ئه‌نجامنامه‌ی یەکەمین کۆنگرەی ئوروپای پارتی ژیانی ئازادی كوردستان – پژاك ٢٠٢٢
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به قۆناغێكی هه‌ستیار و ئاڵۆزدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.گۆڕانكاری له سیسته‌می ستاتۆپارێزهكاندا، رۆژه‌ڤی هێز و ئه‌كته‌رانی كاریگه‌ر له مه‌یدانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌كه‌دایه. دوابه‌دوای ده‌ركه‌وتنی داعش و دواتر تێكشكاندنی ئه‌و هێزه،گۆڕانكاری له هاوكێشه سیاسیه‌كاندا هاته ئاراوه. رژیمی ئێران ده‌ركه‌وتنی داعشی وه‌ك ده‌رفه‌تێك بەكارهێنا بۆ دەستتێوەردانی زیاتری سەربازی و سیاسی به‌ربڵاو له وڵاتانی دراوسێدا. په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژمونخوازی ئێران گه‌یشته ئاستێكی مه‌ترسیدار بۆ به‌رژه‌وه‌ندنی هێزه هێژمونخوازه جیهانیه‌كان له ناوچه‌كه‌دا.
لاوازی و بێ پلانی ده‌سته‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران له چاره‌سه‌ری كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌كانی ئێران و سیاسه‌تی سه‌ركوت و برسی كردنی گه‌ل، بووه‌ته هۆی سه‌رهەڵدانی گه‌ڵان و رادیكال بوونه‌وه‌ی خواستی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران. هەژاری، بێكاری، نه‌بوونی ئازادیه سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان، قووڵبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئابوری، دیپلۆماسی ناكارامە، سه‌ركوتی سیسته‌ماتیكی ژنان، گه‌نده‌ڵیی سیاسی و ئیداری و سه‌ركوتی بیرمه‌ندانی ئایینه جیاوازه‌كان و درێژه‌دانی سیاسه‌تی گرتن و ئەشكنجه و کوشتن، بووه‌ته هۆی ناره‌زایه‌تی به‌ربڵاوی گه‌لانی ئێران.
له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئاوادا ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی به‌شدار له گۆرانكاریه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، خۆیان بۆ قۆناغێکی نوێ ئاماده ده‌كه‌ن، گه‌لانی ئێرانیش له گەڕان بەدوای مۆدێلی ژیانێكی ئازاد و شایسته دان. رێكخستنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان – پژاك له ئوروپا به هه‌ستكردن به حه‌ساسیه‌تی دۆخەکە خۆی بۆ قۆناغی نوێ ئاماده ده‌كات. له‌و چوارچێوه‌دا له رۆژانی ٣ هه‌تا ٥ی مانگی ٦ی ٢٠٢٢ لە وڵاتی سوئێد یەکەمین کۆنگرەی خەباتی خۆی لە ئوروپا به‌ڕێوه برد.
لە کۆنگرەدا بە چڕوپڕی لەسەر رەوشی سیاسەتی جیهانی، ناوچەیی و بەتایبەت ئەو بابەتانەی کە راستەوخۆ و یا ناڕاستەوخۆ پەیوەندیان بە کوردستان بەگشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی هەیە، گفت‌وگوی لەسەر کرا.
لەسەر توکمەکردنی تێکۆشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و کوردستان بە گشتی و بۆ پێشخستنی خەباتی هاوبەش لەگەڵ تەڤگەری شۆڕشگێڕی، دیموکراتیک و رزگاریخوازی نەتەوەیی گەلانی ئێران، ژنان، کرێکاران و زەحمەتکێشان لە کۆنگرەدا باس و گفتگۆی کرا.
کۆنگرە بە پێی ئەو دۆخەی کە لە کوردستان و ناوچەکەدا تێپەڕدەبێت و پێویستی تێکۆشان لە هەموو مەیدانەکانی خەباتدا، هەروەها بۆ وڵامدەربوون بە ئەم دۆخە، باسێکی بەرفراوانی لەسەر پێویستی پتەوکردنی رێکخستن کرد. پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە پێشخستنی رێکخستن و بەرزکردنەوەی ئاستی روحی شۆڕشگێڕی رێگەچارەی هەنوکەیی تێکۆشانی رزگاری نەتەوەیی و کۆمەڵایەتییە.
کۆنگرە بە روحی شۆڕشگێڕی و بە شەفافیەتەوە باس و گفتگۆی لەسەر لاوازیەکانی پێشووتری خەباتی پژاک لە ئوروپادا کرد. بایەخدان بە ئەو هەوڵ و تێکۆشان و دەستکەوتانەی کە تا ئێستا لە خەباتی پژاکی ئوروپادا وەدەست هاتون و هاتونەتە ئاراوە، نەخستە ژێر سێبەری کەموکوڕی و لاوازیەکان. رێز لە هەموو ئەندام و دۆست و وڵاتپارێزانە گیرا کە بوونەتە هێز و وزەی تێکۆشانی پارتەکەمان لە دەرەوەی وڵات.
کۆنگرە لە دوای شرۆڤە کردنی رەوشی رابردوی خەباتی پژاک لە دەرەوەی وڵات و دیاریکردنی لاوازی و دەستکەوتەکان، دەرفەت و لەمپەرەکان و پێویستیەکانی تێکۆشانی داهاتووی خەباتی پژاک لە دەرەوەی وڵات دەستنیشان کرد و بە وردی دیاسپۆرای کوردی خستە بەر شیکردنەو.
کۆنگرە دەستنیشانی کرد کە حاشاهەڵنەگرە کە کۆچبەربوونی کوردان بۆ دەرەوەی وڵات، راستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ پەیوەندی بەو پرسە نەتەوەیی، سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتیانەوە هەیە کە لە ئاکامی سیاسەتی داگیرکەرانی کوردستاندا خوڵقاون و زۆربەی هەرە زۆری کوردانی دەرەوەی وڵات راستەوخۆ رووبەڕووی ئەو زۆری و زەحمەتی و توندوتیژیەی کە بەسەر گەلەکەماندا سەپاوە، بوونەتەوە.
ئەو بارودۆخە لەگەڵ هەموو ئازارەکان، هەگبەیەکی پڕی لە هەستی نیشتمانپەروەری، ماتەوزە(پتانسیڵ)، ئەزموون و تواناییشی خولقاندووە کە ئەگەر باش هەڵبسەنگێندرێ و بیری لێبکرێتەوە و ئۆرگانیزە بکردرێت، دەتوانێت هەم ببێتە پاڵپشتی شۆڕشی ناوخۆ، هەمیش ببێتە هێزی ئاواکردنی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیکی کوردان لە هەندەران، تا تاک و کۆمەڵگای کورد لە هەندەران بتوانێت وێڕای کەڵک وه‌گرتن لە دەرفەتەکان و باشیەکانی کۆمەڵگای خانەخوێ، لە نرخە ئەرێنیەکانی کولتووری کوردی و ناسنامەی کوردی دانەبڕدرێت.
ئوروپا ژمارەیەکی بەرچاوی کوردی هەرچوارپارچەی كوردستان و ماتەوزەی بەرچاوی کاروخەباتی تێدایە کە ئێمە تا ئیستا نەمانتوانییوە بە باشی ئەو ماتەوزە بخەینە گەڕ. بەشێک لەو کەمووکۆڕیانە کە نەیانهێشتووە ئێمە وەک رێکخستنی پژاک لە ئوروپا بەباشی ئەو ئیمکانانە بخەینە گه‌ڕ، له کۆنگرەدا دەستنیشان کران و رێبازی چارەسەرییان تاوتوێ كرا‌و. قووڵبوونەوە بۆ شێوازی نوێ و دۆزینەوەی رێبازی گونجاو بۆ پێشەنگایەتییەکی ڕاست خرایه به‌رباس.
له قۆناغی ئه‌مرۆماندا رێكخستنێكی تۆكمه له ئوروپا كه پشت به هێز و ئیراده‌ی گه‌ل ببه‌ستێت و به تێكۆشانێكی دیموكراتیك و به دوور له ده‌مارگرژی و به خوێنده‌وه‌ی قوڵی روداوه‌كان، ده‌توانێت ئاراسته‌ی گۆرانكاریه‌كان به‌روه دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی دیموكراتیك و جەماوەری بگۆرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کۆنگرە به شرۆڤه‌یه‌كی ورد و هه‌مه‌لایه‌نه ئه‌م بریارانه‌ی ژێروهی له كه‌ش و هه‌وایه‌كی گه‌رم و شۆڕشگێرانه‌دا په‌سند كرد:
١) ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ ئازادی ئیراده‌ی كوردی ئازاده و كلیلی چاره‌سه‌ری پرسی دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیانه له كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا. به‌و پێیه‌ش تێكۆشان بۆ ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ ناوه‌ندی كار و خه‌باتی ئێمه ده‌بێت.
٢) له ژێر فه‌لسه‌فه‌ی ئازادی ژن‌دا تێكۆشان دژی زێهنیه‌تی جنسیه‌ت پارێز به بنەما ده‌گرین.
٣) پاراستنی كولتوری ئەرێنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌ك هه‌وێنی كاری رێكخستنی به بنه‌ما ده‌گیرێت.
٤) ژیانی هاوبه‌شی گه‌لان و په‌ره‌پێدان به كولتوری پێكه‌وه ژیان و ناسینی جیاوازیه‌كان له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی همۆژێنی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه به بنەما ده‌گیردرێت.
٥) دیپلۆماسی وه‌ك ئامرازی ئاشتی و نزیكایه‌تی دۆستانه‌ی گه‌لان ده‌بینرێت. له‌و چوارچێوه‌دا دیپلۆماسی گه‌ل به‌بنه‌ما ده‌گیرێت و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل رێکخراوە مه‌ده‌نی و کۆمەڵایەتیەکانی گه‌لانی تر ئه‌وله‌ویه‌تی كارمان ده‌بێت.
کۆنگرە چه‌ندین بابەتی دیكه‌ی له خۆ گرت، وه‌ك مژاری گه‌نجان، ژنان، ژینگه. به پلاننامه‌یه‌كی توكمه و به دورشمی (خۆمان بە رێکخستن دەکەین، نەتەوەی دێموکراتیک ئاوا دەکەین، رێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین و کوردستان رزگار دەکەین) له کەش و هەوایەکی پڕ له جۆش و خرۆشدا و به مۆراڵی به‌رز كۆتایی به كاره‌كانی خۆی هێنا.
پارتی ژیانی ئازادی كوردستان-پژاك
ئوروپا ٦/٢٠٢٢