ئه‌هوه‌ن هه‌ورامان —
ژن وه‌ک دایک، وه‌ک پێشاهه‌نگی شۆڕشی نیۆلۆتیک (چاخی به‌ردینی نوێ) وه‌ک هاوسه‌نگی به‌ینی مروڤ وسروشت، ئه‌وڕۆ به‌شێوازێکی نامرۆڤانه له لایه‌نی باو، مێرد، برا و کوڕی خۆی ده‌چه‌وسێته‌وه. وه‌ک ده‌بینین کێشه‌ی ژن ئه‌وڕۆ بۆته گرێکوێره‌ی کۆمه‌ڵگاکان، که کۆمه‌ڵگای کوردیش جیا له‌م ڕاستییه نیه. هه‌روه‌ها ده‌بێ ئاماژه به ئه‌وه بکه‌ین که شۆڕشی نیۆلۆتیک له وڵاتی ئێمه کوردستان ڕوویداوه و ئه‌مڕۆش ئاسه‌واری ئه‌و شۆڕشه له کوردستان ده‌بیندرێ. له ئه‌م وتاره دا پێگه‌ی مێژوویی و ئه‌وڕۆیی ژن له هه‌ورامان وه‌کوو ده‌ڤه‌رێکی مێژوویی کوردستان که به هۆی هه‌ڵکه‌وته‌ی ژێئۆستڕاتیژیکی و شاخاوییه‌وه بانگۆی ئه‌وه ده‌کرێت كه گوایا ئاسه‌واری نیۆلۆتیک له‌و ده‌ڤه‌ره‌ی کوردستان فهراوانتره، ده‌خه‌ینه به‌ر باس و هه‌موو لایه‌نه ئه‌رێنی ونهرێنییهکانی به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی که له به‌رده‌ست دایه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین.
کۆمه‌ڵگای هه‌ورامان وه‌کوو به‌شێکی کۆمه‌ڵگای کوردی به هۆی هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندییه‌وه، دوژمن به ته‌واوی ده‌ستی تێوه‌رنه‌داوه و تا ئاستێکی که‌میش بێت، سرووشتی ماوه‌ته‌وه که شێوه‌ژیانی هه‌ره‌وه‌زی به هێزی هه‌ورامان ئه‌م ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێ. ئه‌و که‌ره‌سه و ئامێرانه که له چاخی به‌ردینی نوێ دا خوڵقێندراون، ئه‌وڕۆیش له هه‌ورامان به‌کاردێن و ئه‌و ئیش و کاره‌ی که له‌و سه‌رده‌مه له ئه‌ستۆی ژن بووه، ئه‌وڕۆش ژنی هه‌ورامی له گونده‌کان ئه‌نجامی ده‌دا. لێکۆڵینه‌وه مێژووییه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ئاواکردنی گوند به ده‌ستی ژن بووه و دروستکردنی شار، دیارده و به‌رهه‌مێکی کۆمه‌ڵگای پیاوسالاره. خه‌ڵکی هه‌ورامان هه‌نووکه‌ش ژیانی گوندنشینیان پاراستووه و زۆر له بیری ئاواکردنی شار دا نه‌بوونه. چونکه شار بنکه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارییه و شار و شارۆچکهیێ وه‌کوو پاوه و نه‌وسوود و نۆدشه، وه‌ک شار پێشینه‌یه‌کی کۆنیان نییه. تا ئێستاکه‌ش په‌یوه‌ندی ژنی هه‌ورامی له گه‌ڵ سرووشت له ئاستێکی به‌رز دایه. بۆ وێنه هێشتا نێوی گوڵ و گیای نێو سرووشت له کچان ده‌نرێت و دایکی هه‌ورامی له سرووشت دا گیا ده‌چێنێت و چێشتی گیایی بۆ بنه‌ماڵه دروست ده‌کات. له هه‌ورامان دا ئه‌رکی ڕۆژژمێری و دیاریکردنی کاتی کۆچکردن بۆ هه‌وار له وه‌رزی به‌هار دا و گه‌ڕانه‌وه له هه‌وار بۆ گوند له وه‌رزی پاییز دا، له ئه‌ستۆی ژن دایه و وێڕای ئه‌وه‌یش له گونده‌کانی هه‌ورامان به‌رده‌وام چه‌ند ژنێکی به ئه‌زموون هه‌بوون که ئه‌رکی که‌شناسی له ئه‌ستۆیان بووه، که چ ده‌مێک به‌فر و باران دێت یان ئه‌م وه‌رزه چ وه‌رزێکه و چ مانگێکه و چ ڕۆژێکه، هه‌مووی به ڕای گشتی گوند ڕاگه‌یاندوه تا ڕا و ته‌گبیری پێویست وه‌ربگرن. له هه‌ورامان زۆربه‌ی نێوی منداڵان به پاشناوی دایکیانه‌وه دێت که ئه‌وه‌ش نه‌ریتێکی چاخی به‌ردینی نوێیه و سوێند خواردن به “ستار” که ئیلاهه‌ی چاخی به‌ردینی نوێیه و سه‌مبۆلی ئازادییه، به گوتنی ” یا ستاری سڕپۆش” هه‌نووکه‌ش له هه‌ورامان باوه.
کاریگه‌ری دایک له سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی هه‌ورامی به ڕوونی به‌دی ده‌کرێت و سرووشتی بوون و عاتیفی بوون و نه‌رم بوونی ئه‌م ئه‌ده‌بیاته له دایکه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. جل و به‌رگی کوردی به گشتی و شێوازی هه‌ورامییانه به تایبه‌تی هه‌م رێزی ژن ده‌پارێزێ و هه‌م جل و به‌رگێکه که ژن ئازار نادات. نه‌بوونی هه‌ندێ په‌یڤ وه‌کوو نامووس، جنده، فاحیشه و … که هێرشێکن له‌سه‌ر که‌رامه‌تی ژن، ڕیشه‌یان له نێو ئه‌ده‌بیاتی کوردی دا نیه و له زمانه‌کانیتره‌وه هاتوونه‌ته نێو ئه‌ده‌بیاتی کوردییه‌وه. دوابه‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی زیهنییه‌تی پیاوسالاری و ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌و له مێژوویه‌کی پێنج هه‌زار ساڵه دا، کاریگه‌ری ئه‌م دیارده‌یه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئاری له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای سامی جیاوازه و سامییه‌کان تا ڕاده‌یه‌کی فراوان که‌وتوونه‌ته ژێر کاریگه‌ری ئه‌م زیهنیه‌ته که ئه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه له نێو ئایینه‌کانیان دا وه‌کوو به‌ردباران کردن له ئایینی جووله‌که و ئیسلام و بیرۆکهکانیتریان دا که له گه‌ڵ باوه‌ڕی مرۆڤدۆستانه دژایه‌تی هه‌یه، شاهیدی بۆ ئه‌م راستیه ده‌دا.
به‌ڵام کۆمه‌ڵگای ئێمه هیچ کات ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ی لایه‌ق به خۆی نه‌زانیوه و به ته‌واوی بۆ ئه‌و زیهنییه‌ته پاشکه‌وتووه ملی نه‌داوه. فه‌لسه‌فه‌ی زه‌رده‌شت و مانی و تێڕوانینی دیموکراتیانه‌ی ئه‌وان، که له نێو کوردستان هه‌ڵکه‌وتوون، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه. کاریگه‌ری زه‌ماوه‌ندی زه‌رده‌شتی که له سه‌ر بنه‌مای ئازادییه، هێشتا له سه‌ر شێوازی زه‌ماوه‌ندی هه‌ورامان ماوه. نموونه‌یشی ئه‌وه‌یه که له هه‌ورامان سه‌ندنی شیربایی که به واتای فروشتنی کچ دێت و له زۆر شوێن نه‌ریته، نه ته‌نیا باو نیه به‌ڵکوو به‌خشینی باوانیش(جه‌هیزیه) باوه. هه‌رچه‌ند که له هه‌ورامان ئایینی ئیسلام قه‌بووڵ کراوه، به‌ڵام تیئۆرییه‌کانی له سه‌ر ژن وه‌کوو ژنی فره‌ژنی پیاو و هه‌ندێ توندوتیژی ناڕه‌وا له گه‌ڵ ژن که له فه‌رهه‌نگی سامییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، قه‌بووڵ نه‌کراون و کۆمه‌ڵگا به چاوی سووکه‌وه بۆ ئه‌و پیاوانه که ئه‌و سنووره ده‌به‌زێنن، ده‌ڕوانێ. نه‌بوونی عه‌شیره‌تگه‌ری له هه‌ورامان تا ڕاده‌یه‌ک کاریگه‌ری له سه‌ر که‌مبوونی ئاستی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن هه‌یه. ده‌توانین بڵێین ئاستی دیارده‌گه‌لێک وه‌ک قه‌تڵی نامووسی و خۆکوژی و… ڕێژه‌ی زۆر که‌مه. له ”ژیره و مه‌رێ” که شێوازێکی دیموکراتییانه‌ی هه‌ڵبژاردنی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گوند له هه‌ورامان بووه و پێشینه‌یکی سێهه‌زار و پێنسه‌د ساڵه‌ی هه‌یه و تا ئه‌م په‌نجا ساڵه‌ی دواییش باو بووه كه به‌ڵگه‌یش بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه له‌به‌ر ده‌ست دایه، ژن هه‌م مافی ده‌نگدان و هه‌م مافی پاڵێورانی هه‌بووه. که به گوێره‌ی ده‌ستنووسێکی دۆزراوه ئه‌رکی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ورامان له سه‌رده‌می ئه‌شکانییه‌کان له ئه‌ستۆی ژنێک به نێوی ”ئادات” بووه.
ناوه‌رۆکی یه‌کێک له قه‌باڵه‌کانی هه‌ورامان که له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م ده‌رکه‌وتوون و به زمانی ئارامی نووسراون و مێژوویان ده‌چێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی یه‌که‌می به‌ر له زایین که ئێستا له مووزه‌ی ”بریتیش”ی له‌نده‌نه، گرێبه‌ستی باخه ترێیه‌که له نێوان ژن و پیاوێک که له لایه‌ن ژنه‌که‌وه به پیاوه‌که به کرێ ده‌درێت. ئه‌م خاڵه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت له سه‌رده‌مێک که ژن زینده‌به‌چاڵ ده‌کرا، له کوردستان ژن نه ته‌نیا موڵکی خاوه‌ن زه‌وی نه‌بووه بگره خودی ژن خاوه‌ن موڵک بووه. ئه‌مه له حاڵێکدایه که له سه‌ده‌ی 21 دا له هه‌ندێ وڵات ژن ئه‌و مافه‌ی نییه. خاڵێکی‌تر که پێویسته ئاماژه‌ی پێ بکرێت ئایینی یارسانه که ئایینێکی کوردییه و له سه‌ر بنه‌مای ئایینی زه‌رده‌شت له هه‌ورامان سه‌ریهه‌ڵداوه و کتێبی ئایینی ئه‌وان به ناوی ”سه‌ره‌نجام” و هه‌موو دهقهکانیتریان به هه‌ورامی نووسراون. له‌م ئایینه دا ژن پێگه‌یه‌کی به‌رزی هه‌یه که ده‌توانین نێوی “دایه ته‌ورێزی هه‌ورامی” که له ته‌ک چه‌ند ژنێکیتر له گه‌وره‌کانی یارسانن بۆ نموونه بێنینه‌وه. مینورسکی ڕۆژهه‌ڵاتناسی ڕووسی له کتێبه‌که‌ی خۆی دا له به‌شی(کورده‌کان نه‌وه‌ی ماده‌کانن) دا ده‌نووسێت: ”کاتێ چووم بۆ سه‌ردانی پردیوه‌ر که زیاره‌تی سوڵتان ئیسحاق ڕێبه‌ری یارسانه‌کان له‌وێیه و ده‌که‌وێته نێوان نه‌وسود و پاوه، واته ناوه‌ندی هه‌ورامان، ژنی کوردم له ژنی فارس، تورک و عه‌ڕه‌ب ئازادتر بینی”. زۆر جار له هه‌ورامان، ژنان ئه‌رکی مامۆستایه‌تی ئایینی‌یان له ئه‌ستۆ بووه و وایش ده‌گێڕێته‌وه که ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ شوێنی هه‌ورامان ژن به‌رنوێژی پیاوانی کردووه، ئه‌وه له حاڵێكدایه که ئه‌م خاڵه له گه‌ڵ ڕای ئیسلام ناکۆکی هه‌یه.
له هه‌ورامان به جاران ژنی هۆنیار و گۆرانیبێژ هه‌ڵكه‌وتوون که به سه‌ربه‌ستی توانیویانه بهۆننه‌وه و بچریکێنن. که ده‌توانین ئاماژه به‌و هه‌ڵبه‌سته‌ی مه‌وله‌وی بکه‌ین، که له گۆبه‌ندێك دا ژنێك به نێوی نه‌بات ده‌بینێ له گه‌ڵ پیاوێك به نێوی فه‌ره‌ج به گۆرانی گۆبهندهکه ده‌گێڕن و ده‌ڵێ:
”له چریكه‌ی نه‌بات له ناڵه‌ی فه‌ره‌ج له سه‌ر مه‌لا و شێخ نه‌ماوه حه‌ره‌ج”
یه‌کێك له‌و ژنه هۆنیارانهیش ”جه‌هان ئارا”ی پاوه‌ییه که به سه‌ربه‌ستی توانیویه له قاڵبی هه‌ڵبه‌ست دا هه‌ستی خۆی ده‌رببڕێ. وه‌کووتر سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو گوشارانه‌ی که له لایه‌ن کۆمه‌ڵگا و سیسته‌مه‌وه دێته سه‌ر ژن و ئاسته‌نگی له ڕێیان داده‌نێ، ئه‌وڕۆ له هه‌ورامان رێژه‌یه‌کی زۆر کچی جه‌وان سه‌رقاڵی خوێندنن و ئه‌ژمارێكی زۆر ژنی رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندیش له‌وێ به‌دیده‌کرێن.
به‌ڵام ئه‌و هه‌موو خاڵه ئه‌رێنیانه‌ی که ئاماژه‌ی پێکرا، به واتای ئه‌وه نییه که له هه‌ورامان دا کێشه‌ی ژن نییه و ژن سه‌ربه‌سته، ئیدیعایه‌کی به‌و شێوه دوور له ڕاستییه و خۆخه‌ڵه‌تاندنه. کاریگه‌ری فێئۆدالیزمی ئیسلامی که گوشارێکی زۆر ده‌خاته سه‌ر ژن، له سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان ڕاستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره. به‌شێک له‌و گوشارانه له لایه‌ن نه‌ریته دواکه‌وتووه‌کانی کۆمه‌ڵگاوه و به‌شێکیتر له ژێر یاسای دواکه‌وتووی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هه‌ر وه‌کوو دێته سه‌ر ژنانی ئێران و کوردستان به گشتی، بێ‌شک ژنی هه‌ورامیش له‌خۆی ده‌گرێته‌وه.
بهنامووسکردنی ژن و ناساندنی وه‌کوو ڕه‌گه‌زی لاواز، ڕێگا له چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن ده‌کاته‌وه. پیاوێک که له به‌رامبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ران که وڵاتی کوردستانیان داگیر کردووه و هه‌موو نرخه‌کانی پاماڵ ده‌که‌ن، خۆی لاوازتره له‌و لاوازییه که ژنی پێ نیشان ده‌دات. به‌ڵام هه‌ر ئه‌و پیاوه خۆی وه‌کوو ئیمپڕاتوورێک له سه‌ر ژن ده‌زانێ و ژن وه‌کوو موڵک یان نامووسی خۆی ده‌زانێ و به بیانووی پاراستنی نامووس، زه‌خت و زۆرێکی گران ده‌خاته سه‌ر ژنه‌که‌ی، خوشکه‌که‌ی، کچه‌که‌ی و ته‌نانه‌ت دایکیشی. ئه‌وه له حاڵێک دایه که ده‌ستی خۆی بۆ ده‌ستدرێژی له سه‌ر هه‌ر ژنێ کراوه ده‌بینێ، که هه‌مووی ئه‌وه له درۆزنی و دووڕووییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ.
زۆرجار مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی ژن وه‌کوو زه‌ماوه‌ند، به ته‌واوی له کچ ده‌گیرێ و ده‌که‌وێته ده‌ستی باوک یان برا و زۆرێک زه‌ماوند له هه‌ورامان دوور له ئیراده و هه‌ڵبژاردنی کچ ڕووی داوه و ته‌نها بڕیاری باوک، برا، … بووه. ئه‌گه‌ر پیاوێک زاڵ بێت له‌سه‌ر ژنا، به پیاوێکی باغیرهت ده‌ناسرێ و ئه‌گه‌ر پیاوێک هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌رمی له گه‌ڵ ژن دا هه‌بێت، به پیاوێکی ژنئاغه یان هه‌ندێ جار کهمغیرهت ده‌ناسرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنێک له‌سه‌ر مافی خۆی ده‌نگ هه‌ڵبڕێ و ناڕه‌زایه‌تی خۆی له به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌و ڕه‌فتارانه که له لایه‌ن پیاوی زۆرداره‌وه دێته سه‌ری ده‌رببڕێ، به ژنێكی بێحه‌یا ده‌ناسرێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌کوو کۆیلهیێ سه‌ری دانه‌وێنێ و بێوسته قه‌بووڵی بکات، ئه‌وه ژنێکی ژیر و باحهیایه. ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کی جنسی دوور له پره‌نسیبی کۆمه‌ڵگا که به په‌یوه‌ندی ناڕه‌وا ناوزه‌د ده‌کرێ، له به‌ینی ژن و پیاوێک ڕووبدا و ڕاشکاو ببێ، مه‌نعی کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر ژن زۆرتره و ئه‌وه ژنه که گیانی ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه. زۆرێک زه‌ماوه‌ند هه‌ن که به زۆره‌ملی سه‌ر ده‌گرن و زۆرجار کچێک بۆته قوربانی دۆستایه‌تی دوو باوک یان دوو برا که بێپرسینه‌وه له کچ، گوتراوه ئه‌وه کچه‌که‌م دا به کوڕه‌که‌ت یان ئه‌وه خۆشکه‌که‌م دا به تۆ.
ئه‌م پێشکه‌شکارییه هه‌ندێ جار له کاتێک دا سه‌ر ده‌گرێ که کچ هێشتا ته‌مه‌نی نه‌گه‌یشتووه به ته‌مه‌نی شووکردن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار هێشتا له لانکه دایه. نه‌ریتی ژن به ژن دان، ژن به جێگه‌ی خوێن دان، شتانێكن که رۆحی ئازادی ده‌هه‌ژێنن. له‌وانه‌یه بگوترێ ئه‌و دیارده دزێوانه هی زوون. به‌ڵام ناتوانین بڵێین به ته‌واوی له کۆمه‌ڵگای ئێـمه ههڵپچڕاون. بێگومان ئه‌و دیاردانه هه‌نووکه‌یش له هه‌ورامان هه‌ن و بۆ بنبڕكردنیان پێویستی به خه‌باتێكی مه‌زن هه‌یه. هه‌ندێ جار ژنێك نهیخواستوه له گه‌ڵ مێرده‌که‌ی درێژه به ژیان بدات، به‌ڵام چون بنه‌ماڵه‌ی خواستوویه، ناچار به به‌رده‌وامی ئه‌و ژیانه بووه. هه‌ر وه‌کوو ده‌زانرێ هه‌م نه‌ریتی کۆمه‌ڵگا هه‌م یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران مافی جیابوونه‌وه یان ”ته‌ڵاق” به ژن نادا و ئه‌و مافه له ده‌ستی پیاو دایه. ژن بۆ رزگار بوون له ده‌ست ئه‌و ژیانه تاڵه تا راده‌یه‌ک له نێو برۆکراسی ئێران دا هات و چووی پێ ده‌کرێت، که به‌شێ له ژیانی به فیڕۆ ده‌چێت. کاتی وا هه‌یه که ژنێك بۆ ماوه‌یه‌کی 15 تا 10 ساڵان هه‌ندێ جار زۆرتریش له‌سه‌ر ئه‌ساسی ”ناچیزه” که حوکمێكی شه‌رعیه، بێچاره ماوه‌ته‌وه. له ئه‌م ماوه درێژه دا سیسته‌می دادوه‌ری ئێران، ئیزنی ئیزدواجی دووباره به پیاو ده‌دات به‌ڵام ژن هه‌تا پچڕانی دوایی ئه‌و مافه‌ی نییه.
پێویستی زۆرتر به هه‌بوونی کوڕ، له نێو بنه‌ماڵه‌ی هه‌ورامان دا خاڵێكیتری نه‌رێنییه و وه‌جاخکوێری خۆیان له نه‌بوونی کوڕ ده‌زانن و زۆر جار به‌و بۆنه‌وه که ژنێك كوڕی به دونیا نه‌هێناوه، که‌وتۆته به‌ر تانه و ته‌شه‌ر و زۆر جار یان ژن هاتیه به سه‌ریا یان ته‌ڵاق دراوه. ئه‌وه له حاڵێك دایه که زانست سه‌لماندوویه تۆمی پیاو، ره‌گه‌زی نێرینه دیاری ده‌کات. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، بوونی کچ زۆر به پێویستی نازانن و خۆیانی پێوه ماندوو ناکه‌ن و کچێك كه به دوای دا کوڕ به دونیا نه‌یه‌ت، به قه‌ده‌مشه‌ڕ ده‌ناسن. زۆر جار ژنێك كه ته‌مه‌نی هێشتا نه‌گه‌یشتۆته 30 ساڵ 7 ـ 8 منداڵی به دونیا هێناوه که ئه‌وه بۆته هۆی کاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر جه‌سته و ده‌روونی ئه‌و.
خه‌ته‌نه‌ی کچان که نه‌ریتێکی سامییه‌کانه و زۆرتر له لایه‌ن وڵاته ئه‌فریقییه‌کان و عه‌ڕه‌به‌کان په‌یڕه‌و ده‌کرێ، له ئایینی زه‌رده‌شت دا هیچ جێگایه‌کی نییه و له دوای هێرشی عه‌ڕه‌به‌کان بۆ سه‌ر کوردستان، وه‌ک فه‌ڕزێکی ئیسلامی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردی دا سه‌پێندرا. به‌ڵام شێوازی خه‌ته‌نه‌کردن له هه‌ورامان ته‌نها به شێوه‌یه‌کی رواڵه‌تی بۆ بههانهبڕکردنی ئیسلامییه‌کان بووه و له شێوازی وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان و ئه‌فریقییه‌کان که خانمی ”واریس دیری” وه‌ک قوربانییه‌کی ئه‌و دیارده‌یه، که ئه‌وڕۆ باڵوێزی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ خه‌بات دژی خه‌ته‌نه‌کردنی کچانه و له بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆی دا ده‌یگێڕێته‌وه، جیاوازه. خه‌ته‌نه‌ی کچان ئه‌مڕۆ له لایه‌ن مرۆڤدۆستانه‌وه به کرده‌وه‌یه‌کی نامرۆڤانه و دژی مافی مرۆڤ ده‌زانرێ و ئه‌و دیارده‌یه تا 20 ساڵی به‌رێ، له هه‌ورامان به گشتی و یان به‌شێکی زۆری ئه‌و ناوچه‌یه باو بووه و له لایه‌ن مامۆستایانی ئایینی به بانگه‌شه‌ی ئه‌وه که ”هه‌ر ژنێک خه‌ته‌نه نه‌کرابێ، نانی ده‌ستی ناخورێ” ڕه‌وا کراوه. ئه‌وه‌ی که جێگای خۆشحالییه ئه‌وه‌یه که ئه‌وڕۆ به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی زانیاری له هه‌ورامان، ئه‌م دیارده‌یه که‌م بۆته‌وه و به ده‌گمه‌ن هه‌ڵده‌که‌وێ. شایان به ئاماژه‌یه که خه‌ته‌نه له نێو سامییه‌کان به مه‌به‌ستی دابه‌زاندنی هێزی جنسی کچان و کۆنترۆڵ کردنیان ئه‌نجام ده‌درا که له روانگه‌ی پزیشکیشه‌وه به کارێکی ناڕه‌وا ده‌ناسرێ و کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندرووستی ژنانێک که بوونه‌ته قوربانی ئه‌م دیارده‌یه هه‌یه، وه‌ک هه‌وکردن و نه‌خۆشی ده‌روونی.
زیهنییه‌تی ژن و ماڵ و باوه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ژن ته‌نیا هی نێوماڵ و ئه‌رکی ته‌نیا به‌خێوکردنی منداڵه، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که ژن نه‌توانێ له دابینکردنی چاره‌نووسی خۆی و وڵاته‌که‌ی دا ڕوڵ بگێڕێ و ڕێگای ئه‌وه‌ی پێ نادرێ که به‌شداری کار و باری نێو کۆمه‌ڵگا ببێت. بۆ ئه‌وه‌ی ژن سه‌ربه‌خۆیی ئابووری نه‌بێ و به‌رده‌وام موحتاجی ده‌ستی پیاو بێت، پێش له چالاکی ئابووری ئه‌و ده‌گیرێت. به داخه‌وه ئه‌وڕۆ به پێچه‌وانه‌ی مێژووی هه‌ورامان که پێشتر ئاماژه‌مان پێ‌کرد، زۆرجار پێش دێت که ژنێکی هه‌ورامی توانای هۆنه‌ری وه‌کوو گۆرانیبێژی و … هه‌یه، به‌ڵام ئیزنی پێ نادرێ بینوێنێ و ئه‌گه‌ریش هاتوو ژنێکی هه‌ورامی توانی گۆرانی بێژێت، ئه‌وه له زمانی خۆیه‌وه نایبێژێ و له زمان و هه‌ستی پیاوه‌وه ده‌یبێژێت. هه‌ر چه‌ند به‌داخه‌وه له کوردستان به گشتی ئه‌و ڕچه‌یه نه‌شکاوه. له زۆر شوێنی هه‌ورامان به‌ر له خوێندنی کچان ده‌گرن و ده‌رفه‌تی خوێندنیان لێ ده‌گیرێ. ئه‌و شته‌ی که زۆر جێگه‌ی داخه ئه‌وه‌یه که ئه‌وڕۆ هیچ چه‌شنه ڕێکخراوێکی مه‌ده‌نی، ئابووری، فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری و سیاسی ژنان له هه‌ورامان بوونیان نیه. به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و زه‌خت و زۆره‌ی که له ئێران دا له سه‌ر گه‌لان به گشتی و ژنان به تایبه‌تی په‌یڕه‌و ده‌کرێت. نه‌بوونی ڕێکخراوه‌یه‌ک که داکۆکی له مافی ژنان بکات، یه‌کێک له‌و کهموکووڕیانهیه وا ده‌کا هه‌ندێ جار ژنی ئازارچه‌شتوو له ئه‌وپه‌ڕی ناچاری و بێ ده‌ره‌تانییه‌وه ڕوو له دیارده‌ی خۆکوژی بکات.
په‌یوه‌ندی ئه‌وینداری باو له جیهانی ئه‌مڕۆ دا که ته‌نیا له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کی سه‌ره‌تایی و دواکه‌وتووی جنسی بنه‌ما ده‌گرێ و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی له ته‌ک ئه‌وین دا نییه و جوانان ده‌کێشێ به‌ره‌و لۆمپه‌نیزم(بێبهندوباری) پای کێشاوه‌ته نێو هه‌ورامانیش. که له ئاکامی ئه‌م دیارده‌یه ئه‌وه‌ی زیاتر زیانی به‌رده‌که‌وێ کچانی لاون. له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی دا زۆر ئیزدواج له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سک بۆته باو، که زۆرجار ده‌بێته به‌ڵای گیانی ژنان. ئه‌م کێشانه که ئاماژه‌ی پێکرا و سه‌دان کێشهیتر که له چوارچێوه‌ی ئه‌م وتاره دا ناگونجێ، پێویستی به چاره‌سه‌ری هه‌یه.
له ڕۆژی ئه‌وڕۆ دا سێ جۆره تێڕوانینی سه‌ره‌کی له سه‌ر ژن و مافی ژن هه‌یه، که پێویسته هه‌ر سێ بخرێنه به‌ر توێژینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن تا بزانین کامیان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ژن له وڵاتی ئێمه شیاوتره. یه‌که‌میان تێڕوانینی دۆگماتیسمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه، که له‌سه‌ر ئه‌ساسی پیاوسالاری و دینسالاری و دۆگمایه و ژن وه‌کوو ڕه‌گه‌زی لاواز و ڕه‌گه‌زی دووه‌م ده‌بینرێت. ئێران وه‌کوو نوێنه‌رێکی ئه‌م هێڵه ئه‌وڕۆ باڵی ڕه‌شی به سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئێمه دا کێشاوه، که ئاماژه‌کردن به چه‌ند ماده‌یه‌کی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران له‌سه‌ر ژن تا ڕاده‌یه‌ک تێڕوانینی ئه‌م هێڵه‌مان پێ ده‌ناسێنێ. یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران له هه‌ر لایه‌نێکه‌وه، وه‌ک شایه‌تیدان له دادگا، میراتبردن و دییه … دوو ژن له به‌رامبه‌ری یه‌ک پیاو حیساب ده‌کات. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر ژنێکی دووگیان له ڕووداوێک دا بکوژرێ، منداڵه‌که‌ی که هێشتا له دایک نه‌بووه، ئه‌گه‌ر چوار مانگی هه‌بێت و کوڕ بێت، دوو به‌رامبه‌ری دایکه‌که‌ی دییه‌ی هه‌یه و ئه‌گه‌ر ژنێک پیاوێک بکوژێ حوکمی قه‌ساسی پێ ده‌درێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بێ- پیاوێک ژنێک بکوژێت- حوکمی قه‌ساس نادرێت، چون پیاوێک به به‌های دوو ژنه. له میراتی باوک یان دایک، دوو خوشک به‌شی برایه‌کیان لێ ده‌که‌وێت. له سه‌رمایه‌یه‌ک که ژن و پیاوێک به ده‌ستیان هێناوه، له دوای مردنی پیاوه‌که ژنه‌که‌ی ته‌نیا یه‌ک له هه‌شتی ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ی پێده‌گات. له‌و سیسته‌مه‌دا ژن له ژێر چارشێوی ڕه‌ش دا شاردراوه‌ته‌وه و وه‌کوو مرۆڤێک مافی ئینسانی پێ ڕه‌وا نابینرێت. ته‌نانه‌ت بۆ دیتنی دایک و باوکی خۆیشی ده‌بێ له مێرده‌که‌ی ئیزن بخوازێ. کاتێ ژن و مێردێك له یه‌ک جیا ده‌بنه‌وه، مافی بردنی منداڵ به پیاو ده‌درێت و منداڵ له دایک جیا ده‌کرێته‌وه.
ئه‌م خاڵانه که ته‌نیا به‌شێكی زۆر که‌من له‌و گوشارانه‌ی که له لایه‌ن ئه‌و هێڵه‌وه دێته سه‌ر ژن، ژنێك كه سه‌رچاوه‌ی ژین و ئازادی و خوڵقاندنه، ده‌کا به کۆیله‌یه‌کی ته‌واو، که ئه‌م تێڕوانینه دوور له تێڕوانینی مێژوویی کۆمه‌ڵگای کوردییه و له لایه‌ن عه‌ڕه‌به‌کانه‌وه و هه‌ره دواییچ ئاخونده‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه له سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئێـمه سه‌پێندراوه و کۆمه‌ڵگای ئێـمه هیچ کات له دڵه‌وه ئه‌وه‌ی پێ په‌سه‌ند نه‌بووه.
هێڵی دووهه‌م تێڕوانینی رۆژئاوایه که له سه‌ر بنه‌مای تێڕوانینی نێئۆلیبرالیسم یان مۆدێڕنیته‌ی سه‌رمایه‌دارییه. که ژن به نێوی ئازادی ده‌خه‌نه نێو چاڵێكی قووڵتر و له گه‌وهه‌ری دایک بوون دووری ده‌خه‌نه‌وه و ده‌یکه‌ن به ئامێری رێكلام بۆ فرۆشتنی کاڵاکانی خۆیان. ژن ده‌که‌ن به کاڵایه‌ک و ده‌یخه‌نه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابووری خۆیان و له‌شی ئه‌و مامه‌ڵه و ساتوسه‌ودای له سه‌ر ده‌کرێ و رۆحی ئه‌و ده‌کوژرێ. که ئاوا بوونی فاحشهخانهکان و په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی له‌شفرۆشی سه‌رچاوه‌ی خۆیان له‌وه ده‌گرن. قهناعهتدانی ژن به ئازادییه‌کی سه‌ره‌تایی و به‌رته‌سک وه‌ک ئه‌وه‌ی کام جل و به‌رگ له‌به‌رکه‌ی و چۆن ئارایش بکه‌ی و سه‌دان خاڵی‌تر، که پێویست نیه له‌م وتاره دا ناو ببرێن، هه‌تا بگاته ئازادی جنسی(سێکس) ناتوانێت ته‌عریفێکی ته‌واو له ئازادی بێت و ئه‌وه ته‌نیا بێڕێزی به ڕۆحی ئازادییه و ته‌ڵه‌که‌یه‌کی مۆدێڕنیته‌ی کاپیتالیستیه له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی. به‌شێکی زۆری ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن ئه‌م هێڵه‌وه به ئازادی ناوی لێ ده‌برێ، له ته‌ک فه‌رهه‌نگ و ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵگای کوردی ناکۆکی هه‌یه و ناتوانێت له کوردستان وه‌کوو چاره‌سه‌ری سه‌قامگیر ببێت. به‌رخۆدانی کۆمه‌ڵگای کوردی له‌م 20 ساڵه‌ی دوایی دا له به‌رامبه‌ری ئه‌و په‌لاماره فه‌رهه‌نگی و ئه‌خلاقییه ئه‌و ڕاستییه ده‌رده‌خات.
هێڵی سێهه‌م تێڕوانینی فه‌لسه‌فه‌ی ئاپۆچییه. ڕێبه‌ر ئاپۆ له ئاکامی توێژینه‌وه‌یه‌کی قووڵی مێژوویی و به باوه‌ڕی له سه‌ر ئه‌وه‌ی که ”ژن ژیانه، ژیان مه‌کووژن” و گرینگی‌دان به چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ژن، هاوته‌ریبی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی و به زانینی ژن وه‌ک سه‌رچاوه‌ی ئازادی و گوتنی ئه‌وه‌ی”هه‌ر ژنێکی کۆیله، پیاوێکی کۆیله‌ی به دواوه‌یه و ژن و پیاوێکی کۆیله‌ش کۆمه‌ڵگایه‌کی کۆیله پێک دێنن” و به دیاری کردنی فۆرموڵی ”هه‌تا کێشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین چاره‌سه‌ر نه‌بێت، کێشه‌کانی جیهان چاره‌سه‌ر نابێت و هه‌تا کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر نه‌بێت، کێشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین چاره‌سه‌ر نابێت و هه‌تا کێشه‌ی ژن چاره‌سه‌ر نه‌بێت، کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر نابێت” به سه‌نتێزێک له خاڵه ئه‌رێنییه‌کانی دوو تێڕوانینی پێشوو و به له به‌رچاوگرتنی ڕاستییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی، ئایدۆلۆژی ڕزگاری ژنی ئافراند. له ئاکامی ئه‌و ئایدۆلۆژییه دا ئه‌وڕۆ ژنێک خۆلقێنراوه به ئیراده‌یه‌کی ئازاد که شانبه‌شانی پیاو، بێ هیچ جیاوازییه‌کی ڕه‌گه‌زی بۆ دابینکردنی چاره‌نووسی گه‌لی کورد ڕۆڵ ده‌گێڕێ. هه‌زاران کچی کورد که کچانی هه‌ورامانیش له نێو ئه‌م ڕیزانه دا جێی خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه، له ده‌یان ڕێکخراوه‌ی سیاسی، فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری و ته‌نانه‌ت گه‌ریلاییش دا بۆ مافی خۆیان و هه‌موو ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و جیهان به هه‌ڵدانی درووشمی ” ئێمه نامووسی که‌س نین، نامووسمان ئازادیمانه” تێده‌کۆشن. که له‌م ڕێبازه دا هه‌زاران قاره‌مانی و فیداکاری ڕوویداوه و به سه‌دان و هه‌زاران میلیتان وه‌کوو بێریتان، بێریڤان، زیلان، سه‌ما، ڕووناهی، ڤیان و … گیانی خۆیان به‌خت کردوه.
ژنی کورد به تایبه‌ت له باکووری کوردستان هه‌تا چه‌ند ساڵی به‌رێ له ژێر چه‌پۆکی پاشڤه‌ڕۆیی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌چه‌وسێنرایه‌وه و ته‌نانه‌ت مافی هاتنه ده‌ری له ماڵ نه‌بوو. به‌ڵام ئه‌وڕۆ به هه‌زاران سیاسه‌تمه‌دار و فه‌رمانده و هونه‌رمه‌ندی لێ هه‌ڵکه‌وتووه و ئه‌و شته‌ی که به‌رێ شووره‌یی بوو، ئه‌وڕۆ شانازییه و ئه‌و شته‌ی که به‌رێ ئاوات بوو، ئه‌وڕۆ ئاساییه. سیسته‌می کۆنفێدڕالیسمی دیموکراتیک که پێشکه‌وتووترین مێتۆدی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵگایه و بیرۆکه‌ی ئه‌و له لایه‌ن ڕێبه‌ر ئاپۆ داڕێژراوه، جێگه‌یه‌کی به‌رز به ژنان و جوانان که نیوه‌ی جوانانیش کچانی لاون، ده‌دات. له ڕوانگه‌ی ئاپۆییسمهوه مافه ڕاسته‌قینه‌کانی ژن به ته‌واوی شیکراونه‌ته‌وه، که ئاماژه‌کردن به هه‌موویان له ئه‌م وتاره دا ناگونجێ و بۆ وه‌ده‌ستهێنانی زانیاری زۆرتر، لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر پاڕادایمی ڕێبه‌ر ئاپۆ و خوێندنی کتێب و سه‌رجه‌م به‌رهه‌م و سه‌رچاوه هزرییه‌کانی ئه‌م هێله، به خوێنه‌رانی هێژای ئه‌م وتاره پێشنیار ده‌که‌م. به‌رهه‌می ئه‌م هێڵه ژنێکی ئازاد و ئاگا و به ئه‌خلاقه که له ته‌ک ریالیته‌ی مێژوویی و ئه‌وڕۆیی کوردستان به ته‌واوی ده‌گونجێ. که واته ئه‌م هێڵه ته‌نیا میکانیزمی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ژن له کوردستانه، هه‌ر بۆیه دوژمن له بڵاوبوونه‌وه‌ی له نێو گه‌ل دا ده‌ترسێ.