چەندین پارتی سیاسی و رێکخراوی مەدەنی کوردستانی، ئێرانی، تورک، بەلوچستانی، سوێدی و ئامریکای لاتین حکومەتی تورکیەیان شەرمەزار کرد و داوایان لە دەوڵەتی سوێد کرد کە یارمەتی ئابووری و فرۆشتنی تەقەمەنی بۆ تورکیا ڕابگرێت.

ئەو پارت و رێکخراوانە کۆمیتەیەکیان بە ناوی “کۆمیتەی دژایەی بەرامبەر کۆمەڵکوژی لە تورکیا” راگەیاند و داوایان لە حکومەتی تورکیا کرد کە هەرچی زووتر کۆمەڵکوژی و توندوتیژی لە باکوری کوردستان ڕابگیرێت و داوای ئاشتی و ئارامیان بۆ باکوری کوردستان و تورکیا کرد. هەروەها بەشداربووان پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدانی گەل لە باکور راگەیاند.

پارت و رێکخراوەکانی “کۆمیتەی دژایەی بەرامبەر کۆمەڵکوژی لە تورکیا”:

  • پارتی سۆسیالیستی سوێد
  • پارتی عەدالەتی سۆسیالیستی سوێد
  • شۆرای پشتیوانی لە تێکۆشانی ئازادیخوازانەی گەلانی ئێران
  • پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (PJAK)
  • پارتی کۆمۆنیستی ئێران
  • هەستەی کەمینە (ئەقەلیەت)
  • پارتی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران (حیکمەتیست)
  • جەوانانی چپ لە ستۆکهۆلم
  • پارتی چەپی سوێدی لە ستۆکهۆلم
  • ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد لە سوێد (NCDK-Sverige)
  • کۆمیتەی رۆژئاوا، ستۆکهۆلم
  • پارتی یەکەتی دیموکراتیک (PYD)
  • مەجلیسی ژنانی کورد، ئامارا (AMARA‎‏‎‏‎)
  • ئینسیاتیڤی ژنانی ئازاد
  • کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان (KMMK)
  • کۆمەڵی چاندی و یەکگرتوویی گەل
  • کۆمەڵگای بەلوچ لە سوێد
  • هێزی کرێکارانی سوێد
  • کۆمەڵی دایکانی کورد لە سوێد
  • فەداییەکانی کۆمۆنیست
  • پلاتفۆرمی ئامریکای لاتین

 
 
[gdl_gallery title=”idane-kirdini-heresekani-turkiye-bo-ser-bakur-le-swed-2016-01-31″ width=”120″ height=”120″ galid=”1″ ]