بۆ رای گشتی:
ماوەیەكە  رژێمی فاشیستی توركیا بە شێوەیەكی درندانە پەرەی بە هێرشەكانی لە دژی گەلەكەمان لە باكووری كوردستان داوە و لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا ژمارەیەكی زۆر خەڵكی سڤیل قەتلعام كراون و ئەم رژێمە لە هەوڵی كاوڵكاری باكووری وڵاتەكەمان دایە. بەر لە هەر شتێك سەرجەم شەهیدانی ئەم قۆناخە وەبیردەهێنینەوە و سەری رێز لە بەردەم قامەتی بەرزیان و قارەمانیەتی بێوینەیان دادەنوێنین و هیوای تەندوروستی بۆ سەرجەم برینداران دەخوازین.
روون و ئاشكرایە كە رژێمی فاشیستی توركیا، بەم هێرشانە سیاسەتی قڕ كردن و ژینۆساید لەسەر گەلی كورد، بە ئامانج دەكات. خاڵی گرینگ و جێی ئاماژە ئەوەیە كە رژێمی توركیا نەتەنیا لە بەرامبەر گەلەكەمان لە باكووری كوردستان، بەڵكوو لە بەرامبەر سەرجەم گەلەكەمان لە هەموو بەشەكانی كوردستان لە هەوڵی بە رێكخستن كردنی پیلانی قر كردن دایە. رژێمی توركیا  لە لایەكەوەی بە دژایەتی رۆژئاوای كوردستان و بەكارهێنانی سەرجەم دەرفەتەكانی بۆ ئاستەنگ كردنی بەشداری نوێنەرانی كورد لە كۆبوونەوەی ژێنێڤ و هەوڵی بەرفراوان كردنەوەی یارمەتیەكانی بۆ چەتەكانی داعش و لە لایەكی ترەوە بە لەشكەركشی بۆ باشووری كوردستان و هەوڵدان بۆ تەسلیم وەرگرتنی حكوومەتی هەرێمی باشوور و بەكارهێنانی دەوڵەمەندییەكانی باشووری كوردستان لە دژی گەلی كورد و پەرە پێدانی قەیرانی ئابووری بە هاوكاری بەكرێگیراوەكانی خۆی، هاوتەریبی هێرشەكانی لە بەرامبەر گەلی كورد لە باكووری كوردستان پیلانی قڕ كردنی  هەمەلایەنەی گەلی كورد بەرێوە دەبات. هەروەها ئەم رژێمە فاشیستە لە هەوڵی ئەوە دایە كە بە دانی تەعویز و پووەنی تر دەوڵەتی ئێرانیش راكێش شەڕ لە بەرامبەر گەلی كوردستان بكات.
هەروەك ئاماژەمان پێیدا رژێمی توركیا لەبەرامبەر سەرجەم گەلەكەمان لە هەموو بەشەكانی كوردستان لە هەوڵی دووپات كردنەوەی سیاسەتی قڕ كردن دایە بۆیە لە بەرامبەر هێرشی هۆڤانە و نەژادپەرەستانەی رژێمی توركیا، پێویستی بە هەڵوێستی نەتەوەیی سەرجەم گەلی كورد لە هەموو بەشەكانی كوردستان هەیە. مەگەر بە هەڵوێستێكی وەها و پشتگیری سەرجەم گەلەكەمان لە بەرخۆدانی مێژوویی باكووری وڵات، بتوانین بەرەنگاری ئەم هێرشانە بینەوە و سیاسەتی نەژادپەرەستانەی رژێمی توركیا پوچەڵ بكەینەوە.
بۆ ئەو مەبەستە گەلێك چالاكی و هەوڵدان بۆ پشتیوانی لە باكووری كوردستان بەرێوە چووە. وەك كۆمەڵگای دیمۆكراتیك و ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان وێرای پیرۆز كردنی ئەو هەڵوێستانە، پاڵپشتی خۆمان بۆ سەرجەم ئەو هەوڵدانانە و بەتایبەت بۆ كەمپینی بەرخۆدان ژیانە رادەگەیێنین. هاوكات بانگ لە گەلەكەمان لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین كە لەو كات و شوێنانەی كە لەلایەن كەمپینی بەرخۆدان ژیانە بۆ پاڵپشتی باكووری وڵات راگەیێنراوە، بەشداری چالاكانە بكەن و سەرجەم شەقامەكان بكەن بە گۆرەپانی دژایەتی لەبەرامبەر فاشیسمی رژێمی توركیا. لە ماوەی رابردوو دا زنجیرە چالاكییەك لەلایەن گەلەكەمان لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە پیش كەوت كە رووبەرووی ئاستەنگیەكانی هێزە ئەمنیەكانی دەوڵەتی ئێران بۆوە، وێرای مەحكوووم كردنی ئەم هەڵسووكەوتانەی كاربەدەستانی ئێران، رادەگەیێنین كە پێویستە دەوڵەتی ئێران لە بەردەم چالاكیەكانی گەل لە دژی رژێمی فاشیستی توركیا ئاستەنگی ساز نەكات. هاوكات بانگ دەكەین كە لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان بۆ گەلەكەمان لە باكووری وڵات كە ماوەیەكە گەمارۆی چەتەكانی دەوڵەتیان بەسەردا سەپێنراوە، دەست بە كۆ كردنەوە یارمەتی مرۆڤی بكەنەوە.
هەروەها هەروەك دەزانرێت هەر دەچێت شەڕ و پێكدادانەكان لە باكووری وڵات بەرفراوانتر دەبێتەوە بۆ ئەو مەبەستە بانگ لە سەرجەم جەوانانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین كە بە بەشداری لە ریزەگانی گەریلا دا هەم بەرەكانی تێكۆشان بەهێز بكەن و هەمیش بەشداری لە هەڵمەتی بەرخۆدانی باكووری كوردستان بكەن و بەوشێوازە خاوەندارییەتی لە گەلەكەمان و لە شەهیدە قارەمانەكانی ئەم قۆناخە بكەن و ئیرادەمەندی گەلی كورد راشكاوانەی نیشانی دوژمنان و نەیارانی گەلی كوردستان بدەن.

سڵاو و رێزی شۆرشگێری
هاوسەرۆكایەتی كۆنسەی بەرێوەری KODAR
2-2-2016