ڕۆژان سنە

کاتێ کە بارۆدۆخی وڵاتێک لە ناو قەیران و ئاڵۆزیبدا بێت بە تایبەت ئەگەر کێشەی ئەساسی ناسنامە و دۆخی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی ژنان بێت، دەوڵەت لە قووڵکردنەوەی کێشەکان خاوەن رۆڵێکی گرنگ دەبێت. لەم نێوەندەدا پێویستی بە پرۆژە و رێگەی چارەسەری هەیە. هەربۆیە لە بەر ئەم هۆکارە کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان کژار بۆ چارەسەری قەیران و ئاڵۆزی ژنانی رۆهەڵاتی کوردستان و ئێران کە بە هۆی سیاسەتی هەڵەی دەوڵەتی ئیران بە سەر کۆمەڵگا هاتووە نە خشەڕێگایەکی چارەسەری بۆ کێشەی ژنان پێشکەشکرد. ئەو نەخشە ڕێگایە کلیلی چارەسەریە بۆ کێشەکانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا.

رێبەر ئاپۆ دەڵێت” بۆ تێگەیشتن لە بارۆدۆخی ئازادی هەرکۆمەڵگایەک ، دەبێت بڕوانیتە بارودۆخی ئازادی ژنان لەو کۆمەڵگایەدا”. ژنان بنچینەی راستەقینەی کۆمەڵگای مرۆڤایەتین و نوێنەرایەتی ژیانێکی راست و بە ئەخلاق دەکەن. دەتوانین بە دڵنیاییەوە باس لەوە بکەین کە سەرچاوەی چارەسەری هەموو ئاڵۆزی و قەیرانی کۆمەڵگا کە سیستەمی دەسەڵاتدار و پیاوسالار بۆ بەرژەوەندی چینێکی سەردەست بە سەر کۆمەڵگا دای سەپاندووە، تەنها لە چارەسەری کێشەی ژناندا بە دی دێت.

 

ئەگەر ئاوڕێک لە دۆخی گشتی ژنان بدەین دەبینین کە کێشە و دۆخی ژنان هەموو وەکوو یەکە هیچ فەرق وجیاوازی لە نێوان ژنان نیە. لە هەر کوێ ئەم جیهانە بیت کاتێ ناسنامەی ژن بوون لەگەڵت بێت لە لایان سیستەمی پیاوسالاری و دژە ژن تووشی هێرش و توندوتیژی دەبیتەوە ، بۆیە کێشەی ژنان کاریگەری لەسەر تەواوی کێشەکانی تر دەبێت ، هێرش لە بەرامبەر ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هێرش بۆ سەر هەموو ژنانی جیهان.

سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئیران بە دوای دەستێوەردانێکی زۆری   سیاسی ،ئابووری و عەسکەریە کە لە ساڵانی دوایین لە هەرێمی رۆژهەڵاتی ناوەراست کردی، بەمەش دەیویست خۆی وەکوو هێزێکی دەسەڵاتدار لە هەرێمەکەدا نیشان بدات و لە پێناوی گەیشتن بە بەرژەوەندەی و ئامانجەکانی شەرو قەیران لە دەرەوەی سنوورەکانی بەرێوەدەبات. کۆماری ئیسلامی دەیەوێت بەیارمەتی دانی هێزەکانی وەکوو ‌حزبڵا،حه‌شدی شەعبی و حوثییه‌کانی یەمەن لە بواری عەسکەری ئابووری وە هەروەها چەوسانەوەی هێزی گەل و هێزە دمۆکراسی خوازەکان بۆ پێکهانی مەرامەکانی کەڵک وەرگرێت. دوای دەرکەوتنی ئەمریکا لە بەرجام ، بارۆدۆخی ئیران هەر دەروات بەرەو قەیران و ئاڵۆزی قووڵ دەچێت و کاردانەوەی گەل بەتایبەت ژنان لە بەرامبەر ئەم دۆخە دەردەکەوێت، دەبینین ژنان بەشداری خۆپشاندان و نارەزایەتیەکانی هەموو شارەکانی ئیران دەکەن و ڕۆڵی پێشەنگایەتی لە سەرهەڵدانەکاندا دەگێڕن.

سیستەمی ئێران بە درێژایی مێژووی خۆی هێرشی دەسکەوتەکانی گەل دەکات و لەم نێوانەدا بەتایبەت سیاسەت و توند وتیژی دژ بە ژنان بە کار دەبات کە ئەم بابەتە لاوازی و ترسی دەوڵەتی ئیران لە بەرامبەری ژنان دەسەلمێنێت. نەبوونی ژنان لە گۆڕەپانەکانی سیاسی ئابووری و کۆمەڵایەتی ، پڕ بوونی گرتووخانەکان لە ژنانی چالاکوانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ،داکەوتنی تەمەنی زەوجاندنی کچان لە سەر ناو دین و مەزهەب بۆ ئەوە کە سەر ئیرادە وهێزی ژنان لە تەمەنی منداڵیدا دەس دابگرن و کۆیلەی خۆیانیان بکەن. بەرزبوونەوەی ئاستی فەقیر و بێکاری و هتد…رووی راستەقینەی دەوڵەتی ئیران نیشان دەدات کە هیچ رێگای چارەسەری بۆ گەلانی ئیران نیە. بە پێچەوانەوە سیستەمی سەرمایەداری و دەوڵەت دژە دموکراسی و دژ بە مرۆڤایەتییە و نابێت قەت بڕوای پێ بکرێت و وەکوو هێزی چارەسەری هیوا و بڕوایمان پێ بێت.

لەبەر ئەم هۆکارانە کژار راستی سیستەمی ویلایەتی فەقێ و دەسەڵاتداری پیاوسالاری ئیرانی باش لێکۆلینەوە کرد و بەپێی پێویستی گەل و ژنان رێگای چارەسەری دیت و وەکوو پرۆژەیک پێشکەشی کرد ، تا بتوانێت بە رێخستنی هاوبەش و یەکیەتی ژنان  رژیمی دیکتاتۆری ئیران مەجبوور بە گۆڕانکاری بنەڕەتی هەموو یاسا و سیاسەتە دژە مرۆڤایەتیەکانی کە بە سەر گەلانی ئێران سەپاندوویانە بکەن ، ئیران بەرەو وڵاتێکی دیموکراتیک ببەن کە لە ناویدا هەر قەوم و نەتەوەیک بە هەر رەنگ و باوەریک پێکەوە ژیان بکەن. هەروەها کژار تیشکی دەخاتە سەر ئەوەی کە رێگەی رزگاری ئێران هەنگاو هەڵگرتنە بەرو دیمووکراتی بوون و دەبێت ژنان لە هەموو گۆڕەپانەکاندا خاون رۆڵن وپێشەنگایەتی کۆمەڵگا بکەن.