ژمارەی ٩٥ی گۆڤاری ئاڵترناتیوی ئۆرگانی فەرمی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک)، بڵاو کرایەوە. پژاک شرۆڤەیەکی سیاسی لە بارودۆخی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی لەم هەژمارەی ئاڵترناتیودا، بە جێ کردووە. بەو هۆیەی کە مانگی گوڵان لە روانگەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورددا بە مانگی شەهیدان دەناسرێ، لەم گۆڤارەدا بەرخۆدان و تێکۆشانی شەهیدانی راگەیاندنی پژاک و شەهید فەرزاد کەمانگەر و هەڤاڵانی، خراوەتە بەر باسەوە. هەروەها لەم ژمارەیەدا لێوردبوونەوەیەکی قووڵ لەسەر گۆڕانکاریە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی سەد ساڵی رابردووی ئێران کراوە و بەشێکی دیکەیش تەرخان کراوە بە رەهەندەکانی پەیمانی قەسری شیرین و بەسەرهاتەکانی ئەو پەیمانە لە کوردستاندا.
بۆ وەرگرتنی ژمارەی ٩٥ی گۆڤاری ئاڵترناتیو، ئێرە کلیک بکەن