یازده‌هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شه‌ورای ئیسلامی و مه‌جلیسی شاره‌زایانی رێبه‌ری له كاتێكدا به‌ڕێوه‌ده‌چێ كه ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانی ركابه‌ر له سیسته‌می ده‌سه‌ڵات گه‌رموگوڕتر بووه و هه‌روه‌ها كه به‌رچاوه، له‌م گه‌رماوگه‌رمه‌دا، به‌گژیه‌كداچوونی رژێم له گه‌ڵ هژمۆنی جیهانی له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و داگیركاری، بارودۆخی سیاسی گه‌یاندووه به لووتكه‌ی قه‌یران. دۆخی سیاسی كائۆتیك، به‌بێ به‌زه‌یی دۆخی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی هێناوه‌ته به‌ر هه‌ڵدێری داڕمان. ئه‌وه‌ی كه له روخساری رووتی ئه‌م سیسته‌مه‌وه دیاره، بنپێكردنی هه‌رچی زیاتری مافه دیمۆكراتیكه‌كانی گه‌لانی ئێران و به‌تایبه‌تی گه‌لی كورده.
له خوله‌كانی رابردوو، گه‌لان هه‌میشه به رێكاری «گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی» ده‌نگیان داوه، نه به سیسته‌می كۆماری ئیسلامی، به‌ڵام به هۆی زاڵبوونی «ئه‌ندازیاری زۆر» له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا، به‌رده‌وام به ئامارێكی ساخته، ئه‌نجامێكی ناڕاستیان ڕاگه‌یاندووه و به‌سه‌ر جهماوریاندا سه‌پاندووه. به‌م هۆیه‌شه‌وه، هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، دێته واتای به‌رده‌وامیی ره‌وتی كوشتن و سه‌ركوتی سیاسی جه‌ماوری نارازی له میانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی دیمۆكراتیكی به‌فرانباری ۱۳٩۶ و خه‌زه‌ڵوه‌ری ۱۳۹۸. ئاكار و هه‌ڵوێستی زۆردارانه‌ی شه‌ورای پاسه‌وان (شورای نگهبان) له‌مه‌ڕ نه‌دانی شیاویی(رد صلاحیت) به ناڕازیان و بیرجیاوازان، به روونی هێمای ئه‌ندازیاری «شه‌ڕ له دژی كۆمه‌ڵگایه”. ئه‌م سیسته‌مه ناسه‌قامگیره، له كۆكوژی هۆڤانه‌ی خۆپیشانده‌ران بگره هه‌تا بانگه‌شه‌ی قیزه‌ون له‌دژی لایه‌نه دیمۆكراتیكه‌كان و رهدكردنی شیاویی به‌ربژێره‌كانی هه‌ڵبژاردن، به‌بێ ترس و به‌شێوه‌ی ملهوڕانه له چه‌كی ئایینی سیاسی له دژی كۆمه‌ڵگای ئه‌خلاقی، سیاسی و رۆشنبیر كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت. یاسا و مافی كردووه به چه‌كی كوژه‌ری ده‌وڵه‌ت له دژی گه‌ل و سه‌رجه‌م ورده‌كارییه‌كانی خهڵكفریودهرانهی ئه‌وه یاسایانه‌ش، له مه‌جلیسێك په‌سه‌ندی ده‌كات كه بۆ خۆی كردوویه به جێگای ئه‌ندازیاری شه‌ڕ و چهڵهمهكێشهی به‌رده‌وام و بێكۆتایی؛ به‌م پێیه مه‌جلیسی له ناوه‌رۆك و ره‌وتی سروشتی ده‌رخستووه و كردوویه به گۆڕه‌پانی سه‌ركوتی هزره سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه دیمۆكراتیكه‌كان.
وه‌كوو «كۆمه‌ڵگای دیمۆكراتیك و ئازادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (كۆدار)» و «پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك)» به زانیاری و شاره‌زایی ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه، فۆرمی مه‌جلیسی داهاتوو هه‌روه‌ها كه له شێوازی زاڵمانه‌ی رهدكردنی شیاویی و بن پێكردنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری مافی گه‌لان به شێوازی ئه‌ندازیاری فێلبازانه و ملهۆڕانه دیاره، مه‌جلیسی شه‌ڕ و هه‌ڕه‌شه‌یه نه چاره‌سه‌ری، كه‌وابوو له ئاست ئه‌مه‌دا، هه‌ر چه‌شنه نه‌رمی نواندن و پێ رهوادیتنێ به چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لان ده‌زانین و به پێی مافی دیمۆكراتیك و سه‌لماوی خۆمان و گه‌لان و به‌تایبه‌ت گه‌لی كورد، به‌ته‌واوی بایكۆتی ده‌كه‌ین و داوا له كۆمه‌ڵانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه پشتبه‌ستوو به ئێراداه و داخوازی دیمۆكراتیكی خۆیان، وه‌ڵامێكی پته‌و به زوڵم و زۆری سیسته‌می كۆماری ئێسلامی له دژی خۆیان بده‌نه‌وه.
بناغه‌كانی به‌پێوه‌ری هه‌ڵوێسته‌كانمان له‌مه‌ڕ بایكۆتی چالاكانه‌ی یازده‌هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی نوێنه‌رانی شه‌ورای ئێسلامی و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شاره‌زایانی رێبه‌ری ئێران، به‌م چه‌شنه راده‌گه‌یێنین.
- مه‌جلیس هێمۆژن و یه‌كده‌سته و له پێناو توندئاژۆیی بناژۆخوازه‌كان پێكهاته‌ی پێدراوه.
- به شێوه‌ی فاشیستیانه و شونیستی رهدكردنی شیاوییهكان پێكهاتووه.
- هه‌رله ئێستاوه ئه‌نجامی پێشوه‌ختی ساخته‌كارانه‌ی زیاتر له نیوه‌ی كورسیه‌كانی مه‌جلیس له به‌رژه‌وه‌ندی بناژۆخوازه‌كان ئه‌ندازیاری كراوه.
- له ژێر كاریگه‌ری پێداویستیه شهڕانگێزانهكانی سیسته‌م بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ل ململانێ و یهكانگیربوونه گه‌مارۆیی- ناوه‌كییه‌كان له پێناو پاراستنی داگیركاری چل ساڵه‌ی، به‌شێوازێكی تۆخ، بیچم و فۆرمێكی سه‌ره‌ڕۆیانه به هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشه‌رۆژ دراوه.
- كه‌ڵك وه‌رگرتنی خراپی رژێم له پێگه و شوێنگه و ناكۆكیه عه‌شیره‌یی، فه‌رهه‌نگی و مه‌زهه‌بییه‌كان بۆ گوڕكردنی ركابه‌ریه‌كانی هه‌ڵبژاردن له نێوان چین و توێژه‌كانی جه‌ماوه‌ر، په‌تی سه‌رئاو و فێڵێكی كۆنه كه وا دیاره له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا به شێوازێكی به‌هێز به‌رده‌وام ده‌كات.
- مه‌جلیس به چه‌شنی هه‌موو رێكخراوه‌كانی سیسته‌م پرۆژه‌یه‌كی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی گه‌لان و به‌تایبه‌ت گه‌لی كوردی نیه و رواڵه‌تی و فورمالیتهیه. چاودێریی بهپهسندزانینی(استصوابی) شونیستی شه‌ورای پاسه‌وان(شورای نگهبان) به‌رژه‌وندییه‌كانی سیسته‌می كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر ویست و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لان ده‌سه‌پێنێت.
- مه‌جلیس هه‌تا ئێستا هیچ یاسایه‌كی له بابه‌ت به‌رژه‌وندییه‌كانی ئه‌یاله‌تی گه‌لان و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان په‌سه‌ند نه‌كردووه.
- مه‌جلیس وه‌ك ناوه‌ند و هێزی یاسادانان، فۆرمی رێكخراوی توندوتیژی و شه‌ڕی به‌خۆوه گرتووه كه مامه‌ڵه‌ی خراپ و سه‌ركوتی خۆپیشانده‌رانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و ره‌شه‌كوژی سیسته‌ماتیكی كۆڵبه‌ران نموونه‌ی به‌رچاو و حاشاهه‌ڵنه‌گری ئه‌مه‌ن. هه‌روه‌ها سیاسه‌ته‌كانی ئینكار و ئاسیمیلاسیۆنی به شێوازی ماده‌ی یاسایی ده‌سه‌ڵاتپارێز كه له‌سه‌ر ئه‌ساسی پێوه‌ره‌كانی هه‌ڵاواردنی «نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی، ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی و لیبرالیستی»یه، داده‌ڕێژێت و به‌شێوه‌ی ژه‌حراوی ده‌رخواردی كۆمه‌ڵگای ده‌دات.
- مه‌جلیسی شهوراكان به‌چه‌شنی ڕێكخراوه‌كانی دیكه‌ی سیسته‌م، پیاوسالاره و پێگه‌ی دیمۆكراتیكی ژنان له ئاست پله‌وپایه‌كانی به هۆی جۆری سیاسه‌تی شه‌ڕئه‌نگێز نێوان ره‌گه‌زی ژن و پیاو، ره‌چاو نه‌كراوه، به‌م پێیه شیاوی ئه‌وه‌یه كه به شێوازی رادیكاڵ له لایان ژنانه‌وه وه‌ك نیوه‌ی كۆمه‌ڵگا بایكۆت بكرێت.
- پره‌نسیبه دیمۆكراتیكه‌كان ده‌خاته ژێرپێ و بنچینه‌كانی رێوه‌به‌ری له سه‌رئه‌ساسی ده‌سه‌ڵاتی یه‌ك نه‌ته‌وه، یه‌ك ده‌وڵه‌ت، یه‌ك ئاڵا، یه‌ك فه‌رهه‌نگ، یه‌ك زمان، یه‌ك مێژوو، یه‌ك مه‌زهه‌ب و تاكهپهرهستییه شونیستییهكان پته‌و و داده‌مه‌زرێنێت.
- ناڕه‌زایه‌تی و سه‌رپێچی مه‌ده‌نی له دژی سیسته‌می سه‌ره‌ڕۆ، تاكه رێكاری رادیكاڵه له‌پێناو ریشه كێشكردنی ده‌موده‌زگای گه‌نده‌ڵی و زوڵمی بهپێكهاتهكراوی سیسته‌مه.
- گه‌لی كورد له خوله‌كانی رابردوودا، به‌رده‌وام ده‌نگی به هه‌ڵبژارده‌ی گۆڕینی ریشه‌یی داوه، كه‌وابوو چاوه‌ڕوانی گشتی ئه‌وه‌یه كه بایكۆتی چالاكانه وه‌ك ره‌وتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی هه‌ڵبژێرن.
- وه‌ك كۆدار_ په‌ژاك ته‌نیا هه‌ڵبژاردنێك په‌سه‌ند ده‌كه‌ین كه دیمۆكراتیك بێت و پره‌نسیبه‌كانی له گونجاندنی دیمۆكراتیك له گه‌ڵ ئه‌و نه‌خشه رێگایه‌ی كه له ساڵی ۲۰۱۸ رامانگه‌یاندبوو، مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی گه‌لان و گه‌لی كورد به فه‌رمی بناسێت.
كۆمه‌ڵگای دیمۆكراتیك و ئازادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (كۆدار)
پارتی ژیانی ئازادی كوردستان(پژاك)
٩ \۲\۲۰۲۰