بۆ رای گشتی:

دوێنێ رێکەوتی 09.01.2013 گوێی بیستی هەواڵی دڵتەزێنی شەهیدبوونی سێی ژنە سیاسەتمەداری کورد بە ناوەکانی هەڤال سەکینە جانسز یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، فیدان دوغان نوێنەری کەنەکە لە وڵاتی فەرانسە و لەیلا سۆیلەمەز سیاسەتمەداری کورد لە شاری پاریسی پێتەختی فەرانسە بووین کە لە ئەنجامی هێرشێکی تيروريستى دا شەهید کراون و هەتا ئێستاکە بکەرانی ئەم کردەوە هۆڤانەیە ئاشکرا نەکراون.

وەک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، ئەم هێرشە درندانەیە لەسەر سیاسەتمەدارانی کورد شەرمەزار دەکەین و بەم رێگایەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان و بەتایبەت لە رێبەری گەلی کورد، رێبەر ئاپۆ و پارتی کرێکارانی کوردستان، پەکەکە دەکەین.

بێ گومان پێک هاتنی هێرشێکی لەم چەشنە لە وڵاتێکی وەک فەرانسە و لەبەرامبەر کەسایەتی گەلێکی خاوەن ئەو ئاستە لە تێکۆشان و بەتایبەت لە بەرامبەر ژنە سیاسەتمەدارانی کورد،کارەساتيكى نوێیە وگەلەکەمان و سەرجەم لایەنە کوردییە بەرپرسیارەکانی رووبەرووی نیگەرانی جیدی کردۆتەوە . ئەمە روون و ئاشکرایە کە دەوڵەتی فەرانسە لە پێناو پاراستنی ئەم کەسایەتیانە بەرپرسیارە و روودانی بویەری بەم شێوازە لەو وڵاتە، لەکەیەك له سه ر روخسارى ئه م دەوڵەتە سازده كات. بە تایبەت کە هەنووکە گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادی خوازانەی گەلی کورد، لە قۆناخێکی یەگجار زۆر هەستیار دا تێدەپەرێت، رووداوی لەم چەشنە هەڵگڕی واتای زۆر مەترسیدارە بۆ گەلی کورد. لەسەر ئەم بنەمایە بانگ لە دەوڵەتی فەرانسە دەکەین کە پێویستە بە زووترین کات ئەم رووداوە روون بکاتەوە و ئاشکرای بکات کە کام هێز لە پشت ئەم هێرشە درندانەیە هەیە و بکوژانی ئەم سياسه تمه دارانه سه زا بکات.

شەهیدبوونی ئەم گەورە سیاسەتمەدارانە، خەسارێکی گەورەیە بۆ گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادی خوازانەی گەلی کورد. ژنيكى تيكوشه ر وەک هەڤاڵ سەکنیە جانسز لە تێکۆشانی سەردەمیانە و هاوچەرخی کورد خاوەن پێگەیەکی تایبەتە و سەرجەم ژیانی خۆی بۆ تێکۆشان لە پێناو ئازادی گەلی کورد و بەتایبەت ئازادی ژنانی کورد تەرخان کرد. هەڤال فیدان و هەڤاڵ لەیلاش هه ر وه ها لە تێکۆشانی ئازادی خوازی گەلی کورد دا، خاوەن رۆڵی تایبەت بوون. لەسەر ئەم بنەمایە بانگ لە سەرجەم گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان و لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت کوردانی نیشتەجێی ئەورووپا دەکەین کە بە شێوەی جەماوەری و بە شێوەیەکی شیاوی ئەم شەهیدە قارەمانانە، خاوەنداریەتی خۆیان نیشان بدەن و لە پێناو ئاشکرا کردنی ئەو پیلانە چەپەڵانەی کە لە پشت ئەم کردەوە تيروريستييه شاراوەیە، لە هەموو گۆرەپانەکاندا دەست بە چالاکی و رێپێوان بکەن.

 

سڵاو و رێزی شۆرشگێری
کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک
10.01.2013