ئامه‌د شاهۆ –
له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوین تا ده‌ڕوات قه‌یرانه‌کان قووڵتر و به‌رفراوانتر ده‌بێت و ململانێ و گرژیه‌کان له‌نێوان هێز و لایه‌نه ده‌وڵه‌تخواز و دیموکراتیخوازه‌کان ته‌شه‌نه ده‌سێنێت. به‌تایبه‌ت سیاسه‌تی شه‌ڕانگێزی زڵهێزه جیهانی و هه‌رێمیه‌کان بووه‌ته هۆکاری ئه‌وه‌ی که شه‌پۆلی شه‌ڕو توندوتیژی باڵی خۆی به‌سه‌ر هه‌رێمه‌که‌دا دابپۆشێت و ناوچه‌که‌ش په‌لکێشی شه‌ڕێکی خوێناوی بکرێت. هه‌ڵگرسانی ئه‌و شه‌ڕه‌ش که به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا سه‌پێندراوه به ئامانجی مانه‌وه‌و به‌رده‌وامی ته‌مه‌نی هێزه ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌کانی هه‌رێمه‌که‌یه. ئاڵۆزی و بارگرژیه‌کانی ئه‌و شه‌ڕه‌ش له‌تونسه‌وه ده‌ستپێده‌کات و دواتر په‌لکێشی ئێراق، سوریا، یه‌مه‌ن و … هتد ده‌بێت و ئه‌گه‌ری گرتنه‌وه‌شی بۆ وڵاتانی تورکیا و ئێرانیش له‌ئارادایه. ئه‌وه‌ی جێگای گرنگ و بایه‌خه هه‌ر چه‌ندێک ده‌وڵه‌تانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی همۆژهنی رۆژهه‌ڵاتی ناوین ململانێکانیان قووڵتر ده‌بێته‌وه، به‌رخۆدانی هێزه‌کانی به‌رگری گه‌ل که ده‌توانین به به‌ره‌ی دیموکراسی ناوزه‌دیان بکه‌ین پته‌وتر و به‌رفراوانتر ده‌بێت و نمونه‌ی به‌رچاوی ئه‌وه‌ش خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریه‌کانی گه‌ل له‌رۆژئاوا، باشوور و باکووری کوردستانه.
ئێران یه‌کێک له‌و ده‌وڵه‌تانه‌یه که له‌ناوچه‌که‌دا له‌ناو شه‌ڕێکی قووڵی ده‌سه‌ڵات دایه‌و شه‌ڕی هژمۆنی له‌ناوچه‌که‌دا ده‌کات. چۆنکه رژێمی ئێران تاکه رێگای مانه‌وه‌ی خۆی له‌قووڵکردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و گێژاو له‌ناوچه‌که‌دا بینیوه‌ته‌وه. بۆیه سه‌رجه‌م ئه‌و شه‌ڕانه‌ی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناویندا له‌ئارادان، به‌ردی کام لایه‌ک له‌و شه‌ڕانه به‌رز بکه‌ینه‌وه ئه‌وا ده‌ستی ئێران له‌ژێردا ده‌بینین. چۆنکه رژێمی ئێران به شێعهکردنی گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوینی کردوه‌ته ئامانجی سیاسه‌ته‌کانی خۆی. ئێران به به‌شداری کردنی چالاک و کارای له‌و شه‌ڕانه‌دا ده‌یه‌وێت هێزه هاوپه‌یمانه‌کانی خۆی وه‌ک؛ سوریا، ئێراق، لۆبنان و یه‌مه‌ن که رووبه‌ڕووی هێرشی زلهێزه‌کانی جیهان بووه‌ته‌وه، بپارێزێت و قورسایی خۆی له‌ناوچه‌که له‌ده‌ست نه‌دات. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی هێز و قورسایی خۆی رابگرێت، به ناچاری په‌نا ده‌باته به‌ر کرانه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سیاسی و دیبلۆماسی جیهانی و هه‌رێمی. هاوکات رێکه‌وتنی چه‌کی ناوه‌کی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی 1+5 ده‌توانرێت له‌وچوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵبسه‌نگێنین. چۆنکه ئامانجی ده‌وڵه‌ت همۆژهن کردنی رژێمی ئێران لهناوچهکهدایهو بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌که‌ی خۆی بپێکێت پێویستی به رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ نه‌یاره سه‌خته‌کانی خۆیدا بینیوه. ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتخوازی کاربه‌ده‌ستانی رژێم ده‌خاته‌ڕوو که له‌پێناو ده‌سه‌ڵاتدا ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ یه‌که‌مین نه‌یاریان که پێشتر به شه‌یتان له‌قه‌ڵه‌میان ده‌دا، رێکبکه‌ون و قۆناخێکی تازه‌ی سیاسه‌تی فریوده‌رانه له‌مێژووی رژێمدا به زمانی خۆیانه‌وه (له‌گه‌ڵ شه‌یتانیش رێکبکه‌ون) بێننه ئاراوه. کاربه‌ده‌ستانی رژێم بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی ئێستاکه‌ی خۆیان له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوین له‌ده‌ست نه‌ده‌ن، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر مێزی رێکه‌وتنی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی.
روویه‌کی ره‌شی تری سیاسه‌ته‌کانی رژێمی ئێران دوای ئه‌و رێکه‌وتنه بۆ رای گشتی ئاشکرا ده‌بێت، ئاشتی نێوان ده‌وڵه‌تی ئینگته‌را و ئێرانه. ئاشتیهکهش به کرانه‌وه‌ی بالیۆزخانه‌ی هه‌ر دوو وڵات له له‌نده‌ن و تاران مسۆگه‌ر ده‌بێت. دوای 4 ساڵ په‌یوه‌ندی، ئاڵۆزی نێوان دوو وڵات ئاسایی ده‌بێته‌وه. ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێکی تری به کارهێنانی توندوتیژی بۆ ئێران له‌ناوچه‌که‌دا خۆش ده‌کات. گوایا ئه‌م ئاشتیه تاکتیکیه یان داخۆ ئیستراتیژیه؟ رێکه‌وتنه‌که ئایا ته‌نیا له‌ئاستی دیبلۆماسیه یان ئابووری و سیاسی و کلتووریشه؟ کۆی ئه‌م دژایه‌تیانه‌ی رژێم ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که دژایه‌تی رژێم له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری بێبنه‌ما و فریوده‌رانه‌یه. به پێچه‌وانه‌وه دژایه‌تی رژێم له‌دژی گه‌لانی ناوخۆی ئێران و به تایبه‌ت گه‌لی ئازادیخوازی کورده که تایبه‌ت رژێم به ماسکی دژایه‌تی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا ئاستی دژایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر گه‌لانی ناوخۆی ئێران قووڵتر ده‌کات.
ئه‌وه‌ی که پێویسته رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌م دۆخه ناسک و ناله‌باره‌دا ئه‌نجامی بدات، خۆی لێ دوور ده‌گرێت. پێویسته رژێم له‌گه‌ڵ گه‌لانی ناوخۆی ئێران له‌پێناو چاره‌سه‌ری ئاشتیانه رێکبکه‌وێت و هه‌نگاوی دیموکراتیانه هه‌ڵبگرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی رژێمه‌وه هه‌ڵنه‌گیردرێت، ئه‌وا رێکه‌وتنی چه‌کی ناوه‌کی سوودێکی ئه‌وتۆی بۆ گه‌لانی ناوخۆی ئێران نابێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێکه‌وتن ببێته هه‌وێنی به‌رقه‌راری و ئاشتی له‌ئێراندا، دیموکراتیزه‌کردنی ئێران مه‌رجی سه‌ره‌کی ده‌بێت. واتا ئێستا دۆخی گونجاو بۆ رژێم هاتوه‌ته ئاراوه و نابێت رژێم ئه‌و دۆخه وا به ئاسانی له‌ده‌ست بدات و ده‌بێت ببێته قۆناخی ئاشتیانه‌ی چاره‌سه‌ری دیموکراتیانه‌ی کێشه‌ی گه‌لان و به تایبه‌ت کێشه‌ی گه‌لی کورد. رژێم ده‌بێت رۆخساری راسته‌قینه‌ی خۆی له‌رێکه‌وتنی وڵاتانی 1+5دا ببینێت که چۆن له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین نه‌یاری خۆی رێکده‌که‌وێت و نیشان ده‌دات که ئاڵوگۆڕ له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌کی خۆیدا ده‌کات، پێویسته به رێکاری سیاسه‌تی دیموکراتیانه بۆ چاره‌سه‌ری دیموکراتیانه‌ی گه‌لان و به‌تایبه‌ت گه‌لی کورد ئیدی کۆتایی به سیاسه‌تی نکۆڵی کارانه‌ی خۆی بێنێت و بژارده‌ی چاره‌سه‌ری هه‌ڵبژێرێت. چۆنکه رژێم چه‌ندێک له‌سیاسه‌تی ناوخۆییدا به پێ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لان گۆڕانکاری بکات، ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی له‌ناوچه‌که‌دا زیاتر ده‌بێت. چۆن گه‌ره‌نتی مانه‌وه‌و به‌هێزبوونی رژێم له‌ناوچه‌که‌دا و خۆپاراستن له‌و شه‌ڕه نه‌خوازراوه‌ی که ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه رووبه‌ڕووی ئێران ببێته‌وه، کرانه‌وه‌ی ده‌روازه بۆ سیاسه‌تی دیموکراتیک و نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیکه که پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (PJAK ) و کۆمه‌ڵگای دیموکراتی ئازادی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان (کۆدار) ده‌ستپێشخه‌ری ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ش تاکه رێگایه‌که که ئێران ده‌توانێت له‌به‌رامبه‌ر قه‌یران و ئاڵۆزیه‌کانی ده‌ره‌وه و به‌ربه‌ره‌کانێ و ململانێ نێوان نه‌ته‌وه، ئاین، مه‌زهه‌ب و باڵه‌کانی نێوخۆدا که تێکه‌وتووه وه‌ک چاره‌سه‌ری گونجاو بیخاته‌ڕوو.
به‌ڵام ده‌وڵه‌تی رۆحانی به سیاسه‌تی فریودان و به‌ڵێن پێدان و پڕۆپاگانده‌ی بێبنه‌ما له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی گه‌لان به‌تایبه‌ت گه‌لی کورد ده‌دات. ئه‌وه‌ش سیاسه‌تێکی زۆر مه‌ترسیداره که رژێم به‌ره‌و پارچه‌بوون و هه‌ڵدێر راده‌کێشێت. رۆحانی به قسه نیشان ده‌دات که ده‌یه‌وێت کرانه‌وه‌یه‌ک له‌سیاسه‌تی رژێمدا ئه‌نجام بدات، به‌ڵام کارنامه‌ی ده‌وڵه‌تی رۆحانی ئه‌و هیوایه له‌ناو برد. رۆحانی له‌کوردستان به‌ڵێنی فه‌راهه‌م کردنی دۆخی کار و خۆش کردنی گوزه‌رانی خه‌ڵک ده‌کات، به‌ڵام کاردانه‌وه‌ی قسه‌کانی به‌رده‌وام کردنی سیاسه‌تی له‌سێداره‌دان، کوشتنی کاسبکاران، شه‌پۆلی گرتنه‌کان و هێرش کردنه سه‌ر گه‌ریلاکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی لێکه‌وته‌وه. ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی له‌لای گه‌لانی ناوخۆی ئێران دروست ده‌کات که رژێمی ئێران له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌کی خۆیدا نه‌رم و نیا بووه‌و له‌سیاسه‌تی ناوخۆشدا توند‌وتیژتر بووه. کاربه‌ده‌ستانی ئێران ده‌بێت بزانن که ئه‌و سیاسه‌ته‌ش ده‌سته‌ویه‌خه‌ی رژێم ده‌گرێته‌وه و ئه‌و هێزانه تا دوایی لهڕێکهوتنهکانیان به‌رده‌وام نابن و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان ناچار به گۆڕینی هه‌ڵوێستیان ده‌کات. ئه‌وه‌ی که بۆ رژێم به‌رده‌وام ده‌بێت و نه‌گۆڕه هێز و ئیراده‌ی گه‌لانه که نابێت له‌م دۆخه‌دا رژێم چاوپۆشی لهداخوازه ره‌واکانیان بکات.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش پێویسته رژێم به په‌له پێداچوونه‌وه به سیاسه‌ته‌کانی له‌دژی کوردان بخشێنێته‌وه‌و کۆتایی به سیاسه‌تی دژه گه‌ل یان دژه دیموکراسی بێنێت. چۆنکه رژێمی ئێران به هه‌ر توندوتیژییه‌ک رق و کینی گه‌لی کورد دژ به‌خۆی رۆژبه‌ڕۆژ زیاتر ده‌کات و هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی دژه دیموکراسیش ده‌بێته هه‌وێنی پته‌وکردنی یه‌کێتی نێوان گه‌لی کورد و گه‌لانی ناوخۆی ئێران. هاوکات ده‌بێت رژێمی ئێران له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی رژێمی سوریا و ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورکیا له‌دژی کوردان وانه‌ی مه‌زن وه‌ربگرێت و بزانێت که ئه‌گه‌ر رژێم پێداگری له‌سه‌ر سیاسه‌تی کۆمه‌ڵکوژی و نکۆڵی کردن بکات، ئه‌وا ئێرانیش تووشی چاره‌نووسی دۆخی ئێستاکه‌ی وڵاتانی ئێراق، سوریا و تورکیا ده‌بێته‌وه‌و ئه‌و کات هیچ رێکه‌وتنێکیش هێزی رزگارکردنی له‌و قه‌یرانه‌ی که تێببکهوێت نییه.