سەرەتا ئازادبوونی کۆبانێ لە رێبەر ئاپۆ، شەهیدانی کوردستان، گەلی قارەمانی کورد، دایکان و بنەماڵەی شەهیدان و سەرجەم مرۆفایەتی پیرۆز دەکەین. بەدڵنیایەوە بەرخۆدانی کوبانێ، بەر خۆدانی ئیرادەی مرۆف لە بەرامبەر هێرشی هەمە لایەنەی هێزێکی “پڕِچەک کراو” بوو کە لە لایەن دەیان دەوڵەتەوە پیشتیوانی دەکرا. کوبانێ نەک هەر سەرکەوت لە هەمان کاتدا نەتەوەیەکی لە دەور یەک کۆکردەوە، بەرخۆدانی کۆبانێ ئاخرین گورزی لە سنوورە دەستکردەکانی کوردستانی وەشاند. هەر وەک چۆن بەیەک جار بە داگیرکردنی کۆبانێ، کوردستان خەمبار بوو، بە ئازادکردنیشی شەپۆلی شادی خستە نێو دڵی سەرجەم ئازادیخوازانی جیهانەوە.

هەروەک بینیمان جوانانی هەر چواربەشی کوردستان و تەنانەت لە ئەوروپاو سەرجەم گۆشەو کەناری جیهان کە مرۆفی ئازادیخوازی تێدا بێت، بەشداریان کرد. هەر لە سەرەتای بەرخۆدانی کۆبانیەوە بەدرێژایی 134 رۆژ گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕاگەیاندنی کەمپین، کۆکردنەوەی هاوکاری، خۆپیشاندان و بەشداری کردنی ڕاستەو خۆی جوانان لەناو بەرخۆدانی کۆبانێ نیشانیان دا کە خەمباری و خۆشحاڵی هەر گۆشەیەکی کوردستان هی ئەوانیشە. بە تایبەتی جوانان لە پێشی پێشەوە “پێشەنگایەتی” بەرخۆدانی کۆبانێان کردو یەک چرکە سات چاویان لە سەر کۆبانێ لانەبرد.

ئەوانەی بۆ کەوتنی کۆبانێ چرکەیان دەژمارد و چاوەڕێ ئەوەبوون سەرکەوتنی داعش جەژنی بگرن، دەبێ بزانن کە هەر دەستێک درێژی هەر بستێکی کوردستان و هەر مرۆفێکی کورد ببێتەوە، سەرجەم جوانانی شۆڕشگێڕی کوردستان لەبەرامبەری خۆیاندا دەبینێتەوە. بەتایبەتی کۆماری ئیسلامی ئەگەر پشتیوانی چەتەکانی داعش نییە و بەڕاستی دوژمنی گەلی کورد نییە، بۆ چی چاوی لە دەڕبڕینی جەژن و خۆشحاڵی جوانانی کورد هەڵ نایە و دەست بە سەریان دەکات؟ دەربڕینی خۆشحاڵی چ زیانێک بە کۆماری ئیسلامی دەگەێنێ؟ ئەمە نە بە پێ ئایینی پیرۆزی ئیسلام و نە بە پێ پێوەرە مرۆییەکانی هیچ لایەنێکی ئەخلاقی نییە و بە زووترین کات ئەو گەنجانەی لەبەر دەربڕینی شادی و جەژنی ئازادی کۆبانێ دەستەسەر کراون دەبێ ئازاد بکرێن. ئەگە وا نەبێ ئەوە کۆماری ئیسلامی و داعش لە بابەتی دوژمنکاری کورد و کوردستاندا هیچ جیاوازیەکیان نییە.

بە بۆنەی ئازادبوونی کۆبانیەوە ئاراستەی بانگەوازیمان لە سەرجەم جوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانە، مەترسی لە سەر کوردستان لە هەر دەمێک زیاترە و پێویستی بە سیستەمی “خۆپاراستن” ناچارییەکە، ئەم ئەرکەش هەر وەک چۆن لە کۆبانێ سەلمێنرا، لەسەر شانی جوانانە. هەتا ئەو ڕۆژەی بست بە بستی کوردستان رزگار نەبێت و “جەژنی رزگاری نەتەوەیی” نەگێڕین جوانی کورد نابێ بە هیچ شێوەیەک ڕاوەستێ و دەبێ چالاکانە بەشداری ریزەکانی بەرخۆدانی بکات.

جارێکی تر ئازادی کۆبانێ لە سەرجەم گەلەکەمان بە تایبەتی دایکانی شەهیدان و هەر وەها گەلی خۆڕاگری کۆبانێ پیرۆز دەکەین و بە شەهیدان بەڵێن دەدەین هەتاکو کوردستانێکی ئازاد بە روحێکی فەدایی تێدەکۆشین.

 

سڵاو و ڕێزی شۆڕشگێرێ
کۆردناسیۆنی کۆمەڵانی جوانانی ڕۆژهەڵات – KCR
28.01.2015