیی، لە پێناو ئافراندنی كەسایەت و كۆمەڵگایەكی ئازاد و دیموكراتیك دەستی بە تێكۆشان كرد، نەیارانی گەلی كوردیش لە بەردەوامی سیاسەتە چەپەڵەكانیان، دەستیان بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژ بە رێبەر ئاپۆ كرد. رادەست كردنی رێبەر ئاپۆ لە لایەن پیلانگێڕەكانەوە بە دەوڵەتی فاشیستی توركیە، رووی راستی ئەوانی نیشاندا. ئەم كردەوە قیزەوەنەیان بیرو و ڕای ئەوانی سەبارەت بە ئازادی گەلان بە تایبەت گەلی كورد ئاشكرا كرد.
ئەم پیلانگێڕیە بە بەرخۆدانی بێوێنەی رێبەر ئاپۆ و خۆڕاگری بڕوادارانی ئازادی و سەرهەڵدانی گەلی كورد لە هەموو گۆڕەپانەكاندا پووچەڵ بۆوە. گەلی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستانیش، شان بە شانی بەشەكانی دیكەی كوردستان بۆ شەرمەزاركردنی ئەم گەلەكۆمە تێكۆشانی كردووە و هەمیشە لەم پێناوەدا لە جەرگەی خەباتدا ئامادە بووە.
جەوانانی كورد لە ناخەوە هەستیان بەوە كردووە و لەو باوەڕەدان، پێكهێنانی ژیانێكی ئازاد و شیاو، تەنیا لە پێناو ئازادی رێبەر ئاپۆدا بەدیدێت. بۆیە بوێرانە بەو پەڕی فیداكاریەوە هەمیشە لەم پێناوەدا دەوریان گێڕاوە و بەشداری هەر چەشنە تێكۆشانێكیان كردووە. دەرئەنجامی ئەو خۆڕاگری و خوێن بەخت كردنەی جەوانان بوو كە چۆكی بە دوژمن دادا و بوو بە لەمپەرێك لە هەمبەری گەیشتن بە ئامانجە نامرۆڤانەكانیان.
ئێمە وەك كۆمەڵی جەوانانی رۆژهەڵات KCR پیلانگێڕی 15ی شووبات شەرمەزار و لەعنەت دەكەین و بانگ لە هەموو جەوانانی ئێران، بە تایبەت جەوانانی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین، بە بەردەوام كردن و پەرەپێدانی چالاكی خۆیان ئەم گەلەكۆمەیە شەرمەزار بكەن و بە بەرزكردنەوەی ئاستی چالاكیەكانیان، ئەركی پێشەنگایەتی خۆیان پێك بێنن و وەڵامێكی شیاو و پێویست بدەنە هەموو ئەو لایەنانەی كە لەم پیلانگێڕیەدا دەستیان هەبوو. جەوانانی كورد تەنیا بە پشت بەستن بە هێزی خۆیان و پێكهێنانی ئەركی پێشەنگایەتی و خۆبەرێكخستن كردن لەم پێناوەدا دەتوانن دانەری بەردی بنەڕەتی كۆمەڵگای ئازاد بن و هەموو پیلانگێڕیەكان بێگاریگەر بكەن. لە كۆتاییدا داوا لە هەموو جەوانان دەكەین بە پەیوەست بوون بە ریزی شۆڕشەوە لەم قۆناخە هەستیارەدا ئەركی ئەخلاقی و مێژوویی خۆیان پێك بێنن. لەو باوەڕە داین ئازادی گەلی كورد و هەموو گەلان لە پێناو ئازادی رێبەر ئاپۆدایە و بە ورییەكی بەرزەوە دەڵێین ئازادی داهاتوومان بە تێكۆشانمان دەستەبەر دەكەین.
رێوەبەری كۆمەڵی جەوانانی رۆژهەڵات KCR
11.03.2012