ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەكینەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، ناسنامەی دوو گەریلای راگەیاند كە لەئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی فاشیستی داگیری تورك لەهەرێمی پێنجوێن شەهیدبوونە.

بۆ گەلە وڵاتپارێزەكەمان و رای گشتی:

لەبەرواری سێ كانوونی یەكەمی 12ی سەرماوەزی 2023 دا، لەئەنجامی هێرشێكی ئاسمانی كە لەلایەن دەوڵەتی داگیركەری توركەوە لەهەرێمی پێنجوێن پێكهات، دوو هەڤاڵمان دەبنە ئامانجی ئەو هێرشە داگیركاریە. لەئەنجامدا هەر دوو هەڤاڵمان بە ناوەکانی “ئاریەن ئارێ و هێرش بەرخۆدان” لەكاتی راپەڕاندنی ئەركی رێكخستنی و شۆڕشگێڕییاندا، دەبنە ئامانجی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا و پەیوەستی كاروانی شەهیدان دەبن.

پێش هەر شتێک پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لەگەلی وڵاتپارێزمان، بنەماڵەی نیشتمان پەروەر و تێکۆشەری هەر دوو هەڤاڵمان دەکەین و رایدەگەیەنین؛ لەم قۆناخەدا لەسەر گەلەكەمان هێرشی بەرفراوان پێكدێ و دەبێت لەهیچ هەل و مەرجێكدا ئەركی پاراستن پاش گوێ نەخرێت. دوژمن لەپێوانەكانی مرۆڤیی بەدوورە و بەشێوەیەكی نامرۆڤانە هێرش و پەلامار دەکات و دەبێت ئەوەش بزانرێت كە ئەم هێرشانە، بێ وەڵام و بێ حیساب نامێنن. وەك هەڤاڵ و هاوڕێبازی هەڤاڵ ئاریەن و هێرش، هیچ كاتیك لەگۆڕەپانی تێكۆشاندا لەیادیان ناکەین.

هەندێ سات و رووداو هەیە كە مرۆڤ خۆی لەنێودا دەبینێتەوە و لەئافراندنی ژیاندا ئافرێنەری دەخوڵقێنێت، بەڵام هەڵوێستی شۆڕشگێڕی لەهەندێ كات و سات دا دەتوانێت بەكردەوەی خۆی ببێتە هێزێك كەگەلێك بپارێزێت و رێگەی رووبارێكیش بگۆڕێت. بۆ ئەوەی ئەم رێگەیە بەژیانی بمێنێتەوە هەڵوێستی ژن و گەنجانی كورد لەمێژوودا بەرچاوە. بێگۆمان پێشەنگانی گەلی كوردستان بەو هێز و بەرخۆدانە بوونەتە خاوەن ئەو ئیرادەیە. بەرۆحی بەرخۆدانڤانی گەلی كورد کە ئاواتەخوازی ئازادی، زانابوونی دیرۆك و هێزی كۆمەڵایەتی بوونە بەرخۆدان و تێکۆشانی گەش تر دەکات و لەتێكۆشان و هێزی بەرێكخستن بووندا خاوەن چالاكی بە تەوژم تر ببین. واتەیەکی دیكەی ئازادی، كۆمەڵایەتی بوونە. ئەمڕۆكە رۆڵە ئازاو بوێرەکانی گەلی كورد بەو رۆحیە، گەوهەر، هەست و پێوانەوە تێكۆشان دەكەن. هێز و باوەڕی هەڤاڵێتی دەئافرێنن و بەژیانی دەكەن.

بێگومان هەر دوو هەڤاڵمان شەڕڤانی ئازادی بوون، لەبەرامبەر بەراستینەی دوژمن لەنێو هەڵوێست و چالاكی دا بوون. لەچالاكی خۆیان دا بەئافرێنەری بونیادیان نا، پێش ئەوەی خۆیان پێناسە بكەن، بوونە رێنیشاندەری رێگەی حەقیقەت. لەساتی هەڤاڵێتی دا، بوونە هەست و دەنگی هەڤاڵانە. واتا مرۆڤ بەشوێن چیەوە بێت ئەوەش بەجێ دەهێنێت. لەراستینەی شەهیدان دا رەنجێكی مەزن و پیرۆز دەبینرێت. هەستیان بەشەڕێكی بەرفراوان و قورس دەكرد وبەگوێرەی ئەو رۆحەش دەژیان. ئەوەش راستیەكە چەندە هەوڵبدات بەگشتی ناتوانرێت وەك پێویست پێناسەی قارەمانیەتی بكات. چونكە لەواندا هێزی چالاكی بوونی هەیە و پێویستی بەپێناسەكردنێكی بەهێزتر هەیە. ئەوانەی پێش بەكردنەوەكان دەكەنەوە، ئەوانەن كە دەزانن چییان دەوێت. هەڤاڵانی ئێمە ئەمەیان فێر كردووین.

هەڤاڵ ئاریەن ئارێ، فەرماندەیەكی هێژا و رۆڵەی ئەو گەلەیە کە بەدرێژایی مێژوو زوڵم و ستەمی قەبوڵ نەكردوە. لەبنەماڵەیەكی وڵاتپارێزدا  لەتەمەنی منداڵیەوە تێكۆشانی ئازادی ناسیووە. بەهۆی سیاسەتی بەكۆیلەكردنی رژێمی ئێران، چەپەڵی سیستەمی رەگەزپەرستی دەسەڵاتداری لەئاستێكی بەرزدا بینیووە. لەگەڵ چیرۆكی گەریلایەتی كوردستاندا گەورە بووە. سەرشۆڕی قەبوڵ نەكردوە و رێگەی ئازادی گرتەبەر. لەبەرامبەر بە زوڵمی دەوڵەت بۆ پاراستنی نرخە نەتەوەیی و نیشتیمانی و چاندی و رەگەزیەكان و پاراستنی  بوونی كەسایەتی خۆی، لەساڵی 2006دا لەهەرێمی سەلماس رووی لەریزەكانی ئازادی گەریلا كرد. خۆی پەروەردە و بەرێكخستن كرد. لەزۆربەی هەرێمەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ئەركی فەرمانداری هەپەژە”هێزی پاراستنی ژنانی رۆژهەڵات”ی كرد. و لەزۆربەی گۆڕەپانەكانی خەبات دا جێگەی گرت و ئەركی پێشەنگایەتی لەئەستۆ بوو. لەشاهۆوە بگرە تا ورمێ گەریلایەتی كرد، وەك فەرماندارێك ئەركی بەشداری راپەڕاندنی ئەركە ژیانیەكان و شەڕ بوو. وەك ئەندامی كۆنسەی لەشکەری هەپەژە لەم قۆناخەدا پێشەنگایەتی شۆڕشی”ژن، ژیان، ئازادی”كرد و لەخەبات و ئەركی گۆڕەپانەكەش دا ئەركی پێشەنگایەتی لەئەستۆ بوو. ئەركی پەروەردەكردن و بەرێكخستنی كردنی دەگێڕا و بەبێ دوودڵی بەشداری هەموو ئەرك و خەباتێكی رێكخستنی دەبوو. بەرۆحی هەڤاڵێتی ئاپۆچێتی لەدڵ و دەروونی هەڤاڵاندا جێگەی خۆی كردبوویەوە. بەرەنج و زەحمەتی خۆی خۆشەویستی و پەیوەستبوونی بەژیانی هەڤاڵێتی بونیادنابوو و بووە سیمبۆلی هەڤاڵێتی و رەنج. پەیوەست بوون بەرۆحی”ژن، ژیان، ئازادی” لەگۆڕەپانی تێكۆشاندا بەبیروباوەڕی شۆڕشگێڕانەوە دەجوڵایەوە. هیچ كاتێك راوەستانی بۆ نەبوو. بە هەیەجان و جۆش و خرۆشەوە لەبەرێكخستنی بوونی ژنانی رۆژهەڵات، هەمیشە بۆ شۆڕش ئامادە بوو. بەبێ راوەستان خۆی بۆ ئەركە هاوچەرخەكان ئامادە دەكرد. لەبەرامبەر بەزیهنیەتی دەسەڵاتداریەتی شۆڕشی وەك ئامانجێك لەكەسایەتی خۆی و هەڤاڵانیدا بینی. چونكە باوەڕی وابوو كە دەبێت سەرەتا مرۆڤ شۆڕش لەكەسایەتی خۆی دا پێك بهێنێت و هێزی خوبەرێكخستن بوون بونیاد بنێت. وەك فەرماندارێك بووە شوێن پێ هەڵگری شەهیدان. بووە فەرماندەیەكی هاوچەرخی رۆژهەڵاتی كوردستان. هەمیشە هەوڵیدەدا شێوازی شەڕ و ژیانی گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیمۆكراتیك بەژیانی بكات. خاوەن كەسایەتیەكی دڵنزم بوو و لەهەموو كەم و كوڕیەكاندا خۆی بەبەرپرسیار دەبینی. بەو هەڵوێستە و بەرەخنەدان نزیكی كەسایەتی خۆی دەبوویەوە. هەڤاڵ ئاریەن ئارێ بووە هێزی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی. بەپەیوەست بوون بە رۆحی هەڤاڵێتی، هەڤاڵ ئاریەن ئارێ ئێمە جارێكی تر كەسایەتی خومان بگرینەوە دەست و بەهەڵوێستەكانمان لەبەرامبەر بەراپەڕاندنی ئەرك و خەبات و بەرپرسیاریەتی خۆماندا بچینەوە. ئێمە خاوەن لەخەیاڵ و ئامانجەكانی شەهید ئاریەن دەردەكەوین و بەڵێنی تێكۆشان و بەرزكردنەوەی ئاستی خەبات دووپات دەكەینەوە.

 هەڤاڵ هێرش بەرخۆدانیش:

رۆحێكە کە لەگۆڕەپانی بەرخۆدانەوە بەرەو چیا شوڕ دەبێتەوە. بەئەوینداری و خۆشەویستی هەڤاڵێتی رێگەی حەقیقەت، لەكەلتوری بەرخۆدان، روو لەگۆڕەپانی تێكۆشان دەكات. لەبنەماڵەیەكی وڵاتپارێز لەدیرۆكی ٢٠١٦دا بەشداری ریزەكانی ئازادیخوازی گەلی كوردستان دەبێت. هەڤاڵێتی راست لەگەڵ ژن دا و هەڵوێستی لەژیاندا ئاشكرا و گەوهەریانە بوو. ئەو لایەنەی هەڤاڵ هێرش وای دەكرد كە هەموو هەڤاڵان لەئامێز بگرێت. عەشقی تیكۆشانێكی مەزن لەدڵیدا جێگای گرتبوو، لەبەر ئەوەش دەیتوانی هەموو هەڤاڵان لەئامێز بگرێت. رووی لەگۆڕەپانی تێكۆشانی رۆژهەڵاتی كوردستان كرد. بەبێ وەستانەوە بەشداری كاروخەبات دەبوو. لەقسە و كردەوەی خۆی دا خاوەن مۆڕال و هەیەجانێكی مەزن بوو. ئەو هەڵوێستەی وای دەكرد كە ئەگەر زەحمەتیەكیش هەبا، رێگەی نەدەدا ببێتە كۆسپێك لەبەردەمی دا. هەڤاڵانی دەوروبەری هەمیشە خاوەن مۆڕال و جۆش بوون. هەڤاڵێكی وەها بوو كە لەكاتێكی زۆر كورتدا خۆی گەیاندە ئاستێك بڵند لەرێكخستن دا و خۆشەویستی هەڤاڵانەی لەدڵ و دەروونی خۆی دا زیاتر كرد. لەهەرهەڤاڵێكدا لایەنێكی هەڤاڵ هێرش بگەشێتەوە و جوانتر و بەهێزتر گەشە بكات. ئێمە هیچ كات هەڤاڵێتی رۆحی گەنجانەی ئەو لەبیر ناكەین. هەڤاڵ هێرش دەیزانی چی دەوێ و بۆچی شەڕ دەكات. لەبەر ئەوەش دەیزانی بەجوانی بژی. ئەو گەڕانەی بۆ خۆناسین دەستی پێ كردبوو بەپەروەردەكردن كەسایەتی خۆی زیاتر بەهێز كرد و ئەوەشی بەیان دەكرد. لەهەموو بابەتێكدا شارەزایی بەدەستهێنابوو و وەها نزیكی كەسایەتی خۆی دەبوویەوە. خاوەنی كەسایەتیەكی بەهێز و دروست بوو. بێگومان لەهەر كات و ساتێك دا ئەوەی بەكەسایەتی خۆی نیشان دەدا.  خاوەن هێزی واتادان بوو. مرۆڤ لەرۆح و جوانبوون و خۆشەویستی دا لەهەڤاڵ هێرش تێر نەدەبوو. وەك هەڤاڵ و هاوڕێبازانی هەڤاڵ هێرش بەرخۆدان هەمیشە هەوڵماندەدا ژیانمان لەگەڵیدا بەش بكەین. لەبەر ئەوەش لەژیاندا زۆر شت لەهەڤاڵ هێرش فێر بووین. بەرۆحی گەنجانەی ئێمەی فێری خۆشەویستی و جوانی و رێبازی تێكۆشان كرد و ئێمە هەمیشە قەرزداری ئەو رۆحە گەنجانەین و بۆ پێكهێنانی خەیاڵ و هیواكانی جارێكی تر سۆز و بەڵێنی خۆمان دووپات دەكەینەوە.

وەك یەكینەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان جارێكی تر لەبنەماڵە و كەس و كاری هەر دووهەڤاڵانی شەهید”ئاریەن ئارێ و هێرش بەرخۆدان” و هەموو گەلی كوردستانی وڵاتپارێز و هەڤاڵانی پرسە و سەرەخۆشی دەکەین و سۆز و بەڵێنی خۆمان دووپات دەكەینەوە و خاوەنداری لەمیرات و ئامانجەكانی ئەو هەڤاڵانە دەكەین. سۆز و بەڵێنمان بۆ ئەوەی خەیاڵ و هیواكانی ئەو شەهیدانە بگەیەنینە سەركەوتن، پەرە بەتێكۆشان و خەباتی ئازادیخوازانەمان بدەین.

ناسنامەی هەر دوو هەڤاڵی شەهیدمان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

ناو و پاشناو:  زەینەب ئەیوەری

ناسراو بە:  ئاریەن ئارێ

شوێنی لەدایکبوون و ساڵی بەشداربوون:  ٢٠٠٦ ـ سەلماس

شوێن و رێکەوتی شەهیدبوون:  12 ی سەرماوەزی 2023 -پێنجوێن

*****

ناو و پاشناو:  سادق شێخ ئەحمەد

ناسراو بە:  هێرش بەرخۆدان

شوێنی لەدایکبوون و ساڵی بەشدار بوون:   ٢٠١٦ – کۆبانێ

شوێن و رێکەوتی شەهیدبوون:   12ی سەرماوەزی ٢٠٢٣- پێنجوێن

٢٤\١٢\٢٠٢٣

ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان YRK