دەقی لێدوانەکەی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەرەکە بوو پرۆتستۆکردنی هێرشەکانی تورکیە:
یەرەكە؛ سوپای داگیركەری تورك لەبەرامبەر بەزەبری گەریلاكان تووشی هیستریا بووە
بە پروپاگەندەی نادروست دەیەوێت شكستەكانی بشارێتەوە
دەوڵەتی داگیركەری تورك و سوپا شكستخواردووەكەی دوای زەبر وەشاندنی یەك لەدوای یەكەكانی گەریلا تووشی سەرلێشێواویەكی قووڵ هاتووە و بۆ شاردنەوەی شكستەكانی لەبەرەكانی شەڕ و بەرخۆدان لەبەرامبەر بەگەریلاكانی ئازادی كوردستان لەهەرێمەكانی زاپ و ئاڤاشین و خواكورك و مەتینا و ئامێدی و لەهەمانكاتدا بۆ بەلارێدابردنی رای گشتی نێوخۆی توركیا و بەرزكردنەوەی ورەی رووخاوی سەربازانی دەستی بەچەواشەكاری و پروپاگەندەی نادروست كردوە.
گەریلاكانی ئازادی كوردستان بەهاتنی وەرزی سەرما و سۆڵە و بەفری زستانە پەلامارەكانیان بۆ سەر سوپای داگیركەری تورك لەهەرێمەكانی شەڕ بەرفراوان كردوە و لە زنجیرەیەك چالاكی نوێ گەریلاكان كە لە یازدە و دوازدەی ئەم مانگەدا لەناوچەی ئامێدی پێكهات زەبری جەرگبڕ لەسەربازانی تورك وەشاندوە و لەئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوان و گەردەلوول ئاسادا پۆتكی دەوڵەتی توركیان شكاند و 61 جەندەرمە و سەربازی توركیان بەسزای گەل گەیاند و ئەو ئۆپەراسیۆنەی گەریلاكان لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی شەهید هەڵمەت دێرەلووك دا پێكهات. بەڵام دەوڵەتی داگیركەری تورك و سوپا دۆڕاوەكەی جارێكی تر بەشاردنەوەی ژمارەی كوژراوان و برینداران لەرای گشتی توركیا و جیهان، تەنیا دانیان بەكوشتنی 9 سەرباز و جەندرمەی تورك دانا و كۆنسەی ئاسایشی نیشتیمانی تورك لەكۆبوونەوەیەكی بەپەلەدا بڕیاری بەردەوامیدان بەهێرشەكانیان بۆ سەر باشور و رۆژئاوای كوردستان دا. هەر لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتی پاراستنی دەوڵەتی تورك و راگەیاندنەكانی سەر بەدەوڵەتی تورك و دەزگای ئیستخباراتی ئەو وڵاتە”میت” بەئامانجی پەردەپۆش كردنی راستیەكان ژمارەیەك لەو هەڤاڵانەی گەریلا كە پێشتر لەهێرشەكانی دەوڵەتی تورك دا شەهیدببوون، وەك ئەوەی لەئۆپەراسیۆنی نوێ دەوڵەت و سوپای توركدا شەهید كەوتوون لەراگەیاندنەكانی خۆیاندا بڵاودەكەنەوە و ئەوەش وەك هەوڵێكی هاوبەشی دام و دەزگاكانی سوپا و ئیستخباراتی تورك بەناو دەكەن و دەیانەوێت بەو شێوەیە رای گشتی گەل بشێوێنن و ژمارەی راستەقینەی كۆژراوەكانیان لە گەلانی توركیا بشارنەوە.
هەرلەوچوارچێوەیەشدا دەوڵەتی تورك و دەزگاكانی راگەیاندنی دەوڵەتی تورك ناوی هەڤاڵی شەهیدمان”حەسەن سەبووری“، ناسراو بە”رێدور باز” كە لەبەرواری”6ی كانوون دا لە راگەیەندراوی فەرمی یەكینەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بڵاوكرابوویەوە، بڵاودەكەنەوە كە گوایە ئەو هەڤاڵەش نوێ لەهێرشەكانی دەوڵەتی توركدا شەهید كراوە. پێشتریش دەوڵەتی تورك و دامەزراوە سەربازی و ئیستخباراتی ئەو وڵاتە شەڕئەنگێز و دیكتاتۆرە هەواڵی نادروستی زۆریان بۆ چەواشەكردن بڵاوكردۆتەوە و ئەمەش كارێكی هەمیشەیی دەوڵەتی توركە.
دەبێت گەلەكەمان و رای گشتی كوردستانی و دەزگاكانی راگەیاندن باش بزانن كە ئەو هەوڵەی دەوڵەتی توركی داگیركەر بۆ بەلاڕێدا بردنی رای گشتی ناتوانێت تۆزێك لەبەهای چالاكی مێژوویی گەریلاكانی ئازادی كوردستان كەم بكاتەوە و زەبری گەورەی گەریلاكانیش دەوڵەتی توركی تەنگەتاو و تووشی هیستریا كردوە، هەروەها دەبێت رای گشتی گەلەكەمان لەو هەوڵە چەواشەكاریانەی دەوڵەتانی داگیركەری سەر كوردستان و بەتایبەتی دەوڵەتی فاشیستی تورك هۆشیار بێت و بە خۆرێكخستن كردن و پتەوكردنی ریزەكانیان وەڵامێكی هاوچەشنی گەریلاكان بەدوژمن و داگیركەران بدەنەوە و گەنجانی كوردیش بە خاوەندەركەوتن لەگەریلا و چالاكیەكانیان پەیوەندی بەڕیزەكانی گەریلاكانەوە بگرن و ببنە قەڵا و پشتیوانیەكی بەهێز خوشك و براكانیان لەبەرەكانی بەرخۆدان دژ بەداگیركەری دەوڵەتی توركی داگیركەر.
ناوەندی راگەیاندنی
یەكینەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان
15-1-2024