سیامه‌ند موعینی –
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مه‌یدانی به‌ربه‌ره‌کانی هێژمۆنخوازان بۆ دابه‌شکردنی به‌رهه‌مه‌کانی ناوچه‌که‌یه و هاوکات به‌هێز کردن و سه‌قامگیری ده‌سته‌ڵاتی مایهندهی دهستهڵاتخوازانه که ناوچه‌که خه‌ریکه ده‌بێته وێرانه‌یه‌ک، به میلیۆنان خه‌لک له ژێر کاریگه‌ری ئه‌م کێبه‌رکێیه‌دا ئاواره و ماڵ کاولکراو بون. شه‌ڕی ده‌سته‌ڵاتخوازان له لایه‌که‌وه و ویست و خواستی گه‌لان و ئازادیخوازان له لایه‌کی تره‌وه ده‌که‌وێته پانتاییه‌که‌وه که کێشه‌یه‌کی قوڵی له سه‌ر بنه‌ما و بناخه‌ی سیستمی داڕێژراوی مۆدێرنیه‌ته‌ی کاپیتالیستی که له سه‌ر یه‌کێک له پایه‌کانی که بریتیه له میکانیزمی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه قه‌یرانێکی مه‌زنی بۆ گه‌لانی ناوچه‌که خوڵقاندوه.
پێک هێنانی ناوه‌ندی هێژمۆنیک و پێکهاته‌کانی، دیالکتیکی بنچینه‌ییه که تێڕوانینی مێژویی له‌و بنگه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. هێزه هێژمۆنخوازهکان پاش قه‌یرانێکی قوڵ، دیسان خۆیان نوژه‌ن ده‌که‌نه‌وه. هه‌ر سیستمێکی هێژمۆن له سه‌ر ئه‌ساسی (هێز و به‌رهه‌م)ی نوێ دیسان خۆی ساز ده‌کاته‌وه و به کاراکته‌ی نوی له چوارچێوه‌ی نه‌زم و سیستمی داسه‌پاودا جێگیر ده‌کرێت. بۆ تێگه‌ییشتن له کێشه‌کانی نێوان هێژمۆنخوازان پێویسته شه‌ڕ و کێشه‌کانی که له دووسه‌د ساڵی ڕابوردو ڕویان داوه خوێندنه‌وه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تیمان هه‌بێت که ئه‌و ئاڵۆزی و کێشانه له بازنه‌ی هێژمۆنی بۆ پێشکه‌وتن و ته‌مه‌دون نه‌بوه به‌ڵکو له قالبی فه‌رهه‌نگی دا هاتونه ئاراوه. ئه‌و ناکۆکیانه‌ی بۆ پاراستنی هێژمۆنی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژاواییه‌وه هاتونه‌ته ئاراوه دوای سه‌ده‌ی ١٩، لاسهنگیهکهی به لای وڵاتانی ئوروپایی دا شکاوه‌ته‌وه و له‌م کێبه‌رکێیه‌دا هێژمۆنی ئوروپا ده‌ستێکی باڵای هه‌بوه و پاشه‌کشه‌ی به هێژمۆنخوازی وڵاتانێکی وه‌ک ئێران و تورکیه کردوه، که به شێوازێک ده‌سته‌مۆی کردون، به‌ڵام کێشه‌ی گه‌وره له هه‌مبه‌ر ئه‌م هێژمۆنخوازه سه‌رکه‌وتوه دا فه‌رهه‌نگ و هێزی دینامیکی کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، به‌ربه‌ره‌کانی کردوه که له بهانبهر جێگیری فه‌رهه‌نگی مودێڕنیته‌ی کاپیتالیستی دا به‌رخۆدانی کردوه. له سه‌ده‌ی ١٩ دا ئیمپڕاتۆریه‌کانی ئێران و عوسمانی به تێڕوانینی هێزی هێژمۆنخوازی توانای شه‌ڕ و کێبه‌رکێی له گه‌ڵ وڵاتانی ئوروپاییان نه‌بوو، ته‌نیا مانه‌وه‌ی خۆیان بۆ گرینگ بوه و به شێوازێک ده‌سته‌مۆی هێژمۆنخوازی ئوروپایی بون که‌له سه‌ر حیساباتێکی که‌م مایه باڵانسێکی هێزیان پاراست. به‌ڵام فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی، به شێوازێکی جیاوازترله زۆرێک له‌به‌شه‌کانی موسته‌عمه‌راتی له جیهاندا، به جێگای گرتنی فه‌رهه‌نگی مۆدێرنی سیستمی کاپیتالیستی ئوروپایی، له به‌رامبه‌ریدا مقاومه‌تی له خۆی نیشان دا، ئه‌وه‌ی که به‌ته‌واوی نه‌کرانه موسته‌عمه‌ره له فه‌رهه‌نگی ئه‌م شوێنه‌دا سه‌رچاوه ده‌گرێت.
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌م له بواری ژئۆپولتیک و هه‌میش له بواری ناوه‌ندێکی کانزا و وزه، له دوو سه‌ده‌ی کۆتاییدا هه‌ر ده‌م له ژێر سیاسه‌تی چاوه‌دیری و کۆنتڕۆڵی وڵاتانی ئیمپریالیستیدا ژیانی سیاسی کردوه و به‌رده‌وام ئه‌م زلهێزانه پلانی سیاسی و ئابوری و ته‌نانه‌ت کۆمهڵایهتیشان بۆ داڕشتۆته‌وه، یه‌کێک له‌م پلانه دوای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی دروستکردنی سیستمی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه بوه که به پێی سیاسه‌تی ئیستعماری وڵاتانی ڕۆژاوا، ئه‌و ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وانه کۆنتڕۆل کراون و زلهێزه‌کان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له زۆرێک ڕه‌هه‌نده‌کان یارمه‌تیده‌ری ئه‌م سیستمانه بون.
گه‌لی کورد له ناو ئه‌م بازنه‌یه‌دا و به تایبه‌ت له پاش په‌یمانی سایک-پیکۆ له ١٩١٦ و په‌یمانی لۆزان له ١٩٢٣ که‌ووته به‌ر هێرشێکی قر کردن له هه‌مو بواره‌کانی سیاسی، ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیدا، و پلانی به ئاسیمیله کردن و ژنوسایدی ئه‌م گه‌له هه‌تاکو ئهمڕۆکهشی له گه‌ڵ بێت، به‌رده‌وامه و ته‌نانه‌ت به زێهنیه‌تی سایکس-پیکۆ که سنوره‌کانی کوردستانیان دابه‌ش کردوه، ده‌سته‌ڵاتدارانی حاکم به سهرکوردستاندا هه‌وڵیان داوه روناکبیر و گشت گه‌لی کورد له بواری زێهنیهتیشهوه توشی نه‌خۆشی سایکس-بیکۆ بکه‌ن و له زۆر بواردا به‌شێکی زۆر له حیزبه‌کان و نوخبه‌ی کورد توشی ئه‌م نه‌خۆشیه هاتون(کوردستانی ئێران، عێڕاق، تورکیه، سوریه) و خۆده‌رباز کردن له‌م بیرۆکه بۆ به‌شێک له نوخبه‌ی کورد کارێکی ئاسان نیه و خوێندنه‌وه‌یه‌کی زانستیانه و سه‌رده‌میانه‌ی ده‌وێت بۆ خۆڕزگارکردن له‌م نه‌هامه‌تیه.
سه‌رده‌می نوێ له سه‌ر بناخه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی مه‌زن و به پلانی گلوبالیزاسێۆن، ده‌رفه‌تێکی نوێی بۆ گه‌لی کورد ڕه‌خساندوه که بتوانێت ئیراده‌ی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی زێهنیه‌تی سایکس-بیکۆ ئیفاده بکات و له‌م گۆڕانکاریانه‌دا دیسان په‌راوێز نه‌خرێت و له ئاڵوگۆڕیه‌کانی سه‌رده‌مدا بێ ده‌ستکه‌وت نه‌بێت. ده‌وڵه‌تانی ئێڕاق و سوریه به هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ی به سه‌ریان دا هاتوه به شێوازی جاران مه‌جالی به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ گه‌لی کوردیان نه‌ماوه و به‌شێک له پاش ماوه‌کانی سیستمی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌کان بۆ پاراستنی ستاتۆ و هێژمۆنخوازی خۆیان له ناوچه‌که دا شه‌ڕێکی ماڵوێرانکه‌ر ده‌که‌ن و گه‌ل و کۆمه‌ڵگای سیڤیل باجی ئه‌م ماڵویرانکاریه ده‌ده‌نه‌وه.
له مه‌یدانی کێشه‌کاندا به شێوازێکی ده‌ستکرد و پلان داڕێژراو هێڵی شیعه و سونی سه‌نگه‌ریان له به‌رامبه‌ر یه‌کتردا گرتوه و به پڕاکتیک که‌وتونه‌ته ناو ئه‌م پلان و سهنگهربهندیهوه و به‌ره‌ی ئازادیخوازی کورد له‌م کێبهرکێهدا سه‌نگه‌ری خۆی گرتوه و پاراستنی گه‌لی هه‌ڵبژاردوه که بۆ پاراستنی ئازادی و ده‌ستکه‌وته‌کان ستراتژیه‌کی شۆڕشگێڕیه. هێڵی شیعه به پێشه‌نگی ئێران به‌رده‌وام، پلانداڕێژاو ئه‌م شه‌ڕه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی وڵاتی خۆی بردۆته پێش و له زۆر شوێن و وڵاتان سه‌رکه‌وتوانه هه‌نگاوی هه‌ڵێناوه‌ته‌وه، به شێوازێک باڵانسی هێژمۆنخوازی پاراستوه، له‌و شوێنانه‌ی پێویست به ته‌عویز بوبێت، له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی خۆی ئه‌م دانوستانه‌ی به جێیگهیاندوه. ئێران به زێهنیه‌تی هێژمۆنخوازی و هه‌نارده‌کردنی ئیسلامی شیعه، ڕۆڵی ناوه‌ند ده‌گێڕێت له کێشه‌کاندا. به‌رده‌وامی ئه‌م سیاسه‌ته له ناوچه‌که ده‌بێته هۆکاری شه‌ڕێکی ڕوخێنه‌ر و به شێوازێکی سۆبژێکتیو، وه‌ک ئامرازێکی به هێز له لایه‌ن زلهێزانه‌وه به کار ده‌هێندرێت، وڵاتانی که‌نداو، ئێران وه‌ک مۆته‌یه‌کی مه‌ترسیدار، هه‌ر ده‌م له‌به‌ر چاویانه و هۆ و سه‌به‌بی کرینی چه‌ک و سیلاح به به‌های میلیاردها دۆلار، به‌شێکی زۆر له به‌ر مه‌ترسی سیاسه‌تی هێرشبه‌رانه‌ی ئێرانه. له‌م کێشانه و به باڵانس کردنی هێزه‌کانی ناوچه ته‌نیا گه‌لانی ناوچه‌که زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن و ده‌ستکه‌وتی پوڵی خوێنی گه‌لانی ناوچه، ده‌که‌وێته سه‌ر که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه‌ی کۆمپانیاکانی موڵتی ناشناڵ و به‌کرێگیراوانی ناوچه‌که.
کێشه‌ی ئێران له گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌رچاوه، و بۆ سه‌قامگیری ئۆتۆریته و هێژمونی، به‌رده‌وام له ناو کێشه‌کاندا ڕۆڵی گێڕاوه. کێشه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی سه‌رئێشه‌یه‌کی زۆری بۆ ئێران ساز کردوه و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له ژێر ئابڵۆقه‌ی ئابوری‌دا کۆمه‌ڵگای له هه‌مو ڕه‌هه‌نده‌کان توشی قه‌یران کرد. له ده‌ستپێکدا کۆماری ئیسلامی ئێران به ئیسرار له سه‌ر شوعاری ” وزه‌ی ئه‌تۆمی مافی سه‌ره‌کی خۆمانه ” حه‌ولی داوه ئه‌م وته‌یه په‌یوه‌ند بداته‌وه به به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به کشانه‌وه و قبوڵی سه‌رشۆڕی له هه‌مبه‌ر ئامریکا و سیاسه‌تی وڵاتانی ڕۆژئاوا، ده‌یهه‌وێت له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگرتنی ئابلۆقه‌ی ئابوری له لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاوا له سه‌ر ئێران ئه‌و بابه‌ته گرێ بداته‌وه به سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتن له بواری ئابوری ئێرانه‌وه. لهوسازشهی ئێران له گه‌ڵ ئامریکا، دیسان ڕه‌وشی خراپی ئابوری به‌رده‌وام ده‌بێت، کێشه‌ی سه‌ره‌کی خه‌ڵکی ئێران ئه‌م ئابڵۆقانه نین به‌ڵکو کێشه‌که ده‌سته‌ڵادارانی ئێرانن و ئه‌و ڕه‌وشه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به ئابڵۆقه له سه‌ر ئێران نیه به‌ڵکو به‌رهه‌می سیاسه‌تێکی هه‌ڵه‌ی ئابوری و سیاسیه که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر مودیریه‌تی سه‌قه‌ت و هه‌ڵه‌ی حاکمانی ئێران. جه‌وهه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ مانه‌وه‌ی له ده‌سته‌ڵاتدا، له سه‌ر ئه‌ساسی چه‌ند فاکته‌رێکی سه‌ره‌کی داڕێژاوه‌ته‌وه که هه‌تاکو ئێستاش به‌رده‌وام توانیویه‌تی له‌م چوارچێوه‌یه‌دا گه‌مه‌ی سیاسی خۆی به‌رده‌وام بکات. یه‌کێک له فاکته‌ره‌کان که ده‌سته‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی له سه‌ری ڕاوه‌ستاوه، هه‌بونی ده‌وڵه‌تێکی پۆلیسی و تۆقێنه‌ر له سه‌ر ئه‌ساسی زێهنیه‌ت و کرداری هه‌ڵاواردنی جنسی، دینی، ئیتنیکی و نه‌بونی تۆلێڕانسی عه‌قیده‌تی له ناو خۆی ئێران که به‌رده‌وام به سه‌رکوت، هه‌ولی بێده‌نگ کردنی هه‌مو پێکهاته‌کانی داوه. فاکته‌رێکی تر که‌ڵک وه‌رگرتن له خاپاندن و فریوی به کۆمه‌ڵ به که‌ره‌سته‌ی دین، که به مه‌زهه‌بی ئیسلامی شیعه‌ی ده‌وڵه‌تی و مه‌زلوم نمایی، و فاکته‌رێکی تر به مۆنۆپۆل کردنی ئابوری له ئێران که له ژێر چاوه‌دێری چه‌ند ده‌ستگای تایبه‌تدا به‌شێکی زۆر له خه‌ڵکی به خۆیه‌وه گرێ داوه.
کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌کان له ئێران به تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی کورد له ده‌ستپێکی هاتنه سه‌ر حوکمی کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌رده‌وام له ئارادا بوه و کوردستان به شێوازێکی ئه‌منیه‌تی و میلیتاریستیهوه هه‌ڵس و که‌وتی له گه‌ڵ کراوه و ئێران زیندانه‌کانی پڕ کردوه له هه‌زاران کوردی شۆڕشگێڕ، به سه‌دان مرۆڤی ئازادیخواز که‌وتونه‌ته ژێر په‌تی سێداره و ئێعدام کراون. گه‌لی ئێمه له ژێر فشارێکی زۆر توانیویه‌تی له هه‌مو بواره‌کاندا وه‌ک ژینوسایدی سپی، زیندان، ئێعدام و بێ هیواکردن به شێوازێکی سیستماتیک، ئیراده‌ی خۆی بۆ خه‌بات و تێکۆشان به‌رز ڕاگرێت. له پێناو به‌ره‌وپێش چونی خه‌بات و تێکۆشان پێویستی به میکانیزمی گونجاو له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌یه و بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ سیستمێکی وه‌ها تۆتالیته‌ر و دیکتاتۆر خه‌باتێکی هه‌مه لایه‌نانه و گشتی ده‌خوازێت و به‌تایبه‌ت به‌ره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌کان له لایه‌ک و پێکهێنانی ئۆتۆریته‌یه‌ک له خه‌بات که بتوانێت سوسیالیسته‌کان و خه‌لکی ئازادیخواز به ڕێکخستن بکات بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ ئه‌م سیستمه. پژاک و ته‌ڤگه‌ری ئێمه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه که پێشه‌نگی ئه‌م ڕه‌وته بکات و له فۆرمی سونه‌تی تێکۆشانی کورد به شێوازێکی مۆدێرن گه‌ل به ڕێکخستن بکات، و بۆ ئه‌م قۆناخه له خه‌بات و تێکۆشان به پێشه‌نگی پژاک، ساڵی ٢٠١٤ کۆدار ئاوا کرا که سیستمێکی ئاڵترناتیوه بۆ خۆ به‌ڕێوه‌به‌ریه‌کی دیموکراتیک له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه. شێوازی خه‌بات و تێکۆشان له هه‌ر هه‌مو ڕه‌هه‌نده‌کانی پێشکه‌وتن که‌ڵک وه‌رده‌گرێت بۆ به‌رز ڕاگرتنی وره و ئیراده‌ی گه‌له‌که‌مان و هاوکات پژاک و کۆدار تێده‌کۆشن به هه‌مو شێوازه‌کان، گه‌ل به ڕێکخستن بکه‌ن و خۆ ئاماده ده‌که‌ن بۆ ئاڵۆگۆڕیهکانی ناوچه‌که و ئێران و به تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. بۆ پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌مڕۆ و داهاتو، گه‌لی ئێمه پێویستی به هێزێکی پاراستن هه‌یه که YRK و HPJ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌م ئه‌رکه‌یان له سه‌ر شانه که پاراستنی گه‌ل و وڵات بکه‌ن.
پێویسته حاکمانی ئێران باش بزانن که له هه‌ل و مه‌رجی هه‌ستیاری ئه‌م قۆناخه‌دا، مه‌ترسیه‌کی مه‌زن بۆ حاکمانی ئێران چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که له ناو ده‌روازه‌کانی خۆیدا پێکدێت، ئێران ئیتر ناتوانێت به ڕوانگه‌یه‌کی سوک و ئاسایی ئه‌م ڕه‌وته نه‌بینێت و تێپه‌ڕ بێت، که کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌کان و ئازادی له ئێران‌دا ئه‌گه‌ر به شێوازی پێش‌و هه‌ڵس و که‌وتی له گه‌ڵ بکات، ئیتر ده‌توانێت ببێته فاکته‌رێکی سه‌ره‌کی بۆ تێکدانی ئه‌م سیستمه دیکتاتۆره‌ی که به هیچ شێوازێک نایهه‌وێت ئه‌م کێشه بنه‌ڕه‌تیانه چاره‌سه‌ر بکات. سه‌رده‌می ئاڵوگۆڕیه‌کان پێده‌چێت هه‌مو ناوچه بگرێته‌وه و ئێران ناتوانێت، به خاپاندنی جه‌ماوه‌ر و فێڵبازی، خۆی له ناکۆکی و کێشه‌کان بدزێته‌وه. سه‌رده‌می ئه‌وه هاتوه گه‌لانی ئێران به یه‌کگرتویی و هاوخه‌باتی، وه‌ڵامی بێکه‌ڵکی مودیریه‌تی ده‌سته‌ڵاتدارانی ئێران بده‌نه‌وه و چاره‌ی ژیان و به ده‌سته‌وه‌گرتنی به‌دیهێنانی ئازادی و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی ئازادانه به کرداری بکه‌ن و خۆیان له ژێر سته‌م و نابه‌رابه‌ریه‌کان ڕزگار بکه‌ن.
ئەم بابەتە له گۆڤاری ئازادی كۆمەڵگا بڵاو كراوەتەوە.