پارتی کرێکارانی کوردستان (پ.ک.ک) ٤٢یەمین ساڵی خەبات و تێکۆشانی شکۆمەندانەی خۆی تێپەڕاند. بەرهەم و دەستکەوتی ئەو تێکۆشانە بۆ مرۆڤایەتی، پەرگالی کۆنفیدرالیسم و نەتەوەی دیمۆکراتیک لەسەر بنەمای کەرامەت و شان و شکۆی ئازادی ژنە. بەرز راگرتنی ئەو رۆژە مەزنە، شانازییەکی یەکجار گەورەیە بۆ نەتەوەکەمان و گەلانی ستەملێکراوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان کە بەرهەمی رەنجی مێژوویی و مرۆیی لەڕادەبەدەری شەهیدانە لە پێناو وەدەستهێنانی مافی رەوای ژیانی ئازاد بۆ کۆمەڵگا.
چڵ و دو ساڵ بەر لە ئێستا، تێکۆشانی مێژوویی په‌که‌که بە تێگەیشتن لەوەی کە «كوردستان كۆلۆنیه_ داگیركراوه» له سه‌ر رێگای «سه‌ر له نوێ ژیانه‌وه” ده‌ستیپێكرد. پاش تێپه‌ڕاندنی قۆناخگه‌لێكی لێوان‌لێو له گیانبازی و فیداكاری، پرۆسه‌ی وهچهكوژی راوه‌ستاند و پاش قۆناخی به كوردستانی و گه‌لی بوون، هه‌نووكه هه‌نگاوی ناوه‌ته قۆناخی هه‌رێمی و جیهانی بوون كه به‌ئاشكرایی و به هیزه‌وه گۆڕه‌پانه‌كانی تێكۆشانی ئایدیالۆژیكی و پارادایمیكی به پێشخستن و پێگه‌یاندنی شوناسی «كوردی ئازاد، ژنی ئازاد و نه‌ته‌وه ئازاده‌كان» له سه‌ر بنه‌مای ناوه‌ندبوونی چه‌مكی «دیمۆكراسی» خستووه‌ته ژێر كاریگه‌ری قووڵی خۆیه‌وه. به‌های مرۆیی پارادایمی «شارستانی دیمۆكراتیك و ئێكۆلۆژیك له سه‌ر بنه‌مای ئازادی ژن» له رۆژگاری ئه‌ورۆدا، به حه‌قیقت بۆته ده‌نگ و هێمای تێكۆشانی ئازادیخوازانی جیهان به تایبه‌ت چه‌پگه‌را، فمینیست، پارێزه‌رانی ژینگه و دیمۆكراسی خوازه‌كان كه هه‌وڵده‌ده‌ن به تێكۆشانی ئه‌خلاقی و سیاسی، دوانه‌ی «ژن و كۆمه‌ڵگا» له چنگی وهچهكوژی دزێوی «ده‌وڵه‌ت و سه‌رمایه‌داری ترسێنه‌ر» قوتار بكه‌ن. كه‌رامه‌ت و به‌های ئه‌خلاقی و سیاسی په‌كه‌كه له‌وه‌دایه كه به هێزه‌وه به رێبه‌رایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆ توانی «كۆمه‌ڵگای كونفیدرالی و نه‌ته‌وه‌ی دیمۆكراتیك» دابرێژێت و گه‌ڵاڵه‌ی بكات، شتێك كه خه‌یاڵ و خولیای هه‌زاران ساڵه‌ی مرۆڤایه‌تی و سه‌دان ساڵه له سه‌رده‌می 400 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زۆردارانه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه داری بووه و هه‌یه. جێگای شانازی و پێنازینێكی زۆره كه گه‌ڵاڵه كردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و ژنی ئازاد، به‌هێزتر له دیارده‌ی ده‌وڵه‌ت، سه‌رئه‌نجام دووباره له جوگرافیایێك هاته ئاراوه كه به چه‌شنی مزۆپۆتامیای مێژوویی بۆ ده‌ركه‌وتنی فه‌رهه‌نگ و شارستانی مرۆڤایه‌تی، ماوه‌یه‌كی زۆر لانكه بووه.
په‌كه‌كه دروشم نیه، كرداره و سه‌لماندی كه مرۆڤایه‌تی به‌خورتی توانای تێكشكاندنی «سیسته‌می پاوانكردنی هێز و سه‌رمایه” و”دیل كردنی ژن” ی به ئاشكرا له رێگای به كارهێنانی “كونفدرالیسم و نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیكی” هه‌یه. هه‌رئه‌م رۆشن بوونی رێگای تێكۆشانه، حه‌قیقه‌ت و راستی ئه‌خلاقی و سیاسی په‌كه‌كه یه كه نه‌یارانی كۆمه‌ڵگای دیمۆكراتیك بۆ سه‌ركوتكردنی له ساڵی 1999 زایینی به گه‌له‌كۆمه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له دژی راوه‌ستان؛ به هۆی ئه‌وه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی ژیاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مێژووی تێكۆشان، له سوسیالیستهكانهوه هه‌تا ئایینی فه‌رهه‌نگی له به‌رامبه‌ر ئایینی سیاسی و به كه‌ره‌سته بوویه. بابه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ری رێبه‌ر ئۆجه‌لان كه له رێزی بزووتنه‌وه دیموكراتیكهكهی و گه‌له‌كه‌ی، هه‌زاران نه‌فه‌ر له رۆڵه‌كانی ئه‌م ئاو و خاكه گه‌یشتنه پله‌ی به‌رزی شه‌هاده‌ت، وه‌ك به‌كار هێنانی ئه‌خلاقی هونه‌ری بیناسازی بۆ دارشتنی بینای ئازادی كۆمه‌ڵگاكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. ئێستاكه به جوانی و روونی ته‌واو خه‌ڵكی دونیا شاهیدی كاریگه‌ریه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی ئازادی و ئه‌ندێشه نوێیه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه له سه‌ر زۆربه‌ی بزووتنه‌وه سه‌ره‌كییه‌كانی جیهانن. توڕه‌یی هه‌ژمۆنی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ته پارێزكاره و داگیركه‌ره‌كانی كوردستان به هۆی به جیهانی بوونی ئه‌م ئه‌ندێشه و رێگایه‌یه كه ته‌نگی به پروسه‌ی به‌جیهانی بوونی سه‌رمایه‌داری هه‌ڵچنیوه. جیگای شانازییه‌كی زۆره كه په‌كه‌كه تاقه بزووتنه‌وه‌ی جیهانیه كه به هۆی ره‌سن بوونی شێوازی تێكۆشانی بۆ گه‌لان، رووبه‌ڕووی یه‌كه‌مین گه‌له‌كۆمه‌ی جیهانی بۆته‌وه؛ له به‌ر ئه‌وه‌ی كه له په‌ره‌سه‌ندنی ده‌تۆقن. بێگومان رۆژێك ئه‌م گه‌له‌كۆمه‌یه هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه به دژی فرماندهران و پێكهێنه‌رانی كه نیشانه‌كانی هه‌ر له ئێستاوه دیارن. ئه‌گه‌ر شاهیدی ئه‌وه‌ین كه بزووتنه‌وه‌كانی ئازادیخوازی سوسیالیست، فمینیست، ئانارشیست و گه‌نجان له كیشوره جیاوازه‌كان روانگه و چاویان له رێباز و ئه‌ندێشه‌ی تێكۆشانی رێبه‌ر ئاپۆیه، هۆكاره‌كه‌ی سه‌لماندنی پراكتیكی و فیداكاری هێزه‌كانی گه‌ریلایه له‌م رێگایه‌دا. ئازادیخوازان و نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كان به باشی ده‌بینن كه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێستاكه بۆته ناوه‌ندی ئاڵۆزی شه‌ڕی جیهانی سێهه‌م كه ده‌یان ده‌وڵه‌تی جیهانی كوردستانیان كردووه به ناوه‌ندی ئه‌م شه‌ڕه. په‌كه‌كه و گه‌ریلاش وه‌ك هێزی سێهه‌م، گه‌وره‌ترین به‌ره‌یان بۆ نه‌ته‌وه چهوهساوهكان له به‌رامبه‌ر تاڵانكهران و كوژران كردۆته‌وه. له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی پشتیوانی كرداری گه‌لان به زانیاری و هه‌ست به‌رزی، له توركیاوه هه‌تا ئێران و سووریا و وڵاتانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه بوونه‌ته گۆڕه‌پانی ئه‌سب تاودان و تالانكهری زلهێزانی جیهانی و ناوچه‌یی، رزگاری و ئازادی ره‌وایان به ده‌ست ده‌خه‌ن.
وه‌ك “پارتی ژیانی ئازادی كوردستان _ پژاك” به باوڕ به فیداكاری ئه‌و رۆڵانه‌ی كه شه‌هیدی گه‌له‌كه‌مانن و هه‌روه‌ها باوه‌ڕی ته‌واو به فیداكاری گه‌له‌كه‌مان كه یه‌كێك له فیداكارترین گه‌لانه، وێڕای جه‌خت كردنه‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له هه‌ستیارترین قۆناخی تێكۆشان و پاراستنی ره‌وا، زیاتر له رابردوو نزیكی ئازادی بووینه‌ته‌وه، دڵنیاین كه په‌كه‌كه دیاری و ده‌ستكه‌وتی بێ وێنه‌ی دیمۆكراسی و ئازادی بۆ گه‌لانه و یه‌كێتی گه‌لانی كورد، عه‌رب، فارس و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمه‌كه ده‌توانێت به شكۆی به‌رخۆدانی كۆبانی و حه‌فتانین، بڵێسه‌كانی هیوا له هه‌ولێر، ئامه‌د و سنه یش پێبخات. ئه‌ركی ژنان، گه‌نجان، كرێكاران و رۆشنبیران و چالاكانی كۆمه‌ڵگایه كه وه‌ك پێشه‌نگانی رێگا، ئه‌م مه‌شغه‌ڵه هه‌تا تروپكی لوتكه‌ی ئازادی هه‌ڵبگرن. خۆشویستنی بزووتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه، هه‌نگاوی كرداری و هاتنه مه‌یدانی تێكۆشان بۆ ئازادی مرۆڤه‌كان خۆیانه. روژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان ئه‌مرۆكه زیاتر له هه‌ركات پێویستیان به په‌كه‌كه هه‌یه و تاقه رێگا، به‌شداری دیمۆكراتیكی گه‌لانه له پاڵ بزووتنه‌وه‌كه‌یان. ئێستا كه جیهان ناو و ده‌نگی په‌كه‌كه ی بیستووه، ئه‌ركێكی قورس‌تر كه‌وتووه‌ته سه‌ر شانی تاك به تاكی كوردی ئازاد و له‌و باوه‌ڕه‌داین كه ئه‌م رێگا سه‌خت و دژواره‌ش وه‌ك ساڵانی رابردوو له 43هه‌مین ساڵی تێكۆشان تێپه‌ڕده‌كه‌ن. وێڕای پیرۆزبایی 27 نوامبر، ساڵرۆژی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی ره‌وای په‌كه‌كه، راده‌گه‌یێنین كه هیوا، ره‌نج و تێكۆشان، ته‌واوكه‌ری رێگای ئازادی مرۆڤایه‌تی به پێشه‌نگایه‌تی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مانه.
پارتی ژیانی ئازادی كوردستان _ پژاك
26 _ 11_ 2020