سەرەتا جەژنی قوربان لە هەموو موسلمانان بە تایبەتی موسلمانانی کوردستان پیرۆز دەکەین. ئەمرۆ لە کاتێکدا پیرۆزبایی جەژنی قوربان دەکەین کە گەلی کورد لە قوناخێکی هەستیاردا تێپەر دەبێ و دەبینین کە رۆژانە رووبەڕووی هێرشی دڕندانەی چەتەکانی داعش دەبێتەوە. گەلەکەشمان لە پێناو پاراستنی ناسنامە و نرخ و دەستکەوتەکانی خۆی، هەموو چەشنە لەخۆبردووی و فداکاریەکی پێشکەش کردووە. کوبانێ ئەمرۆکە بووەتە سیمبۆلی ئەو خۆراگڕیە و بەرخۆدانە . هەروەها لەم پێناوەشدا بە سەدان رۆڵەی قارەمان گیانی خۆیان لە پێناو پاراستنی کوردستان بەخت کرد. بۆیە لەم رۆژەدا وەک ئەرکی نەتەوەیی، ئایینی و ئەخلاقی پێویستە گەلەکەمان بە هەموو شێوەیەکی کردەوەیی بە هانای رۆژئاوای کوردستان و بەرخۆدانی کوبانێ بچن. پێویستە ئەم جەژنە ببێتە جەژنی سەرکەوتنی کوبانێ و هەموو گەلی کورد لە بەرامبەر دوژمنانی کورد.

 

سلاو و رێزی شۆڕشگێری
هاوسەرۆکایەتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان — PJAK
2014.10.04