هێرشی ئاسایشی کۆیە بۆ سەر کەمپی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران کە رۆژی سێ شەممە (12ی رەشەممە، 3ی مارس)، بە بیانوی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، روویدا و لەو هێرشەدا بێڕێزی بە بنەماڵەکانی ئەو حیزبە و دانیشتوانی کەمپەکە دەکرێت. ئەو شێوازە هێرشکردنە بۆ سەر حیزبێکی سیاسی کوردی دورە لە هەموو بنەماکانی ڕوحی کوردایەتی، ئەخلاقی سیاسی و بەرژەوەندیەکانی گەلی کورد بە تایبەتی لەم قۆناخەدا. بەو بۆنەوە ئێمە وەکوو پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان “پژاک” ئەو کردەوە پەسند ناکەین و پێویستە ئەم شێوازە لە لایەن پۆلیس و ئاسایشی حکومەتی هەرێمی باشوری کوردستانەوە بۆ سەر هیچ پارت و لایەنێکی پارچەکانی تری کوردستان دووپات نەبێتەوە.
هەروەها لەو باوەڕەداین کە ئەم شێوە هەڵسوکەوتانە لە بەرژەوەندی بزوتنەوەی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان نیە و لەهەمانکاتیشدا گەلەکەشمان ئەم کردەوەیانە قبول ناکات.
مەجلسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ─ PJAK
06.03.2015