له رێكه‌وتی ٢٢ی ١٢ی ٢٠١٤ هه‌واڵی گیان له ده‌ستانی دایكی تێكۆشه‌ڕی كورد دایه مریه‌م عومه‌ری (یه‌زدانفه‌ر) راگه‌یێنرا. دایه مریه‌م یه‌ك له‌و ژنه تێكۆشه‌رانه بوو كه له سه‌رجه‌م قۆناخه‌كانی تێكۆشانی ئازادیخوازی كوردستان یان راسته‌وخۆ به‌شداری كردووه و یان خود له به‌رامبه‌ر ئێش و ئازاره‌كانی شۆرش خۆراگرییه‌كی بێوێنه‌ی به‌رێوه‌برد. دایه مریه‌م هاورێ و هاوژینی سه‌ركرده‌ی شه‌هید، شه‌هید سوله‌یمان موعینی بوو كه له ده‌ره‌نجامی پیلانگێرییه‌كی خایینانه شه‌هید كرا. له سه‌رجه‌م قۆناخه‌كان ئه‌م دایكه قاره‌مانه‌ی كورد شانبه‌شانی شه‌هید سوله‌یمانی مووعینی له تێكۆشاندا به‌شداری كردووه و ئه‌ركی نیشتمانپه‌روه‌ری خۆی به‌م چه‌شنه پێك هێنا و له دوای شه‌هاده‌تی هاوژینی قاره‌مانی دیسانه‌وه له خزمه‌ت كردن به خاك و وه‌ڵاتی خۆی پاشگه‌ز نه‌بۆوه و دایكێكی پێشه‌نگی وه‌ڵاتپارێز و قاره‌مانپه‌روه‌ر بوو.
به داخه‌وه ئه‌م دایكه پێشه‌نگه‌ی كورد به هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له رێكه‌وتی ٢٢\١٢\٢٠١٤ ژیانی به‌خت كرد.
له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌جه‌رجه‌م گه‌له‌كه‌مان و هه‌موو دایكانی پێشه‌نگی كوردستان و به تایبه‌ت سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندامی مه‌جلیسی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان هه‌ڤاڵ سیامه‌ند مووعینی ده‌كه‌ین و هیوادارین كه بتوانین وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خه‌ون و ئاواته پیرۆزه‌كای دایه مریه‌م و سه‌رجه‌م دایكه قاره‌مانه‌كان بین.
سڵاو و رێزی شۆرشگێڕی
هاوسه‌رۆكایه‌تی كۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان — KODAR
28.12.2014