فەرهاد پاوە
وڵات یان نیشتمان، واتا ئه‌و شوێن و جوگرافیایه‌ی كه به درێژایی سه‌دان و هه‌زاران ساڵ بۆته لانكه و به‌ستێنێك بۆ پێشكه‌وتن و پێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵگا و فه‌رهه‌نگ و زانیاری مێژوویی تێیدا شكڵی گرتووه، بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كان له هه‌ر نه‌ته‌وه، ره‌چه‌ڵه‌ك، ره‌نگ و ئایینێك خاوه‌ن گرینگی و پیرۆزییه‌کی تایبه‌ته. وڵات ته‌نیا شوێنی پێكهاتن و پێشكه‌وتنی فه‌رهه‌نگ و بواری ماددی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی نیه، به‌ڵكوو، لانكه و به‌ستێنێكه كه تێیدا هه‌ست، رۆح و مێژووه‌كه‌ی پێكهاتووه. كه‌وابوو، بێبه‌ش بوون له وڵات، دێته واتای بێ ماڵ و حاڵ بوون، بێ رۆح بوون. ئه‌گه‌ر گه‌ڵێك یان كۆمه‌ڵگایه‌ك، وڵاته‌كی لێ زه‌وت بكرێت، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه به ئاسانی ده‌كرێت كه فه‌رهه‌نگی ماددی و مه‌عنه‌ویشی لێ زه‌وت بكرێت. به‌م پێیه گرینگی و خۆشه‌ویستی وڵات و شوێنی ژیان، شتێك نیه كه مرۆڤ بتوانێ حاشای لێبكات یان له‌بیری بباتههو.
ئه‌گه‌ر چاوێك به مێژوو مرۆڤایه‌تی و گه‌لانی جیهاندا بخشێنین، به‌روونی ده‌بینین كه هه‌موو كۆمه‌ڵگا و نه‌ته‌وه‌كان له‌پێناو پاراستن، ئاوه‌دانی و پێشخستنی وڵاته‌كه‌یان زۆر نه‌هامه‌تی و ره‌نجیان كێشاوه. ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ری یان هه‌وڵی داگیركردنی دراوه، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پارێزوانیان لێكردووه، بگره گیانی خۆشیان فیدای كردووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له لایان خۆشهوهیست بووه و به‌واتایه‌كی دیكه، به‌شێكی حاشاهه‌ڵنه‌گر لهناسنامه و واتای ژین و ژیانیان بووه. كوردستان یه‌ك له كۆنترین و ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتانی جیهانه كه به درێژایی مێژوو چاوی نه‌یاران و پاوانخوازان له‌سه‌ری بووه، داگیركراوه، گه‌له‌كی چه‌وسێندراوه‌ته‌وه، دابه‌ش كراوه و هتد؛ به‌ڵام گه‌له‌كه‌ی هیچ كات ده‌ستی له تێكۆشان و پاراستنی هه‌ڵنه‌گرتووه. له‌م پرۆسه‌ی تێكۆشان و بهرخۆدانهداش، گه‌نجان به هۆی ئه‌وه‌ی كه خاوه‌ن زیاترین هێز، هه‌ست و ویستی ئازادیخوازی و یه‌كسانین، پێشه‌نگایه‌تیان كردووه و به‌دیلی گه‌وره و به‌نرخی زۆریان داوه.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌توانین بڵێن كه له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا، وڵاتپارێزی، سه‌ره‌تا ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی گه‌نجانه. داهاتووی وڵات و كۆمه‌ڵگا به‌ده‌ستی ئه‌وانه، خاوه‌ن خولیا و خه‌یاڵی ئازادین، رۆحی گه‌نج داگیركاری و بنده‌ستی ره‌د ده‌كاته‌وه و تێكۆشانی له‌به‌رامبه‌ر ده‌كات. ئه‌مه ته‌نیا دروشم نیه، به‌ڵكوو بابه‌تێكه كه مێژوو سه‌لماندوویه‌تی و ئێستاكه‌ش و هه‌ر سه‌رده‌مێك له‌ئارادایه. لێره‌دا ئه‌م پرسیارانه دێنه ئاراوه كه ئاخۆ، وڵاتپارێزی راسته‌قینه چۆن ده‌كرێت و پێوانه‌كانی چین؟ گه‌نجان كه به‌رده‌وام زیاترین به‌دیل و تێچووی تێكۆشانیان داوه و بۆ گه‌ل و كۆمه‌ڵگا پێشه‌نگایه‌تیان كردووه، چۆن ده‌توانن رۆڵی پێشه‌نگایه‌تی خۆیان له‌م بواره‌شدا به‌باشی پێكبهێنن؟
پێش هه‌موو شتێك، پێویسته كه ئه‌م راستیه قه‌بووڵ بكه‌ین كه مرۆڤ هه‌تاكوو شتێك به‌باشی نه‌ناسێت، ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ش خۆشی بوێت یان بیپارێزێت. تۆ چه‌نده شتێك به‌باشی بناسی، ئه‌وه‌نده‌ش ده‌توانی خۆشت بوێت یان خاوه‌نداری لێبكه‌یت. ئه‌گه‌ر ناسین و تێگه‌یشتن، سه‌رانسه‌ر، رواڵه‌تی و ئه‌زبه‌ر بێت، ئه‌وا حه‌ز كردن و پاراستنیش، سه‌رانسه‌ر و رواڵه‌تی ده‌بێت و له‌كاتی ته‌نگانه و ماندووبوون، به ئاسانی ده‌ستی لێههڵدهگریت و وێڵی ده‌كه‌یت؛ هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش راسته.
كه‌وابوو، پێش هه‌موو شتێك گه‌نجانی كورد كه پێشه‌نگایه‌تی وڵاتپارێزی و خۆشه‌ویستی وڵات ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌شیان سه‌لماندووه، پێویسته هه‌وڵبده‌ن به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی و هه‌مه‌لایه‌نه، گه‌ل، فه‌رهه‌نگ، زمان، جوگرافی و مێژووی خۆیان بناسن. به‌تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه له‌هه‌موو بوارێكه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین، “رێبه‌ر ئاپۆ” ناوی به‌رگی پێنجه‌می كتێبی مانیفستۆی شارستانیه‌تی دیمۆكراتیكی كردووه به ” به‌رگریكردن له كوردان، گه‌لێك له‌ناو چنگی قڕكردنی كه‌لتووریدا”. ئه‌مه دێته واتای ئه‌وه‌ی كه دوژمنانی گه‌لی كورد و وڵاتی كوردستان، گه‌یشتوون به‌و قه‌ناعه‌تی كه به كوشتن و شه‌ڕی فیزیكی، ناتوانن كورد و كوردستان له‌ناو ببه‌ن، هه‌ربۆیه رێ و رێبازی جیاواز، له‌وانه، رێبازی فه‌رهه‌نگیان گرتۆته به‌ر. گه‌لی كورد به‌تایبه‌ت گه‌نجانی، به‌درێژایی مێژوو ئه‌وه‌یان سه‌لماندوو كه هه‌تا دوایی، شه‌ڕكه‌ر و بوێرن و سه‌نگه‌ری تێكۆشانیان به‌رنه‌داوه. خاڵی لاواز، كه‌م و كورتی له ناسینی وڵات و بواری فكری و رێباز و شێوازی تێكۆشاندا بووه. گه‌نجانی كورد پێویسته پێش هه‌موو شتێك خاوه‌ن خوێندنه‌وه‌یه‌كی راست و دروست له مێژوو و شوناسی خۆیان و كۆمه‌ڵگا و گه‌ل و وڵاته‌كه‌یان بن. سه‌رنج بده‌ن، داگیركه‌رانی كوردستان پێش هه‌موو شتێك، ده‌یانهه‌وێت ئه‌و هێز و زانسته راسته‌قینه، كه هێز و زانستی خۆناسینه، له‌گه‌لی كورد و به‌تایبه‌ت گه‌نجان زه‌وت بكه‌ن. تا بۆیان بكرێت حاشا و نكۆڵی له مێژوو، نرخ و به‌هاكانی كورد و كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یشی كه نه‌توانن له‌ناوی ببه‌ن یان حاشای لێبكه‌ن، هه‌وڵی به‌لاڕێدا بردنی ده‌دن. چوون ئامانجیان ئه‌وه‌یه كه، گه‌نجان له ره‌گ و ریشه داببڕن، جه‌وانێكی بێ ره‌گ و رێشه به شێوه‌یه‌كی ساده و ساكار ده‌بێته داره‌ده‌ست و ده‌سته‌مۆی ده‌سه‌ڵات و داگیركه‌ران، بگره تا ئه‌و شوێنه ده‌چێ و وه‌ها له‌خۆ نامۆ ده‌بێ كه هه‌ست به داگیركاری ناكات، به‌م هۆیه‌شه‌وه بیر و هزری پاراستن و خۆڕاگری به خیاڵیدا نایێت. وڵات و مێژوو و گه‌له‌كه‌ی ناناسێت، چوون نایناسێت، ناتوانێت خۆشی بوێت، چوون حه‌زی لێناكات و خۆشی ناوێ، هه‌وڵی پاراستنی نادات و لێی هه‌ڵده‌ێت.
زۆر گرینگه كه گه‌نجانی كورد، ئاگاداری ئه‌و ره‌شه‌كوژی و نه‌هامه‌تیانه بن كه به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌یاندا هاتوو، پێوسته بزانن كه وڵاته‌كه‌مان لانكه‌ی مرۆڤایه‌تی بووه، پێوسته زانا، بیرمه‌ند، گه‌وره پیاو و ژنانی كورد بناسن. پێوسته زانیاریان له‌سه‌ر ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، زمان، جوگرافی كوردستان هه‌بێ. زۆر گرینگه كه مێژووی تێكۆشان و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی بخوێننه‌وه و فێری ببن و ئه‌زموونی لێوه‌ربگرن. به‌گشتی ده‌بێ ئێمه ببین به خاوه‌نی بیر و هۆشێكی مێژوویی، ئه‌م زانابوونی مێژوویی و خۆناسینهیه كه دوژمنان لێی ده‌ترسن و به‌هه‌موو هه‌وڵ و هێزی خۆیانه‌وه دژایه‌تی ده‌كه‌ن. گه‌نجێك كه زانابوونی مێژوویی هه‌بێ، زۆر ئه‌سته‌مه كه به‌لارێدا بچێت یان ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مێك بتوانێت تین و توانای بخاته خزمه‌تی خۆی.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی و پێوانه‌كانی وڵاتپارێزی نوێ له رۆژی ئه‌وڕۆدا بۆ گه‌نجانی كورد، ده‌توانین تیشك بخه‌ینه سه‌ر چه‌ن خاڵێكی زۆر بنه‌ڕه‌تی. ئێستاكه گه‌له‌كه‌مان و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی به پێشه‌نگایه‌تی شۆڕشگێڕانی ئاپۆیی له گۆڕه‌پانی گوتار و كرداردا بۆته نموونه و پێشه‌نگی ئازادیخوازی. زۆر ده‌ستكه‌وتی به‌نرخی مسۆگه‌ر كردووه و زیاتر له هه‌ركات نزیكه‌ی ئازادی و سه‌ربه‌ستی بۆته‌وه. بێگومان ئه‌مه‌ش له‌سایه‌ی ره‌نج و ماندووبوونی رێبه‌ر ئاپۆ و ئه‌و فكر و فه‌لسه‌فه و پارادیگمایه‌یه كه پێشكه‌شی گه‌لی كورد و هه‌موو مرۆڤایه‌تی كردووه. خۆڕاگری وڵاتپارێزییهك كه هه‌نووكه گه‌ریلاكانی ئازادی له ههڕیمهكانی پاراستنی مێدیا پیشانی هه‌موو جیهانی ده‌ده‌ن، ده‌توانین بڵێن كه له مێژوودا كه‌م وێنه و ده‌گمه‌نه. هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه گه‌ریلاكانی ئازادی به هێزی زانابوون و مهعنهوییاتێك كه له پارادایمی رێبه‌ر ئاپۆ وه‌ری ده‌گرن شه‌ڕ ده‌كه‌ن و سه‌ركه‌وتن ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.
گه‌نجانی كورد پێوسته ئه‌م شێوه له وڵاتپارێزی بۆ خۆیان به بنه‌ما بگرن، له‌م قۆناخه‌دا، چیدی ته‌نیا نزیكایه‌تی و مامه‌ڵه‌ی سۆزداری و حهزكردنێكی سه‌رانسه‌ر وه‌ڵامده‌ره‌وه نیه؛ به واتایه‌كی دیكه، ده‌بێ گه‌نجان ببن به خاوه‌ن زهنییه‌ت، تێڕوانین و كه‌سایه‌تێكی دیمۆكراتیك و ئێكۆلۆژیك كه باوه‌ڕی به ئازادی ئازادی ژن هه‌یه. ئه‌مه كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و پارادیگمایه‌یه كه هه‌نووكه خۆڕاگری ده‌كات و سه‌ره‌نجی هه‌موو ئازادیخوازان و تێكۆشه‌رانی جیهانی بۆ لای خۆی راكێشاوه. گه‌نجانی كورد پێویسته سه‌ره‌تا ئه‌م پێوان و فاكته‌رانه له كه‌سایه‌تی خۆیاندا پێكبهێنن و لێی تێبگه‌ن. خۆیان په‌روه‌رده بكه‌ن تا بتوانن كۆمه‌ڵگا په‌روه‌رده بكه‌ن و بیپارێزن. پاراستن ته‌نیا به قسه و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زبه‌ر و رواڵه‌تی ناكرێت. ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئێمه‌ی گه‌نج ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵبده‌ین هه‌سته‌كانمان كه ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات خراپ و چه‌واشه‌ی كردوون، سه‌رڕاست بكه‌ینه‌وه. كه‌سایه‌تییه‌ك بونیاد بنێن كه له‌م قۆناخه هه‌ستیار و مێژووییه‌دا كه رژێمه داگیركه‌ره‌كانی كوردستان هه‌ر چه‌شنه په‌لامار و ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر كۆمه‌ڵگا و وڵاته‌كه‌مان، بتوانین ئه‌ركی پێشه‌نگایه‌تی و پاراستنی وڵات به‌باشترین شێوه پێكبهێنین.
سەرچاوە: ژمارەی ٢٣ی گۆڤاری ژیلەمۆ